CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 29 میوان

دەزگای کەڤاڵ ھەولێر دەکاتە کەلاوەی مردن

راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ: لەمیانی زنجیرە چالاکییەکانی خۆیدا و بە ئامانجی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی بەھێز لەنێوان ھونەرمەندانی شارەکان، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری شانۆگەری کەلاوەی مردن لە ھەولێر نمایش دەکا.

ئەم شانۆگەرییە لە دەرھێنانی شکۆ عومەرەو بڕیارە لە کاتژمێر ٤:٣٠ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١١/١١/٢٠١٣ لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر نمایش دەکرێ.
لە راپۆرتی راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ ھاتووە، کە داوەتکردنی ئەم شانۆگەرییە و نمایشکردنی لە شاری ھەولێر ئامانج لێی گواستنەوەو گەیاندنی تواناکانی شارە جیاجیاکانی کوردستانە بە یەکتری.
ھەر لەو راپۆرتەی دەزگای کەڤاڵدا ھاتووە، ئەم شانۆگەرییە پێشتر لە شاری کەرکووک نمایشکراوەو بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوودا لە ھەولێر نمایش بکرێ.