CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 31 میوان

زەنگ لێدەدەم بۆ براكانم

زانا گه‌ڵاڵی : زه‌نگ لێده‌ده‌م بۆ براکانم Jag ringer mina bröder، شانۆگه‌رییه‌ک بوو‌ ‌رۆژانی رابردوو له‌ستۆکهۆڵم نمایشکرا. ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌چه‌ند شارێکی تری سویدو چه‌ند وڵاتێکی تر نمایشبکرێت، کاردۆ ره‌زازی، رۆڵی سه‌ره‌کی تێیدا دەگێڕێت.

له‌باره‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌وه‌ کاردۆ وتی: "ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌کدایه‌ که‌ وڵاتانی (سوید، هۆله‌ندا، به‌ریتانیا، تورکیا ) به‌شدارن تێیداو هه‌ر وڵاته‌و به‌شانۆگه‌رییه‌ک باس له‌یه‌کێ له‌کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی وڵاته‌که‌ی ده‌کات".
بەسەرهاتی شانۆگەرییەکە باس له‌گه‌نجێکی بێگانه‌ی دانیشتووی سوید ده‌کات بەناوی (ئامۆر) هه‌روه‌ها باس لەو رووداوه‌ ده‌کات که‌ دووساڵ لەمەوبەر کەسێکی بیانی لەستۆکهۆڵم خۆی تەقاندەوە، کاتێک (ئامۆر) لەڕێگای هاوڕێکانییەوە بەهەواڵەکە دەزانێت‌و بۆی دەردەکەوێت کە کەسی ئەنجامدەر کەسێکی سەر ڕەشە، وایلێدێت تووشی بارودۆخێکی ده‌روونیدەبێت‌و هەردەم له‌خەیاڵیدا وا دەزانێت سویدییەکان بەچاوێکی تره‌وه‌ سەیری دەکەن، تا له‌کۆتاییدا ونده‌بێت‌و نازانرێت کۆتایی به‌ژیانی خۆی دێنێت یان نا؟.
کاردۆ ره‌زازی کوڕی هونه‌مه‌ند ناسری ره‌زازییه‌و خوێندنی هونه‌ری‌ له‌سوید ته‌واوکردووه‌، ناوێکی دیاری هونه‌ری سویدییه‌و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریی سه‌رکه‌وتووی به‌زمانی سویدی هه‌یه‌و کاره‌ هونه‌رییه‌کانی هه‌رده‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بووه‌و له‌میدیا سویدییه‌کانیشدا به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌چالاکییه‌ هونه‌رییه‌کانی ‌کراوه.