CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 64 میوان

ئاوێته‌ بوون باس له‌ده‌سه‌ڵاتی تاک ڕه‌ووی ده‌کات

کۆمیدیاو قه‌شمه‌ری ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته‌ ئه‌کری شاژن فایزه‌ گه‌لێک بێزاره‌و هه‌ست به‌ ته‌نهایی ده‌کات،ئه‌و گه‌لێک گاڵته‌جاڕی به‌ده‌سه‌ڵات دێت،ئه‌و خه‌می ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه‌ ته‌نها ئه‌یه‌وێت یارییه‌کی گاڵته‌ جاڕی ساز بدات بۆیه‌ ئه‌یه‌وێت عه‌رشه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م بگۆڕێت و ئه‌یه‌ۆێت سه‌یر بکات چۆن مرۆڤێکی ئاسایی ده‌سه‌ڵات به‌کار ئه‌هێنێ.

ئه‌م شانۆییه‌ ‌ به‌ شێوازێکی کۆمیدی باس له‌ تراژیدیای کورسی ده‌سه‌ڵات و مه‌رگی ده‌سه‌ڵات ئه‌کات،
چه‌ند پرسیارێک ده‌بنه‌ هه‌وێنی چیرۆکه‌که‌ :
.. ئایا که‌سێک له‌سه‌ر کورسی دابنیشێ، چۆن ئه‌توانێ حوکمی خه‌ڵک بکات...؟ یان ئه‌بێت ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی له‌ ناو خه‌ڵکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتبێت، یان ئه‌بێت خۆی سه‌پاندبێت..؟ . له‌م کاره‌دا واقیع و فه‌نتازیا پێکه‌وه‌ ئاوێته‌ی یه‌کدی کراون. چیرۆکی ئه‌م شانۆگه‌ریه‌، گه‌ڕانێکه‌ به‌ دوای خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤدا، که‌ خۆی سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌ڵاتێکی ڕه‌ها بێت و دیموکراسیه‌ت تێیدا باڵا ده‌ست بێت.
ئاوێته‌ بوون باس له خه‌ڵک و ‌ده‌سته‌ڵات ئه‌کات، پرسیارکه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ده‌سته‌ڵات تاکه‌ی ئه‌توانێت به‌رده‌وام بێت و چۆن ئه‌توانێت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌کانیدا، ئایا تا سه‌ر ئه‌توانێت بڕیار له‌ هه‌موو فه‌رمانێک بدات به‌سه‌ریاندا، لێره‌وه‌ له‌ شانۆگه‌ریه‌دا چه‌مک و ڕۆڵی کۆچبه‌ران و که‌لتوری کوردی به‌ هه‌ند وه‌رگیراوه‌، وه‌ک که‌لتوریکی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چۆن‌ به‌ کلتوری هۆڵه‌ندی ئه‌ناسێنرێت،

بێسنوور بۆ هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه‌ گه‌لێک سوودی له‌شانۆیی شا هه‌ شایه‌ وه‌رگرتوه‌ له‌ نوسینی نوسه‌ری ناسراوی سووری (سه‌عدوڵڵا ونووس)