CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 34 میوان

پێشبڕکێی شارەوانی مەزنی ئامەد بۆ تێکستی شانۆیی

راگەیاندنی شارەداری : بۆ بایەخدانی زیاتر بە نووسینی تێکستی شانۆیی خۆماڵی و تێکستی تازە بخاتە سەر خەرمانی ئەدەبیاتی شانۆی کوردی ، شارەوانی مەزنی ئامەد سێیەمین پێشبڕکێی تێکستی شانۆیی کوردی لەژێر ناوی (پێشبڕکێی عەبدوڵڕەحیم رەحمی ھەکاری ) کە یەکەم نووسەری تێکستی کوردییە ڕێکدەخات.

مەرجەکانی بەشداریکردن:
١_نووسەر لە ھەڵبژاردنی بابەت سەربەستەو دەتوانێت تێکستەکە لە ڕۆمان یا چیرۆک یا ھەر تێکستێکی تر (جگە لە تێکستی شانۆیی) ئامادە بکات و بنووسێتەوە.
٢_ژمارەی پیتەکانی تێکستەکە لە ٣٠٠٠٠ سی ھەزار پیت کەمتر نەبێت و بەکۆمپیوتەر نووسرابێت و بە ۆرد ڕەوانەی بکات.
٣_تێکستەکان بڵاونەکرابێتەوە پێش وادەی ئەم پێشبڕکێیە نمایش نەکرابێت.
٤_ھەر نووسەرێک دەتوانێت تەنھا بە یەک تێکست بەشدار بێت.
٥_دەبێ نووسەر لە لاپەڕەیەکی جیاواز سیڤی تایبەتی خۆی و ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشان و ئیمێل بنووسێتەوە، بەمەرجێک لە کۆتایی تێکستەکە نەبێت.
٦_تێکستەکان تا ئێوارەی رۆژی ٢٢/٣/٢٠١٣ وەردەگیرێن لەڕێگەی ئیمێلی ڕاگەیاندراو.
ناونیشان: شانۆی شارەوانی مەزنی شاری ئامەد
بۆ ناردنی تێکست و پەیوەندیکردن:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
mob:٠٧٥٠٤٥٣٠٠٦٦