CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 31 میوان

ئه‌و جه‌نگانه‌ی خێزانه‌کانی هه‌ڵوه‌سانده‌وه

زانا گه‌ڵاڵی : ده‌رباره‌ی شانۆییه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش ئاکته‌ری سه‌ره‌کی شانۆییه‌که‌ بۆ کوردستانی نوێ وتی: ئه‌و شانۆییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات جه‌نگ چی له‌خێزان ده‌كات،چۆن تێكی ده‌شكێنێت و هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌، خێزانیش به‌واتایه‌كی دیكه‌ گه‌وره‌ترین بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌یه‌و میلله‌تی كوردیش بێبه‌ش نه‌بووه‌ له‌جه‌نگ و خێزانی كوردیش بێبه‌ش نه‌بووه‌ له‌و مه‌رگه‌ساته‌.


 

ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌قێكی بیانی و وه‌رگێڕانی بۆ كوردی، ئه‌و وتی: له‌ هه‌ڵبژاردنی تێكستدا پێش هه‌موو شتێك ره‌چاوی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ رووداوه‌كه‌ مرۆڤانه‌ بێت و نزیك بێت له‌و روداوانه‌ی كه‌به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه‌ چونکه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و کاره‌سات و ڕوداوانه‌ی که‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌مان هاتووه‌ مرۆڤانه‌ بیورژێنین و واتا هه‌وڵ بده‌ین بیکه‌ینه‌ که‌ره‌سته‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی .

ئه‌م شانۆییه‌ له‌نووسینی لارش نۆرین و وه‌رگێڕانی دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی، داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق و ده‌رهێنانی سه‌لام مه‌جید-ه‌ له‌نواندنی هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش، شادان فواد، قادر سه‌مه‌د، شنۆ شه‌ماڵ-ه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 12/ 11/ 2010 له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ نمایشبکرێت

 

MultiCentrum De Eendenkooi

 

Kooikersplein1

 

2382 EG Zoeterwoude

 

Tel:06-24746934