CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 58 میوان

لەقـــەزای چـەمـچـەمـاڵ شانۆیی ژنـــێـــك تـــه‌ڕتـه‌ڕ وه‌ك بـــاران.. له‌بیابان نمایشکرا

بۆ یادی كاره‌ساتەکان و جینۆسایدکردنی گەلی كورد له‌نێو كاره‌ساتی شوومی ئه‌نفالدا
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چـەمچـەمـاڵ میوانداری (تیپی‌ شانۆی‌ كوردستان )ی کرد بۆ نمایشکردنی شانۆیی ژنـــێـــك تـــه‌ڕتـه‌ڕ وه‌ك بـــاران.. له‌بیابان.
تیپی شانۆی کوردستان شانۆیی ژنێک تەڕتەڕ وەک باران لەبیابان )یان نمایشکرد لەقەزای چەمچەماڵ .. رۆژی ١٤ / ٤ / ٢٠١٥ ... کات ٤ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی رۆشنبیری چەمچەماڵ
ئەم شانۆییه‌
نووسینی : ئازاد سه‌وزه‌
دەرهێنانی : توانا غـه‌نـی
ئەکتەرەکان : ئاشنا ره‌ئووف، ئازاد سه‌وزه‌، هیوا ره‌ئووف، سالار ماهیر، ئاری سه‌ید محه‌مه‌د، توانا غه‌نی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م : عاصی محەمەد رەمەزان
جلوبەرگ : موحسن تۆفیق .. سینۆگرافیا توانا غەنی
ئه‌م شانۆییه‌ خستنه‌ڕووی دوو چیرۆكه‌ له‌نێو یه‌ك ده‌قدا، چیرۆكی هه‌ندێك له‌و ژن‌و پیاوو كچانه‌ی نێو ئــه‌نــفـال كه‌ به‌هه‌موو ئازاره‌كانیانه‌وه‌ له‌ئێستادا له‌گه‌لمان دەژین و ده‌دوێن‌و له‌و گه‌رمه‌سێرو شەنگالە كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ به‌ر ره‌شه‌بای شه‌ڕی داعش، هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئێستای قاره‌مانێتی كه‌سانێكه‌ كه‌ له‌نێو كه‌لاوه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا رووبه‌ڕووی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی تاریكی بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌م دوو چیرۆكه‌ به‌ته‌ریبی له‌گه‌ڵ یه‌كدا