CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 30 میوان

کۆمەڵە شانۆی ئەگەر نەچووبای پێشکەش بە تەها کریمی کرا

دکتۆر قوتبەدین سادقی شانۆکاری دیاری کورد دواین کتێبی خۆی پێشکەش بە هونەرمەند تەها کریمی کرد. لە میانەی لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکانی ئێران دکتۆر قوتبەدین سادقی کەسایەتی دیاری شانۆی کوردستان و ئێران دوایین کتێبی خۆی کە کۆمەڵە شانۆیەکە بە ناوی "ئەگەر نەچووبای" پێشکەش بە هونەرمەند تەها کریمی سینەماکاری کورد کرد.

ئەم هەواڵە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو لە میدیاکانی ئێراندا و دکتور قوتبەدین کە ئەکتەری فیلمی سینەمای " کوێستانی قەندیل" تەها کەریمی بوو رایگەیاند کە ئەم کتێبەم بە دێڕە شێعری "ئەفسوس کە جگە لە مەرگ چ نانرخێنێت قەدری مەرد" پێشکەش بە هونەرکەند تەها کەریمی کردووە . هەروها ئاماژەی بە کەسایەتی و کاری هونەری ئەو هونەرمەندە داوە دەڵێت " تەها کەریمی فیلمسازێکی خوێندەوار و بە ئەزموون و بە توانا بوو لە هەمان کاتیشدا ئینسانێکی بە ئەدەب بوو کە کۆمەڵگای هونەری زوو لەدەستی دا.
ئەم بەرهەمەی هونەرمەند قوتبەدین سادقی پێکهاتوو لە چوار شانۆ لە کتێبێکدا بە ناوی " ئەگەر نەچووبای" کە لە لایەن دەزگای بڵاوکردنەوەی "قەترە"وە بڵاوکراوەتەوە.
هونەرمەند تەها کەریمی و شەوکەت ئەمین کورکی لە هەفتەی رابردودا توانیان خەلاتی ئاسیاپاسیفیک سکرین ئاکادیمی بەدەست بێنن و لە مەراسیمەکەدا شەوکەت ئەمین خەڵاتەکەی پێشکەش بەو هونەرمەندە کرد، بۆیە ئەمە یەکەم جار نیە کە هونەرمەندان و دۆستانی تەها کریمی خەلات و بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش بە هونەرمەند دەکەن .
بنەماڵەی هونەرمەندیش لە پەیامێکدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانەیان کردووە کە بەرهەم و خەڵاتەکانیان پێشکەش بە هونەرمەند تەها کەریمی کردووە. لە پەیامەکەدا هاتووە""ئەگەر نەچووبای" ناوی ئەو بەرهەمەکەتانە کە پێشکەشتان کردووە بە تەها کریمی و لە هەمانکاتدا ئەو پرسیارەیە کە ساڵ ونیوێکە ئێمە بەردەوام لە کاک تەهای دەپرسین ئەگەر نەچووبای چی دەبوو؟ ئەگەر نەچووبای چیت دەرکرد؟ "
ئەوان لە پەیامەکەشدا داوا دەکەن با رێگای سپی تەها کەریمی لە یاد نەکرێت و دەڵێن"جێی خۆیەتی کە سوپاسی هەموو ئەو دۆستانە بکەین کە خەمخۆری بەرهەمەکان و رێگای سپی کاک تەهان. هێشتا بانگەوازەکەی بۆ سینەمای کوردستان ( وەرگێرانی سیناریۆ و سەرچاوەکان، ژێرنووس کردنی فیلمە باشەکانی مێژوی سینەما، بە سیستم کردنی سینەما، ناوەندێک بۆ نمایشی فیلم و دەیان خەونی دیکە) لە گوێماندا دەزرنگێتەوە. بەدڵنیایەوە هەوڵدەدەین بۆ هاتنەدی خەونەکانی بەڵام بۆ بەردەوام بوون لەم رێگا سپیە پێوست بە یارمەتی هەموو ئێوەی دڵسۆزە. بە هیوای سەرکەوتن لە رێگای سپی
هونەرمەندا".