CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 141 میوان

شەمۆ: نمایشکردنی شانۆ لەناو پارک عەجایب بوو

زانا دزەیی: دوای نمایشکردنی شانۆگەری (مەم و زین) لە پارکی شانەدەر لە شاری ھەولێر، ھونەرمەند شەمۆ رایگەیاند، پێی عەجایب بوو کاتێک پێیان گوتووە شانۆگەرییەکە لەناو پارکی شانەدەر نمایش دەکرێ.

ئەکتەری کۆمیدی ئەیام ئەکرەم، کە بە (شەمۆ) ناسراوە و لە شانۆگەری (مەم و زین) بەشداری کرد کە شەوی ١٢/٥/٢٠١٤ لەنێو پارکی شانەدەر نمایشکرا، شەمۆ پێی وایە ھەڵە بوو کاتێک ئەم شانۆگەرییە لە نێو پارکدا نمایشکرا.
شەمۆ لە لێدوانێکیدا بە (سڤیل)ـی گوت "ئەگەر شانۆگەری (مەم و زین) لەناو ھۆڵدا نمایش بکرایە سەرکەوتنی زۆر زیاتر دەبوو، بەڵام کاتێک پێم گوترا لە پارکی شانەدەر نمایشکرا بەلامەوە زۆر عەنتیکە و عەجایب بوو، شانۆ لەنێو ھاتووھاواری بینەر، ئینتەری خراپ، دەنگی خراپ چۆن نمایشێکی باش دەکرێ؟".