CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 145 میوان

هۆڵه‌ندا.. شانۆگه‌ری خۆشبه‌ختی بۆماوه‌یه‌كی درێژ نمایشكرا

شانۆیی (Lang en Gelukkig') خۆشبه‌ختی بۆماوه‌یه‌كی درێژ ناونیشانی شانۆگه‌ریه‌كی هۆڵه‌ندییه‌ كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 12 -4 له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا شاری رۆته‌ردام پێشكه‌شكرا.

له‌و شانۆگه‌رییه‌ كچه‌ شانۆكاری كورد " زاگرۆس جه‌بار" وه‌ك ته‌نیا شانۆكاری كورد رۆڵی سه‌ره‌كی تیابینی، له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia زاگرۆس وتی: شانۆگه‌ری Lang en Gelukkig' باس له‌ چیرۆكی خۆشه‌ویستی ئه‌كات .

وتیشی: ئه‌م شانۆگهرییه‌ زیاتر سه‌رنج ده‌خاته‌ سه‌ر شێوازی دروستبونی ژیانی نوێی مرۆڤه‌كان له‌ كاتی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیریدا و كاریگه‌ریه‌كانی سه‌روه‌ت و سامان له‌ پێناو خۆشه‌ویستی و تێكدانی خۆشبه‌ختی له‌ ناو خێزانه‌كاندا، من به‌ 2 رۆڵ به‌شداریمكرد ئه‌وانیش ڕۆڵی (هیلتۆن وویله‌هلم ) بوو
جێگه‌ی باسه‌ زاگرۆس جه‌بار شانۆكارێكی كورده‌، تائێستا ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌چه‌ندین شانۆگه‌ری هۆڵه‌ندی بینیوه‌ كه‌ له‌شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ پێشكه‌شكراون و بڕیاریشه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك بروانامه‌ی ئه‌كته‌ری پرۆفێشیۆناڵ به‌ده‌ستبێنێت.

زانا گه‌ڵاڵی