CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 94 میوان

لەنێو پێشبڕکێ ی ڤیستڤاڵی نێو دەوڵەتی شانۆی سەرشەقام .. بارزان سنجاوی خەڵاتی باشترین بیرۆکەی ھێنا

پـۆڵا قاسـم نـوری : ڤیستڤاڵی شانۆی سەرشەقام ساڵانە لە شارۆچکەی دەربەندیخان سازئەدرێ بۆئەم ساڵ تیپی  ھونەری رۆژی شاری ھەولێر بەشداری کرد بۆ ئەم ڤیستڤاڵە کە ئەم ساڵ لە سێیەمین ڤیستڤاڵی شانۆی سەرشەقامی نێودەوڵەتی بوو ,بەبەشداری سەرجەم تیپ و گروپی شاروشارۆچکەکانی کوردستان و  ووڵاتی ئەڵمانیاو پۆلۆنیا و میسر و ئێران بەشداربوون ھاتنە

نێو ئەم پێشبرکێ یە.

لە ھەڤپەیڤینێکدا بارزان سنجاوی ووتی:ئێمە وەک وشانۆکارانی شاری ھەولێر ئەم ساڵ بەشداریمانکرد بەداخەوە پارساڵ ھەولێر بەشداری دووەمین شانۆی سەرشەقامی نەکردبوو ھەرچەندە شانۆی سەرشەقام لەکوردستان تەجروبەیەکی نوێ یە بەھۆی یەکەمین جارەوە ئێمەش دوورتربووین لەو شانۆی سەرشەقامەوە چونکە تیپ و گروپەکانی تری کوردستان ماوەی سێ ساڵە بەشداربوونە و تەجروبەیەکی تریان وەرگرتووە شارەزای شێوە وخاسیەتەکانی سەرشەقام و تەجروبەی دووساڵی رابووردوو زیاتر ئاشنا کردبوون.

سنجاوی لەدرێژەی قسەکانی ووتی:لەدووەمین رۆژی ڤیستڤاڵ لەھەولێرەوە کە گەیشتینە دەربەندیخان و یەکسەر بێ ھەسانەوە شانۆیەکەمان نمایش کرد لەسەر شەقامی پارکی شار
بەڵام دوای نمایش و تێکەڵاویمان لەگەڵ بەشداربووانی ئەم ڤیستڤاڵە و بینینی چەندان نمایشی تر زیاتر ئامانج و خاسیەتەکانی شانۆی سەرشەقام ئاشنابووین و بەتایبەتی ئەو گفتوگۆ و راو تێبینی و سەرنج گۆرینەوانەمان لەگەل ھونەرمەندان .

لەکۆتایی ھەڤپەیڤینەکەدا  سنجاوی دەلێ :سەرەرای ئەمانە ئێمە بەھەوڵ و توانا و ماندووبونەکی زۆرمان و شەونخونی بەردەوام و تەجروبەی ئیشکردنمان کە ھاتین چاوەرێ چەند خەڵاتەکی بووین
ھەرچەندە لەوێ پێش نمایشەکانی ئێمە ئێران کە ساڵانە ڤیستڤاڵی گەورەی سەرشەقام لە شاروشارۆچکەکانی ئەبەستێ و لەوانەش سەرەوەتر  ئەڵمانیای برێخت و پۆلۆنیا و میسری ھونەرو شانۆ و شارستانیەتی عەرەب بەشداربوون سەرەرای ئەمانەش خۆشبەختانە من لەنێویاندا خەڵاتی باشترین بیرۆکەی شانۆییم ھێنا, پیرۆزبایی لەخۆم و تیپی ھونەری رۆژ و شارەکەم و سەرجەم شانۆکاران دەکەم , ئەوە ھانم ئەدا ئەمجارە بەگروتینێکی ترەوە بەشدار بم و بەردەوام بم لە شانۆ و خزمەتی شانۆی کوردی.