CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 26 میوان

قرچۆک هاته‌ به‌رلین

ستافی شانۆگه‌ری ( قرچۆک ) له‌ به‌رواری 06.10.2010 له‌ شاری به‌رلین ده‌مژمێر هه‌شتی شه‌و شانۆگه‌ری قرچۆکیان پێشکه‌ش به‌ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌م شاره‌ کرد. ده‌رباره‌ی ئاماده‌بوونیان هونه‌رمه‌ند ئه‌یام ( شه‌مۆ ) بۆ کامیرای چرا تیڤی دوواو خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به‌م به‌شدارییه‌یان له‌ ئه‌وروپا.

شانۆگه‌ری ( قرچۆک ) ده‌قێکی وه‌رگێڕدراوی نوسه‌ری ئیتاڵی کارلۆ کۆردینی وه‌ ده‌رهێنانی هیوا سوعاده‌. هه‌ریه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندان نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان، شه‌مۆ، نه‌شئه‌ت به‌شیر شاکر، زاهیر برایم نادر وه‌ خاتوو تارا مه‌حموود تیایدا به‌شداربوون. نوسینگه‌ی ئارینا تراڤڵ به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز حه‌مید مه‌جید ئاسانکارییه‌کی زۆری له‌ ئه‌نجامدان و ڕیکلام و هات و چۆی هونه‌رمه‌ندان کرد.

 

ده‌قی کورته‌ چاوپێکه‌وتنێکی هونه‌رمه‌ند شه‌مۆ له‌ به‌رلینه‌وه‌