CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 47 میوان

جیاوازیى خه‌ونى سێبه‌رو كه‌سایه‌تییه‌كان

زانا گه‌ڵاڵی :  ‌له‌چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی (samen kleurrijk) كه‌ له‌ ( harderwijk ) هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، (تیپی شانۆی بێ سنوور) شانۆی (سێبه‌ر)ی نمایشكرد.  ده‌رباره‌ی شانۆی سێبه‌ر زاگرۆس جه‌بار، به‌شداربووی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ بۆ كوردستانی نوێ وتى: شانۆی سێبه‌ر باس له‌چه‌ند كه‌سێك ده‌كات كه‌ له‌چه‌ند ولاتێكی جیهان هاتوون و به‌رده‌وام له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌كانیان، به‌لام سێبه‌ره‌كان نه‌وه‌ستاون و هه‌میشه‌ له‌گه‌شتی تازه‌دان، سێبه‌ره‌كان خه‌ونێكی تریان هه‌یه‌و كه‌ساكانیش خه‌ونی جیا له‌وان.

زاگرۆس وتیشی: ئه‌م شانۆیه‌ گه‌ڕانێكه‌ به‌دوای خودی مرۆڤه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی خودی راسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی ئێمه‌ بروامان وایه‌ مرۆڤ هیچ كاتێك ناتوانێت دوور بێت له‌كه‌سایه‌تی ناوه‌وه‌ی خۆی، له‌وه‌ ده‌چێت سێبه‌ره‌كان چه‌ند جوڵه‌یه‌كی جیاوازیان هه‌بێت، به‌لام كۆتایی گرنگه‌ سێبه‌رو خودی ناوه‌وه‌ هاوشێوه‌ بڕواننه‌ داهاتوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش رۆژێكه‌ له‌داهاتوو.

ئه‌م شانۆییه‌ له‌ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی سامان ئه‌حمه‌د، نواندنی باكۆ سۆرانی، زاگرۆس جه‌بار، سه‌فین هه‌مید، فه‌یسه‌ل سابیر، كۆڤان، ئه‌سرین ره‌حیمی، هاوژین به‌ختیار، په‌روین و چه‌ند ئه‌كته‌رێكى بیانى بوو، له‌كه‌نیسه‌یه‌كی كۆنی هۆله‌ندا به‌ئاماده‌بوونی بینه‌رێكی زۆر نمایشكرا.

له‌شانۆی سێبه‌ردا جلوبه‌رگ و میوزیكى جیهانى له‌لایه‌ن حه‌مه‌ی مام به‌كر-ه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو، ئه‌م تیپه‌ش له‌لایه‌ن باكۆ سۆرانییه‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندێكى كورده‌ سه‌رپه‌ریشتی ده‌كرێت