CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 37 میوان

شانۆگه‌ری دوا سه‌ما .. شانۆگه‌رییه‌کی پڕ بینه‌ر ڕاکێش

شانۆی شار له‌ یۆتۆبۆری به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆی نمایشه‌کانیان بۆ زمانی تر ده‌ڕاونێت، هه‌ر بۆیه‌ بڕیاردرا وه‌ک ده‌ستپێک بۆ ئه‌م کاره‌ به‌ نمایشی (دوا سه‌ما) ئه‌م خزمه‌ته‌ به‌ بینه‌ری کورد بکات بۆ ده‌رفه‌تی بینینی نمایشه‌که‌ به‌ وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆ بۆ زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی.

 

له‌سه‌ر داخوازی بینه‌ران وا بۆ جاری سێهه‌م شانۆگه‌ری دوا سه‌مای کارین مانهێیمه‌ر ده‌گه‌ڕیته‌وه‌، ڕۆژی 16/12/2010  نامایشی یه‌که‌می خولی سێهه‌مه‌.

دواسه‌ما تاکو ئێستا زیاتر له‌ 57000 بینه‌ری هه‌بووه‌ و له‌هه‌ر 102 و نمایشه‌که‌دا هۆله‌که‌ پڕبووه‌ له‌ بینه‌ر و به‌ سه‌رکه‌وتووترین نمایش ده‌ژمێردرێت له‌ ساڵی 2000 وه‌ تاکو ئێستا.

به‌رواری 7/1/2011 نمایشه‌که‌ ڕاسه‌وخۆ وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ زمانی کوردی.

 

هیوامان وایه‌ که‌ بینه‌ری کورد سود له‌م خزمه‌ته‌ ببینن که‌ بۆیان ڕه‌خساوه‌، به‌و مه‌به‌سته‌ی که‌ ئیتر بتوانین ئه‌م خزمه‌ته‌ پێشکه‌شی بینه‌ری کورد بکه‌ین له‌ داهاتوودا.

شانۆ گه‌ری دوا سه‌ما نمایشێکه که گرنگی هه‌یه‌ بۆ تۆ سه‌ره‌ڕای جیاوازی ته‌مه‌ن یان ڕه‌گه‌ز، بابه‌تێکه‌ که‌ هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌.‌ ‌

لینکی نمایشه‌که‌ به‌ زمانی کوردی:

 

http://www.stadsteatern.goteborg.se/Pa-scen/Sista-dansen/Tolkas-pa-kurdiska/

 

بۆوه‌ڵامی پرسیار و سه‌رنجه‌کانتان ده‌توانن به‌ ژماره‌کانی خوره‌وه‌ یان ئیمه‌یله‌که‌م ده‌توانن په‌یوه‌ندیم پێوه‌بگرن.