CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 39 میوان

مۆنۆدرامای ژنەکەی ئەو ماڵە بووە میوانی شاری لەندەن

‌کۆمەڵگای کوردی شاری لەندەن لەمیانەی چالاکیە کلتوریەکانی ئەم جارەی دا و سەرەتای وەرزی نوێی کارکردنیدا لە ئێواەری بەهاری پڕ جاویدانی شاری لەندەن ڕەوەندی کوردی کردە میوان و بینەری مۆنۆدرامای ژنەکەی ئەماڵە.

‌بەئامادەبوونی بەشێک لە ڕەوەندی کوردی شانۆی مۆنۆدرامای ژنەکەی ئەو ماڵە دەقە کەی لەلایەن
‌دارێۆڤۆ ە نوسراوە ، ئامادەکردن و نواندنی خانمە ئەکتەری بە توانا تەلار هیرانی کاری دەرهێنانی لەلایەن کارین بارین ستراندەوە بۆ ئەنجام دراوە شایەنی باسە بێجگە لە لەندەن لە چەند شارێکی تر ناخۆی و دەرەکی نمایشکراوە بۆ نموونە شاری ستۆکۆڵم و سلیمانی و هەولێر و دهۆک هەروەها لە فیستڤاڵی شانۆی شاری ئامەدیش پێش چەند مانگێک لەمەوبەر نمایشکرا.
‌سەرەتا لەلایەن خاتوو میدیا زەهاوی لێپرسراوی کۆمەڵگای کوردی چەند ووتەیەک پێشکەش بە میوانان و ئامادەبوانی شانۆکە کرا ،وێڕای خۆشحاڵی دەربڕینی خۆی کە بۆ جارێکیتر کۆمەڵگا بە هاوکاری کەسانی خۆبەخش و ئەندامانی توانیان چالاکیەکیتری کلتوری لەم جۆرە پێشکەش بە ڕەوەندی کوردی بکەن لە شاری لەندەن ، وە بیری ئامدەبوانی هێنایەوە کە دوای کۆڕە شیعریەکە پارساڵ کە بۆ شاعیر جەمال غەمبار ئەنجامدارا بڕیاریان دابوو لە مانگی حەوت چالاکی نوێ دەست پێبکەن بەڵام کە کاک ئاسۆ باڵابەرز لە کۆمیتەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا ئەم بیرۆکەی پێشکەش کرد وێڕای نە ناسینی هونەرمەند تەلار هیرانی ، پەسەندمکردو لێرەوە داوی لێبوردنی لێ دەکەم کە ئاگاداری ئەم خانمە ئەکتەرە نەبوو م نەمناسیوە ،زۆر سوپاسی دەکەین کە ئامادەبوو . هەروەها زۆر سوپاسی یەکە بەیەکەی ئەندامان و کەسانی خۆبەشخیکرد کە هاوکاریان بوون بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم چالاکیە بەتایبەتی ئۆفیسی پارێزەرانی لڤینس کە سپۆنسەری سەرەکی ئەم چالاکیە و چالاکیەکانی پێشووی کۆمەڵگای کوردی لەندەن هەردەم دەرگایان واڵایە بۆ یارمەتی دانی پڕۆژە کلتوریەکان ، لەدرێژەی ووتەکانی دا سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە ڕوناکی هۆڵەکەیان ئامادەکردبوو بۆ نمایشتەکە .دوابەدوای ووتەکانی ئامادەبوان کەوتنە جیهانی دەقەکەی دارێۆڤۆ لە م جیهانە ئێشتا بۆ ماوەیەکی کورت دابڕی ، سحری نواندنی ئەم خانمە ئەکتەرە وەها ڕاپێچی کردن هاوەڵی خۆی کە نەیان دەویست بگاتە کۆتا .
‌ئەم مەنۆدرامایە یەکێک لە دەقەکانی دارێۆڤۆ بوو کە تەلار هیرانی هاتبوو لەگەڵ کلتوری کوردی دا گونجاندبووی . باسی لە هاوسەرگیری و خیانەتی هاوسەرگیری و خۆشەویستی دەکرد.ئەوەی ئەم نمایشتەی لە وانی تر جیادەکردەوە ئەوەبوو کە ئەکتەر لەنێوەندی نواندنەکەیدا بینەرانی دەدوان پرسیاری لێ دەکردن بەم شێوەیەش بینەران و ئامادەبوانی ڕاپێچی دەقە کەو ئازارەکانی شانۆکە دەکرد ڕێگای پرسیار دروستکردنی زیاتر بۆ دەکردنەوە بینەران نەیان دەتوانی بۆ چرکەیەک لە بینین داببڕێن ، ئەمەش بۆ خۆی بەتوانایی ئەم خانمە هونەرمەندەی دەردەخست .
‌دوای چەندساتێکی پڕ لە چێژوەرگرتن لە نواندن و هەستکردن بە ئازارەکانی ژنەکەی ئەو ماڵە و ئەو هۆکارانەی کە ببونە هۆی زیندانی کردنی ئەم ژنە لە ماڵێکی خۆش و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکان بەڵام ئەم ژنە هەست بە خۆشبەختی و خۆشەویستی ناکات لەلایەن مێردەکەیەوە خیانەت کردنی مێردەکەی ببوە هۆکاری ئەوەی کە ئەم ژنەش لەگەڵ شۆفیرەکەیان پەیوەندی خۆشەویستی دروست بکات و ئەمیش خیانەت لە مێردەکەی بکات .بە هۆی ئەم پەیوەندیەوە کە لەگەڵ شۆفێرە کەیان هەیبوو هەستی بە چێژ سێکس کرد کە لە گەڵ مێردەکەی هەستی پێ نەکردبوو پێشتر ، لێرەدا بۆمان ڕوون دەبوەوە کە شتە مادیەکان ناتوانن ڕۆحمان ئاسودەبکەن ، نیشانی دان چۆنێتی ڕێگە خۆشکردن بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی لە دەرەوەی هاوسەرگیری بەتایبەتی کە ژنەکە ئاگاداری خیانەتی مێردەکەی دەبێت .دەبێتە کەسێکی ناسک و لە بۆشاییەکی سۆزداریدا دەژی هەر بۆیە بەرکەوتەیەکی هێواش لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەری هەروەها وەرگرتنی هەست و سۆزی تەواو کە لە ژیانی خۆی دا بوونی نیە یان نەماوە دەبێتە ئەو هێزە پاڵنەرەی کە بێترسانە هەنگاوی بۆدەنێت سڵ ناکاتەوە لە دەرئەنجامەکانی ،وەک کەسێکی تینوو لە بیابانێکدا وەهایە و لە پڕ کانیاوێک بدۆزێتەوە . لە نواندنەکەی خاتوو تەلاردا بینەران هەستیان بەو شکاندنی تینوێتیەکرد لە کاتێکدا لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا عەشقیان دەکرد، بەڵام ئەم چێژە درێژەی نەخایاندو مێردەکەی بۆی ئاشکرابو ، بوە هۆی ئەوەی کە بڕیار بدات بڕیارێکی یەکلاکەرەوەبدا، ئالێرەدا ڕای ئامادەبوانی وەرگرت ئایا چی بکات خۆی بکوژێت یان مێردەکەی بکوژێت ، یان چی بکات بو بۆچوونیان ؟
‌زۆربەی ڕاکان پێیان باش بوو کە جیاببێتەوە .بۆیە کۆتایی مۆنۆدراماکە بە جیابوونەوە ژنەکەی ئەو ماڵە هات و دەرگای پرسیارکردن بۆ ئامادەبوان کرایەوە ، هەرچەندە پرسیارەکان زۆر بوون بەڵام هیچیان لە بارەی هونەری یەوە نەبوو زیاتر لە بارەی پرسە کۆمەڵایەتیەکان بوون و بارودۆخی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا . یەکێک لە ئامادەبوان پرسی هۆی چی بوە کە ئەم خاتوونە ئەم دەقەی هەڵبژاردوە ؟ خاتووتەلارلە وەڵامدا ووتی لە بەر ئەوەی ڕێژەی خیانەتکردنی ژنان لەهاوسەرەکانیان لە کوردستان بە ڕێژەی لە سەدا چل زیادی کردوە بۆیە بە باشم زانی کە ئەم دەقە هەڵبژێرم .هەروەها خۆشحاڵی و سەرسامی خۆی دەربڕی کە بۆ یەکەم جارە لە نمایشکردنی ئەم مۆنۆدرامایەیدا هەموو ئامادەبوان دوای ئەوەی پرسیارم کرد ئایا ئەم فیلمانەتان دیوە مەبەستی فیلمی پۆرنۆ بوو هەموو وەڵامیان بەڵێ بوو .
‌لەدرێژەی پرسیارەکاندا ئامادەبوان ئەیان وویست بزاننن ئەم مۆنۆدرامایە لە کوردستان چۆن پێشوازی لێکراوە لە لایەن بینەرانەوە چونکە باسی جووت بوون و لەزەتی سێکسی ژنێکی دەکرد کە بۆ یەکەمجارە بینەران ئەم بابەتە هەستیارە لە ڕێگەی مۆنۆدرامایەکەوە ببینن بەتایبەتیش لە لایەن ژنە ئەکتەرێکی کوردەوە کاری نواندنی بۆ بکرێت ، لە وەڵامدا ووتی زۆر باش بوە بەڵام لە سلیمانی هەندێک لە ژنان هۆڵەکەیان جێ هێشت ،بەڵام بە گشتی بە باشی پێشوازی لێکرا لە هەرسێ پارێزگاکەی باشووری کوردستان هەروەها لە شاری ئامەدیش.
‌هەروەک لە پێشدا ئاماژەم پێدا پرسیارەکان زۆر بەی لە بارەی ئایا ڕەوایە بوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەدەرەوەی ژیانی هاوسەرگیری ، چی بکرێت بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتی خیانەتە لە ژناندا برەو نەدات ، خاتوو تەلار ئەم وەڵامەی بۆ ڕێکخراوەکانی بواری ژنان جێ هێشت .
‌شایەنی ئاماژە پێدانە لەبەر ئەوەی کە لە پۆترێتی ڕێکلام کردن بۆ ئەم مۆنۆدرامایە خاتوو تەلار لەوێنە کەدا وەک قەرەقۆزێک دەموچاوی دیارە ببوە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە ئامادەبوان منداڵیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو وایان هەست کردبوو کە بۆ منداڵان گونجاوە لەوانەیە گاڵتە ئامێزبێت بۆ یان بەڵام ،مۆنۆدراماکە بۆ تەمەنیان گونجاو نە بوو داواکرا بۆ کاری ئایندەی کۆمەڵگای کوردی ئاماژە بە وە بدات کە بەرنامەکەیان بۆ منداڵان گونجاوە یان نا بۆیە باوک و دایکان ئاگاداربن .
‌لەکۆتایدا خاتوو تەلار سوپاسی ئامادەبوانی کرد و هەروەها سوپاسی کچەکەی کە ئامادەبوو هەروەها هاوسەرەکەی کرد کە هەردەم هاوکارو پاڵپشتی کردوە.
‌بەئێوارە خوانێکی قشەگ لە ڕیستورانتی ەورۆز لەسەر ئەرکی کۆمەڵگای کوردی بۆ هاوڕێیانی ئەم خاتوونە بەڕێوەچوو ، بە گۆرانی و موزیک لەلایەن کاک ئارام تەها کاتێکی قەشەنگ بەسەربرا تا درەنگانی شەو.

‌گەشاوە جاف
‌بەهاری/ لەندەن