CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 47 میوان

پەیوەند جاف فرۆکەیەک دەخاتە خوارەوە

زانا دزەیی :بۆ وێنەگرتنی دوا کلیپشی گۆرانی خۆی بەناوی (بەیانە) کە یەکێکە لەگورانییەکانی دوا ئەلبومی خۆی، ھونەرمەند پەیوەند جاف بۆ جوانکاری کلیپەکەی فرۆکەیەکی تایبەت بەوێنەکرتن بەکاردێنی دوای تەواوبوونی وێنەگرتنی کلیپەکە بە ھەڵە کۆنترۆڵی فرۆکەکەیان لەدەست دەردەچێت و فرۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە.
پەیوەند جاف بۆ (سڤیل) گوتی "فرۆکەکە ھی برادەرێکی ئازیز بوو، ویستی ھاوکاریمان بکات و نرخی فرۆکەکە چوار ھەزار دولارە، بەڵام بەداخەوە تێکشکا و وێرای ئەوەی برادەرە ئازیزەکەم نیگەران بوو ھەڵوێستێکی جوانی ھەبوو، گوتی گرنک ئێوە بۆ کلیپەکە سودتان لێوەرگرت و وێنەی جوانتان گرت. ئێمەش ھەوڵ دەدەین قەرەبووی ئەم برادەرە دڵسوزە بکەینەوە".