CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 25 میوان

نووسەرانی ھەولێر ھەفتەی ئەدەبی شانۆیی ساز دەکات

بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆوە، لقی ھەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەفتەیەکی ئەدەبی شانۆیی ساز دەکات.

سەڕۆکی لقی ھەولێڕی یەکێتیی نووسەرانی کورد، عەبدولڕەحمان فەرھادی، بۆ میدیاکان رایگەیاند: "ئەم ھەفتەیە دەبێت ھەفتەیەکی شانۆیی لە لقەکەمان بە بۆنەی رۆژی جیھانیی شانۆوە کە لقی ھەولێری نووسەران پێی ھەلدەستێ و تیایدا چەندین ھونەرمەندی بەتوانای بواری شانۆیی بابەت و باسەکانیان پیشکەش بە ئامادەبووان دەکەن".

ھەروەک ھیواشی خواست ھونەرمەندانی شانۆ ئامادەییان لە پەنەلەکانی ئەم ھەفتە سیمینارەدا ھەبیت و ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد گفتوگۆی زۆر لەبارەی شانۆوە دەکرێت.
فەرھادی ئاشکرای کرد لەم ھەفتەیەدا ١١ بابەتی جۆراوجۆر لەبارەی شانۆ بە شێوەیەکی گشتیی و شانۆی کوردی بە شێوەیەکی تایبەتی پێشکەش دەکرێن.
ئەم چالاکییە لە ڕۆژانی ٢٤-٢٨ ئادار٢٠١٣، لە ماڵی نووسەران لە ھۆڵی شەھید مەھدی خۆشناو لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت.
بەرنامەی ھەفتەکە رۆژانە کاتژمێر ٤:٣٠ ئێوارە، بەم شێوەیە دەبێت:

رۆژی یەکشەممە ٢٤ ئادار/ مارس، سەباح عەبدولڕەحمان، بابەتێک بە ناونیشانی "دەسەڵاتی شانۆ، شانۆی دەسەڵات، دوو چەمکی تێکھەڵکێش" و موحسین محەمەد، بابەتێک بەناونیشانی "فاکتەرەکانی قەیرانی دەق لە شانۆی کوردیدا" پێشکەش دەکەن.

رۆژی دووشەممە ٢٥ ئادار/ مارس، سەباح ھورمز، بابەتێک بە زمانی عەرەبی بە ناونیشانی "ئارسەر میلەر و ھەموو منداڵەکانم" پێشکەش دەکات، دواتر بابەتێک بە ناونیشانی "ئاراستەکانی دەرھێنان لە نمایشی شانۆی کوردیدا" لە لایەن شانۆکار ژیلوان تاھیر، دەخرێتە روو.

رۆژی سێشەممە کە دەکاتە ٢٦ ئادار/ مارس، شانۆکار ئەحمەد سالار، بابەتێک بەناونیشانی "گیانی شانۆ" و حەمەسوار عەزیز، بابەتێک بە ناونیشانی "کارەکتەرەکانی شانۆی کوردی" پێشکەش دەکەن.

رۆژی چوارشەممە ٢٧ ئادار/ مارس، سەعدوون یوونس، ئەزموونی شانۆیی خۆی دەخاتە روو و موحسین ئۆسمان، بابەتێک بە ناونیشانی "شانۆیا سیمیۆلۆژی/ خواندنەکا جودا یا تێکستێ نیشاندانێ" پێشکەش دەکات.

رۆژی پێنجشەممە ٢٨ ئادار/ مارس، کارۆخ ئیبراھیم بابەتێک بە ناونیشانی "شانۆکاری کورد و چەمکی ململانێ و بە شارستانیبوون"، کامەران حاجی ئەلیاس "گرنگیی دەق لە پرۆسەی نمایشی شانۆییدا" و شاھین نەجمەدین "ئەدەبی شانۆی منداڵان" پێشکەش دەکەن.