CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

رەخنەو رەخنەگری شانۆ

ن/ کامەران حاجی ئەلیاس

گومانی تێدانییە کە رەخنە و رەخنەگری شانۆ ئەرکێکی پیرۆزە و بەهەموو کەس ناکرێ لەم بورەدارۆڵی خۆی ببینێ ، لە کاتێکدا کە ئامانجی رەخنە دەرخستنی رووی دیار و نادیاری بابەتەکان یان نمایشە شانۆییەکان یان هەڵسوکەوتەکان و دیاری کردنی لایەنی ئیجابی وسلبییە.

ئه‌رستۆ ده‌ڵێت: " کاری ره‌خنه‌یی وه‌کو پیشه‌ی دادگا وایه،‌ کاتێ قازی فرمانی دادگا به‌سه‌ر که‌سێکدا ده‌رده‌کات،‌ ده‌بێ ره‌خنه‌ گریش وابێ."

رەخنەش بەهەردوو شێوازی داهێنەرانەو روخێنەرانەیەوە قبووڵن ، بەڵام واچاکە رەخنەگر زیاتر بەرەو رەخنەی دا‌هێنەرانە بروات ئەرکی کەسانی پسپۆریش لەم بوارەدا پێوستی بەبێ لایەنی و دوور بوونە لە سۆز و کاریگەری،وەک دەڵێن رەخنەگر هەموو کاتێ رەزای قورسە.

هۆی سستی و لاوازیی به‌رهه‌مه‌کان هه‌ر له‌رووی ده‌ق، ده‌رهێنان، نواندن، وێنه‌گرتن و سیناریۆوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی ره‌خنه‌گری پسپۆر، دادپه‌روه‌رانه ‌و راستگۆ‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کان که‌ له‌سه‌ر بنمای ره‌خنه‌ی هونه‌ری بێت

هۆی باسکردنی ئەم بابەتەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە کاتی نمایشە شانۆییەکان لێرەو لەوێ لەکاتی کۆری رەخنەیی لەسەر شانۆ ساز دەدرێن هەریەکەو لەلای خۆی رەخنە دەگرێت وبە  بێ گوێ دانە هیچ بنەمایەکی رەخنەیی،دەڵێن بە بۆ چونی خۆم کەلەراستیدا رەخنە  ئەگەر رای کەسیش بێت بەڵام رێبازو پەیرەوی تاییبەتی خۆی هەیە و چەندین قۆناغ‌ دەبرێ تا لە ئەنجامدا رەخنەگر بتوانێ رەخنە وەک مانای داهێنان و بەرەوپێش بردن بەکار بهێنی بۆیە لێرەدا باس لە چەند قۆناغێک دەکەم کە پێویستە لە کاتی رەخنەیی لە بواری نمایشە شانۆیەکاندا جێبەجێ بکرێت و رەخنەگر بەشێوەیەکی زانستیانە و لۆژیکانە بە قۆناغەکاندا بروات کە بریتین لە:

قۆناغی یەکەم : خۆئامادەکردن بۆ رەخنە

١_ خوێندنەوەی دەق:

پێویستە رەخنەگر دەقە شانۆییەکە بخوێنێتەوە، خوێندنەویەکی بابەتی ، بەرنامەیی، بێلایەنی بێت مامەڵکەشی بەشێوەیەک بێت وەکو چۆن مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ دەقێکی ئەدەبی یان فیکریدا دەکات، ئەمەش بۆ ئەوەی رەخنەگر بگاتە خوێندیەوەیەکی خودی و دۆزینەوەی ماناکەی،چیرۆکەکەی،شیکردنەوەی کەساییەتیەکان و چۆنیەتی کردارەکەو دیاریکردانی بەشەکانی کارو بەرنامەکان و دانانی ناونیشانێک بۆ رەخنەکەو دیاریکردنی نیازی لە رەخنەکەی و ئامانجەکەی.

ئاخۆ ئامانجی راگەیاندنەیان هەرمەکییە یان دیاری کردنی هزرەکە یان سیفات و بۆچونەکانن کە تیایدا داهێنەرەکە نووسەری دەقەکەیە بەپلەی یەکەم تادەگاتە دەرهێنەرو گرووپی شانۆییەکە سود وەردەگرن.

٢_ خوێندنەوەی دانەر (دانەری دەقی شانۆیی)

مەبەستە لەم خوێندنەوەیە کۆکردنەوەی زانیارییە لەلایەن رەخنەگر لەسەر دانەر و رێچکەی ئەدەبی و ژیان و سەرهەڵدانی و نمونەی کتێبەکانی و گرنگترین داهێنانەکانی کە فاکتەرێکی هاوکار دەبێت بۆ سەرکەوتنی رەخنەگر.

٣_ ناسینی کاست و گرووپی نمایشەکە:

کە لە ئەکتەرەکان و دەرهێنەرو رێکخەری جلوبەرگ و روناکی و دیکۆرو مکیاژو گەران  بە دوای شێوازی کاری پراکتیکی.. بەم شێویە رەخنەگر دەچێتە ناو ئەو راستیانە کەلە پرۆسەی بەرهەم هێنان بەشدارن لە مانای شانۆییەوە دەبێ رەخنەگر مشت مڕو گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر دیکۆرو پیشاندانی دیکۆر دیمەنی پانتایی نوندان بکات. ئاخۆ تاچەند دەتوانێ گوزراشت لە بیرۆکەکەی و لە واقیعیەتی روداوەکە و کاتی روداوەکە بکات ،ئەگەر بێتو دیکۆر گوزارشتی ، دورشمی، واقیعی ، سروشتی بێت و هەموو لایەنەکانی تری پەیوەست بەدیکۆر دەخرێتە بە مشتومڕ کردن.

 دەبێ رەخنە گر  مشتومڕ لەسەر پلانی دەرهێنان ، جوڵەو ئاماژە، پێکهاتەی شانۆکە ، وێنەگرتن و توانای نواندن بە دورست کردنی کەساییەتی و سروشتی پێوەندییەکانی نێوان کەسایەتیەکان و توانستی دەرهێنەر لە پێکهاتەی یەکەی نمایشی شانۆیی بەو شێوازەی کە پشتی پێ دەبەستێت. ئاخۆ پشت بە شێوازی واقیعی ، سروشتی، یان شێوازی رەخنەگری دەبەستێت.

٤_ نمایشی شانۆیی

ئەمەش خۆی لەو نووسیانە دەبێنێتەوە کە لە رۆژنامەکاندا لەسەر نمایشە کە و  ئەکتەرکانیان نوسراوە کە تیایدا ئامانجی کارەکتەرەکان و ئەو شتانەی دەیانەوێ بەدەستی بهێنن و هۆیەکانی هەڵبژردنی دەقی شانۆکە بەدەست دەهێنرێ و زانیاری لەسەر ماوەی ئامادەکردن بۆ بەرهەم هێنانی شانۆگەرییەکە دادەنرێ.

٥_ سەردانی بەرهەمەکە لە کاتی پرۆڤەکردندا:

چوونە ناو دەق لە رێگەی گفتووگۆ کردن لەگەڵ ئەکتەرەکان و هونەکاران، وەک رێخکەری جلوبەرگ و دیکۆرو روناکی و ماکیاژو .

رەخنەگر دەتوانێ لە گفتوگۆدا بگاتە چەمکی جوڵەو چۆنیەتی تێگەیشتنی ئەکتەر لە سۆزی نواندن و چۆنیەتی بەکار هێنانی جەستەکەی خۆی بکات ئاخۆ توانای هەیە بۆ دۆزینەوەی خوێندنەوەیەکی تاییبەتی بۆ نواندن  یان نا ئاخۆ ئەکتەر رێنماییەکانی دەرهێنەرجێبەجێ دەکات لە هەمان کاتیشدا لەسەر شێوەی پێوەندی دەرهێنەرو ئەکتەر شارەزا دەبێت.

قۆناغی دووەم : ئامادبوونی نمایش

پێویستە دەکات رەخنەگر زیاتر لە جارێك بچێتە تەماشەکردنی نمایشی شانۆییەکە کە خۆی دەویەوێت رەخنەی لەسەری بنوسرێت، چونکە لەوانەیە بەجارێك رەخنەگر نەتوانێ هەموولایەنەکانی نمایشەکە هەڵبسەنگێنێت و لە هەموو هێمایەکان حاڵی بێت . لەلایەکی تر رەخنەگر لەهەر ئامادەبوونێکی، کە لەوانەیە جیاوازی لە جاری پێشووتر هەبێت وە سەرنجی زۆرتری لەلا گەڵاڵە دەبێت دەتوانێت تێبینیەکانی بە روونتر دیاری بکات و دەبێت خۆی بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردبێت وە ئەگەر وەک بینەری ئاسایی سەیری کرد دەبێ سەرنج و تێبینیەکان لەلای خۆی تۆمار بکات.

قۆناغی سێیەم: نووسینی رەخنە

ئەمەش لە نووسینی تیبینەکان و ریزکردنی هزرەکان و جێگیرکردنی نهێنیە شاردراوەکان ولێکدانەوەی رەگەزەکانی خۆش بەختی وتوورەیی وسەرجەم زانیارییەکانی تر دەبینێتەوە .

لەوانەیە تێبینییەکان لە ژێر چەندین ناونیشان تۆمار کرابن بۆیە دەبێ رەخنەگر بە نووسین و رێکخستنەوەی زانیارییەکاندا بچێتەوە و لەسەر بنمای بەرنامەیەک کە پشتی پێ دەبستێت پیادەی بکات ، وەکو خۆئامادەکردن بۆ زنیاری وەرگرتن لەسەر کار لەرێگەی ئەکتەرەکان و هزریان و گرنگی هەندێکیان لە دەقە فکیرییەکەدا، ئەنجا لەوەوە دەست بە پانۆرامای کارەکە بکات.

بۆ ئەوەی خوێنەری کاری رەخنەکە لەکاتی خوێندنەوەدا نمایشکەی بهێنتەوە بەرچاو و هەست بەئارامی بکات لە رێی ئەو زانیاری و راستیانەی کە رەخنەگر لە گێرانەوەی چیرۆکی شانۆییەکە دەدۆزێتەوە.

جەختی لەسەر لایەنێکی نمایشی رامیاری، فکری، ئەدەبی کردبێ و لەدوای ئەمە پێکهاتەکان و سیفەتەکانی نمایشە شانۆییەکە دەخرێتە روو، باسەکەش بەو رەگەزانەی سەرەوە و بەپاڵپشتی ئەو بیرۆکەی کە هەوڵی بەدەست هێنانی دراوەو بە مشت و ماڵکردنی رەگەزە فەرمییەکان و توانای گەیاندن و نەگەیاندنی واتاکە هەڵدەسەنگێندرێت.

لەکۆتایی مشت و مڕکەدنی پێکهاتەکانی نمایش رەخنەگر دەگاتە ئامانج و دەسکەوتی رەخنەیی بەدەست دەهێنێ و تیایدا جەخت لەسەر لایەنی ئیجابی کارەکەو لایەنەکانی داهێنان و سەرهەڵدانی سیفەتەکانی داهێنەران دەکات، ئەگەر لە داهێنەرەکانیان گەیشتبن. لەوانەش رەخنەگر راوبۆ چونی تری بخاتە رووکە پێویست بن بە بواری تەکنیکاری شانۆیی و ئامانجی نمایشەکە لەسەر ئاستی فکری ، سیاسی یان کۆمەڵایەتی یان ستاتیکایی .

زۆربەی رەخنەگران لەبەر دەم ئەم خاڵەدا دەوستن بەهۆی لێکچوون لە رەگەزەکانی شانۆ.

لە سەر رەخنەگر پێویستە خشتەیەک بۆ زاراوەکان دابنێ و بتوانێ بەکاریان بهێنێ بۆ لکاندنی پتر لە بواری زاراوەکاندا بەتاییبەت زاراوەو رەگەزە شانۆییەکان کە دوور لە پێناسەو لێکدانەوەی وا دەبینین وەک ئەو شێوازی دادەنرێت لە چیرۆک یان بابەتی شانۆیی یان کاری سەرەکی شانۆیی یان گێرانەوەکەدا ئەمانش هەموو لە دەوری پێناسەی رەگەزەکانی شانۆدا دەخوڵێنەوە کە پێویستی بە لکاندانی وشەو زاراوەکان و ناوەکان هەیە بەیەکتری بۆ دەربرینی بیرۆکەکە دەبێت هەموو رەخنەگرێك پەیرەێک و رێبازێکی هەبێت.

 رەگەزە سەرەکیە شانۆییەکان لە نمایشی شانۆیەکەوە بۆ شانۆییەکی تر جیاوازن وەک ئەوەی کە لە شانۆییەکانی پانتۆمایم هەیە کە دیالۆژی تێدانییە یان شانۆ هەیە پیشت بە چیرۆکی گفتۆگۆ دەبستێت یان بە روداو دەبستێت کە هەموو روداوێكیش سەرەتاو کۆتایی هەیە.

هەموو رەخنەگرێك لە پەیرەودا وەک یەک نیە هەیە دەقی شانۆیی لەلایەنی دەروونی شیدەکاتەوە هەیەلایەنی مێژووی بەهەند وەردەگرێت.