CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 35 میوان

یەک رۆژ لە نمایشەکە دە شەوە

گەنج بۆ شانۆ بە نمایشی (یەک رۆژ لە دە شەودا) لە نوسین و دەرھێنانی شانۆکار کارۆخ ئیبراھیم بەرھەمی ساڵی ٢٠١٣ پێشکەش دەکات،

پەیوەندی سێکسی نێوان خێزانی بەرپرسێک و پاسەوانەکانی رووداوی ئەم نمایشەن، ھەریەک لە (یوسف عوسمان و بەھمەن حاجی و گێلاس ناسر حەسەن و سایە حسێن و ھاوکار سەعدی و سێبەر ئیبراھیم حەکیم) رۆَڵی کارەکتەری ناو شانۆییەکە دەبینن.

کارۆخ ئیبراھیم دەڵێت "مەبەستمانە ئەمجارە خۆمان لە بابەتێک بدەین کە لەلای کۆمەڵگەی ئێمە ھەستیارە، )یەک رۆژ لە دە شەودا) ھەنگاوێکی نوێیە لە رووی بابەتەوە، بەڵام ئێمە بە پێویستمان زانی کار لەسەر ئەم جۆرە بابەتانە بکەین، جگە لەوەش نیشاندانێکی جوانی نمایشی شانۆییە، گەنج بۆ شانۆ ئەمساڵ بە جیاوازتر خۆی نیشان دەدات".
رێکەوتی ٥-٧/١٠/٢٠١٣ لە ھۆَڵی رۆَشنبیری سەر رێگەی کەرکوک کاتژمێر ٥ی ئێوارە نمایش دەکرێت.