CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 62 میوان

(دزەکان هەموو کات ناوەخت نایەن) لە ئەمستردام ببینە

دوای چه‌ند نمایشتێکی جیا جیا له‌ شاره‌کانی هۆڵندا و چه‌ند ڤستیڤاڵ و بۆنه‌ی که‌لتووری ،شانۆی بێسنوور شانۆیی (دزەکان هەموو کات ناوەخت نایەن) بۆ دوا جار له‌ شانۆی ماوده‌رپۆرت نمایشت ئه‌کات له‌ شاری ئه‌مستردام له‌ ڕێکه‌وتی چوارده‌ی مانگی شه‌ش.

نوسینی: داریۆ فۆ

ئه‌م نووسه‌ره‌ له‌ ئه‌ورپادا ههمیشه‌ یاخییه‌ و زۆرجار به‌شێوه‌ی کۆمیدی دیده‌کانی خۆی ئاواڵه‌ ده‌کات، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ و ئه‌مساڵیش وتاری ڕۆژی جیهانی شانۆی نووسیبوو. داریۆ فۆ
به‌ موهه‌رجی هاووچه‌رخ ئه‌ژمێردێ.چیرۆکی شانۆییه‌که‌ باس له‌ گیروگرفتی کێشه‌ی هاوچه‌رخی مرۆڤاییه‌تی ئه‌کات، باس له‌ خه‌وون و گه‌ڕانی مرۆڤ ده‌کات به‌ره‌و حه‌قیقەت، ڕاستگۆیی و وه‌فاداری جه‌مسه‌ری سەرەکی ئه‌م کۆمیدییه.
لەم بەرهەمەدا هەموو کەسه‌کان دوورن له‌ خوودی ڕاستەقینه‌ی خۆیان، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سیمای ڕاسته‌ قینه‌ی خۆیان بزر بکه‌ن،ته‌ نها که‌ سێک، که‌ ڕووی ڕاستی کێشه‌کان ئاواڵه‌ ده‌کات مرۆڤێکی دزه، ئه‌م که‌سه‌ ئه‌گه‌رچی دزه، به‌ڵام ناشرینی کاره‌کانی خۆی ناشارێته‌وه‌، له‌گه‌ڵیدا حه‌قیقه‌تی که‌سه‌کانی دیکه‌ش ئاواڵائه‌کات، که‌ دوورن له‌ خوودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه‌.
ئه‌کته‌ره‌کانی فره‌که‌لتوورین، مۆسیقای ئه‌م کاره‌ له‌لایان هەمه‌ به‌کره‌وه‌ کراوە. لە نواندنی هەریەک لە ‌"ئێبلین ڤیلسۆن، سته‌یڤان هیدما، کۆڤان ڕامسدۆنک، هێنک پێن، نێتی هارمسه‌، هاوژین به‌ختیار، ئێڤیه‌ ڤان دێر سخۆت، بێن ئێخرمۆنتده‌ر، جه‌نته‌ڵ مارتیس".گرافیک له‌ لایه‌ن هه مه‌ نه‌وڕه‌س.
ئاماده‌ بوونتان ما یه‌ ی خۆشحاڵیمانه‌

Bezoekadres:
Tweede van Swindenstraat 26
1093 VS Amsterdam
Kassa
Tel: 020 - 668 13 13