CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 39 میوان

حەمە جەمیل چاو دەتروکێنێ

مەسعودى مەلا هەمزە : لەنوێترین کارى شانۆی خۆیداو لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆی محەمەد جەمیلی دەرهێنەر شانۆگەرى "لەچاو تروکانێک"دا نمایش دەکا.  ئەم شانۆگەرییە کە لە نووسینى ئاسمینەو هەریەک لە "سایە حوسێن، لاڤە رەفعەت، ئەژین، دلڤین موحسین" وەک ئەکتەر لە کارەکە بەشدارن و بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی هەولێرە.

لەبارەى ئەم کارەى خۆی محەمەد جەمیلی دەرهێنەر وتى"لە نوێترین کارى شانۆیی خۆمدا سەرقاڵی پرۆڤەکردنین لە شانۆگەرى لەچاوتروکانێکدا، کە بڕیارە ئەم شانۆییە لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی نمایش بکرێ".
محەمەد جەمیل وتیشی"باسکردن لە گرفتى ژنان، کە چۆن دەکەونە بەر شاڵاوى توندوتیژی و هەر ئەوانەش بوونەتە ئاسەوارێک بۆ ئایندەیان کە ناتوانن رێچکەى ژیان لەناو کۆمەڵگا بگرنەبەرو ژیانێکى ئاسایی بەرجەستە بکەن، ئەوان دابڕاون لە ژیان و لە خەیاڵێکى وا دەژین وەکو مردوو وان ناوەرۆکى شانۆییەکەمانە".
شایانى باسە محەمەد جەمیل وەکو هونەرمەندێک جگە لە کارە شانۆییەکانى خۆی وەکو دەرهێنەر لە چەندین تەلەفزیۆن کارى کردووە، وێڕاى دەرهێنانى دەیەها کلیپ بۆ هونەرمەندانى کورد.