CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

ئاراس محەمەد شانۆگەری (حەشارگە) نمایش دەکات

دەرھێنەری لاوی بەتوانا (ئاراس محەمەد) لە ئێستا کار بۆ نمایش کردنی شانۆگەری (حەشارگە) دەکات
سەبارەت بە نمایش کردنی ئەم شانۆگەریە (ئاراس محەمەد) گوتی: لە ئێستا کارەکانی شانۆگەری حەشارگە کۆتایی

پێھاتووە و بریاریش وایە رۆژی یەکشەمە بێتە نمایش کردن
حەشارگە لە نوسینی (ھایرۆ تانیبال نینۆ) و لە ئامادە و دەرھێنانی خۆمە
سەبارەت بە کات و ساتی نمایش کردنی ئاراس گوتی: بریار وایە لە رۆژی یەکشەمە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک لەھۆڵی بەرێوە بەرایەتی شانۆ لە شاری ھەولێر بێتە نمایش کردن، بە ھیوای ئەوەشم کە توانی بێتم دوای ٥ ساڵ لە خوێندن سودێکی باشم ھەبێـت بۆ ھونەری کوردی
جێگای ئاماژە پێدانە ئەم شانۆگەریەش یەکێک دەبێت لە تێزەکانی دواھەمین قۆناغی بەشی شانۆ لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەولێر
رێکەوت سەلام