CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 88 میوان

شانۆی بێسنوور بۆ ئەم بەهارە خەریکی چین !؟

له‌ درێژه‌ی کاروچالاکیه‌کانی گروپی شانۆی بێسنوور له‌ هۆڵه‌ندا له‌ماوه‌ی داهاتوودا و له‌ ڕۆژی ۱۴،۱۷،۱۸ مانگی چوار نمایشتی شانۆیی ـ ڕاستییه‌کانی پشته‌وه‌- نمایشت ده‌کات
چیرۆکی ئه‌م کاره‌ کۆمه‌ڵێک چیرۆکی بچووکن که‌ پێکه‌وه‌ چیرۆکێکی درێژ به‌رجه‌سته‌ ده‌کات
باکۆ: ئێمه‌ لێروه‌ زۆر چێرۆک باس ئه‌که‌ین وه‌ چیرۆکی ژنه‌ نووسه‌رێک که‌ ئێستا له‌لایه‌ن گرووپێکی نادیاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری لێ ده‌که‌ن،یان چیرۆکێکی کچێکی کۆبانی که‌ هه‌ڵهاتووه‌،له‌لایه‌کی تره‌وه‌ به‌سه‌رهاتی دوو سه‌رباز له‌ه‌دواڕۆژه‌کانیی ژیانیاندا باسسی داهاتوو ده‌که‌ن.
هه‌موو ئه‌م چیرۆکانه‌ په‌یوه‌ندار ئه‌بن به‌ یه‌کترییه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی که‌سێتی ئه‌مبساتۆره‌وه‌، بیرۆکی ئه‌م که‌سێتییت له‌ جیهانی یۆتۆبیای تۆماس مۆره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌،له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کاره‌ وه‌ ئه‌مانه‌ۆێت ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕین به‌سیسته‌می هاووچه‌رخی ئه‌م گه‌ردوونه‌ ،که‌ده‌سه‌ڵات بیر له‌به‌هێزکردنی خوودی خۆی به‌ڕه‌نگ کردنی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌رده‌وه‌ماییه‌کی بێسنوور.
شانۆی بێسنوور ئه‌م کاره‌ له‌ قاوه‌خانه‌یه‌ک نمایشت ده‌کات،ئێمه‌ لێره‌وه‌ ده‌مانه‌وێت پیوه‌ندی درووست بکه‌ین له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی بینه‌ری زۆر وه‌ هه‌روه‌ها وه‌ک ئه‌زموونێک ئه‌م جاره‌ پانتاییه‌کی تازه‌تر بنه‌خشێنین و خۆمان له‌گه‌ڵ پانتای ژ وور ئاسا وه‌ک له‌لای تایرۆف ڕووسی به‌رجه‌سته‌ بکه‌ین . له‌م به‌رهه‌مه‌ وازی ده‌کرێت له‌لاین کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ره‌وه‌ که‌۱۵ ئه‌کته‌رن وله‌ ۵ که‌لتووری جیاوازه‌وه‌ هاتوون وه‌ک کووردستان، هۆڵندا،سووریا،ڕۆمانیاو فله‌نه‌وه‌ها۰
مۆسیقای هه‌مه‌ به‌کر ئاماده‌ی کردووه‌و ده‌رهێنانی باکۆ سۆرانیه‌
شۆێنی نمایشت کافه‌چیه‌ ڤان ماریا له‌ شاری ئاپه‌لدۆرن
له‌ماوه‌ی داهاتوودا له‌چه‌ند شارێکی تر نمایشت ده‌کرێ