CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 79 میوان

شانۆگەری مەم و زین بەیانی نمایش دەکرێت

ھاوتا ئەسوەد : مەم و زین بە یەکێک لە گەورەترین داستان و بەناوبانگترین عاشقەکانی کوردستان ھەژمار دەکرێت. بەیانی دووشەممە ١٢ی ئایار لە پارکی شانەدەر بە نمایشێکی شانۆیی و ھەڵپەڕکێ پێشکەش دەکرێت، کە بە شێوازێکی سەردەمیانە

کاری لەسەر دەکرێت و دیارترین ئەکتەرانی شاری ھەولێریش ڕۆڵی تێدا دەبینن.
ھیوا سوعاد دەرھێنەری شانۆگەریەکە لە لێدوانێکی تایبەتیدا گوتی: دوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێک خەریکی پرۆڤەکردن بووین. بەیانی دووشەممە ١٢ی ئایار،کاتژمێر ٩ی شەو لە ناو پارکی شانەدەر نمایش دەکرێت. بە شێوازی گۆرانی و تیپی ھونەرە میللیەکان بەشدارن و چەند حەیران و لاوک دەگوترێ. ھەروەھا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە ھەمان شوێن لە ١٣ و ١٤ ئایار.
سەبارەت بە مەبەستیان لەم نمایشە گوتی: مەبەستمان لە پارکی شانەدەر ئەوەیە، ئێمە مەبەستمان نیە شانۆگەرییەکی سەر شەقام بکەین بەڵکو ئەو گەشتیارانەی دێن بۆ پارک، ئەوان لەوێوە ئەو داستانە ببینن و سەیری بکەن، دەمانەوەی بە شێوازێکی تازە نمایشی بکەین.