ڕاپۆرته هه‌واڵ له هۆڵه‌نداوه: شانۆگه‌ری (سێبه‌ر)ی گروپی شانۆی بێ‌سنور له شاری (ئهپڵدۆرن)ی هۆڵه‌ندا پێشکه‌ش کرا
- زياتر
-
05 شوبات 2016
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 05 شوبات 2016 20:41
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
له درێژه‌ی کاروچالاکیه‌کانی گروپی شانۆی بێ‌سنوور له هۆڵه‌ندا، له کۆتا مانگیسهرهتای ساڵی نوێ،دوارۆژی پشووی کۆتایی مانگنمایشێکیشانۆیی له یه‌ک له هۆڵه ناسراوه‌کانی شانۆی شاره‌وانی ئهپلدۆرن به ناونیشانی (سێبه‌ر)ه‌وه پێشکه‌ش کرد.
ئه‌م تابلۆ شانۆییه به‌رهه‌مێکه که تایه‌به‌ته به لۆکه‌یشن ـ شانۆی شۆێن. ئه‌م کاره چیرۆکی خاتوو کارلای دخراف وده‌رهێنانی باکۆ سۆرانی، ئه‌م ئه‌کته‌رانه: ئهفیه ڤان دێر سخۆت، هێنی جهنتاڵ، بێن ئخهرمۆند و ترودی ڕۆڵیان تێدا بینی و هونه‌رمه‌ند حه‌مه به‌کری کلارنێت کاری مۆسیقای شانۆگه‌ریه‌که‌ی ئه‌نجامداوه.
ناوه‌ڕۆکی چیرۆکی ئه‌م تابلۆ شانۆییه، باس له که‌سێکی هه‌ڵهاتوو ئه‌کات، که تووشی گرفتی ده‌روونی بووه و له جه‌نگدایه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆشی‌دا، له نمایشه‌که‌دا به فلاشباگ بۆ داهاتووی ئه‌م که‌سه کاتێکی فه‌لسه‌فی له نێوان ئێستا و ڕابوورد و داهاتوویدا دروست ئه‌کات، له ئاوێته بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌دا کۆمه‌ڵێک دیالۆژ و مه‌نه‌لۆژ درووست ئه‌کرێت و نه‌هامه‌تییه‌کانی هه‌ڵهاتن تێدا به‌رجه‌سته ئه‌کرێت. ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ریه‌که باکۆ سۆرانی ئه‌ڵێ:من لێروه ئه‌مه‌وێت نه‌هامه‌تی جه‌نگ و درامای جه‌نگ نیشان بده‌م، جه‌نگ له خوودی مرۆڤه‌کانه‌وه دروست ئه‌کرێت، بۆیه مرۆڤه‌کان پێویسته جه‌نگ له ناخیان ده‌ربکه‌ن و ئارامی تێدا سه‌قامگیر بکه‌ن.
له‌م کاره‌دا زیاتر گرنگی به ده‌مامک (ماسک) و جوڵه و وه هه‌ندێ دیمه‌ن درا بوو، به زمانی جه‌بیر نمایشت ئه‌کرا، ئه‌م زمانه زمانێکی فه‌نتازییه، که له ڕاستیدا بوونی نیه، به‌ڵکو تێکهه‌ڵکێشێکه له هات و نه‌هات و چه‌نده‌ها ده‌نگ و جووڵه، لێره‌دا ئه‌بینین نمایشکه وه‌ک ئه‌کته‌ر پێوستی به دیالۆژی زۆر نابێت و ئه‌توانرێ حاڵه‌ته‌کان زیاتر به دراما بکرێت، هه‌روه‌ها بۆ تێکه‌ڵکردنی که‌لتوری کوردی ئه‌کته‌ره‌کان جلوبه‌رگی کووردییان پۆشی بوو.. به‌مه تێکههڵکێشهکه زیاتر نمایشکهی جوانتر کردبوو.
گروپی شانۆی بێ‌سنوور تێکه‌ڵاو به هونه‌رمه‌ندانی کورد و هۆڵه‌ندی و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه ئه‌یانه‌وێت، له ڕێگه‌ی هونه‌ری شانۆوه ڕووی جوانی که‌له‌پور و فه‌رهه‌نگی کوردی بناسێنین به گه‌لانی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می شانۆیی پێشکه‌ش کۆچبه‌رانی کورد و خه‌ڵکانی هۆڵه‌ندی و بێگانه‌کانی تر ئه‌که‌ن.
تیپی شانۆی بێ‌سنوور گرووپێکی فره‌که‌لتوری هه‌مه‌ڕه‌نگه له نێوان نه‌ته‌وه جیاوزه‌کانی هۆڵه‌ندا، له ساڵی 1994 ه‌وه دامه‌زراون، واته 22 ساڵه له شاره‌کانی هۆڵه‌ندا خزمه‌ت ئه‌کات، بۆ ناساندنی که‌لتوری کوردی به هۆڵه‌ندی و بێگانه‌کانی ناو هۆڵه‌ندا.
شایانی باسه ڕۆژی 30-04-2016 گروپی شانۆی بێ‌سنوور، له گه‌ڵ چه‌ند گروپ و ڕێکخراوێکی مرۆیی هۆڵهندییله به‌رنامه‌یه‌کی چڕوپڕدا، له شاری ئه‌مستردام به کۆمه‌کی یانه‌ی کوردی "میدیــا" له هۆڵه‌ندا و به هاوکاری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان، له یادی 28 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا
پڕۆژه‌یه‌کی که‌لتوری و هونه‌ری پێشکه‌ش ئه‌که‌ن به‌ناونیشانی (کاتێک بۆ سه‌ربه‌رزی، کاتێک بۆ ئارامی)، مه‌به‌ستی ئه‌م پڕۆژه‌یه نزیک کردنه‌وه و ئاشنا کردنی فرهکهلتورهکانی ناو هۆڵه‌ندایه به یه‌کدی و زیاتر گرنگی دانه به سه‌ربه‌ستی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی گروپی شانۆی بێ‌سنور ئه‌توانن سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: