CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 61 میوان

شانۆ

ئەمشەو شانۆیی (بێکەس) لە (١٤) کەناڵدا نمایش دەکرێت

لە ھەنگاوێکی ھونەریی دانسقەدا ئەمشەو  دەرھێنەر(ئەرسـەلان دەروێش) تازەترین بەرھەمی خۆی ,کە شانۆیی (بێکەس) ە و لەنووسینی ھونەرمەند(ئەحمەد سالار)ە ،لە (١٢) کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی ولۆکاڵدا نمایش دەکات.

 

دیداری شانۆی کوردی بەڕێوە دەچێت

حەمەسوار عەزیز : بە بەشداری زیاتر لە (٦٠) شانۆکار لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دھۆک، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە رۆژانی ١٨_١٩_٢٠/١٢/٢٠١١ لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر دیداری شانۆی کوردی ڕێکدەخات، لەم دیدارە بە شێوەی کۆنفراس  قسەو لێکۆلینەوە لەسەر شەش تەوەری گرنگی بواری شانۆ دەکرێت، تەوەرەکانیش بریتین لە ( بایەخدان بە شانۆی منداڵ، کاراکردنی گروپ و تیپە ھونەرییەکان، شانۆی کوردی  و پەیوەندی و کۆمەنیکەیشن، رۆڵ و پێگەی ژن لە شانۆ، رۆڵی سەندیکای ھونەرمەندان لە پاراستنی مافی شانۆکار، گرنگیدان بە پەروەردەو پێگەیاندن  لە بواری  خوێندنی زانستیی شانۆ).

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ بەردەوامە

مەسعودی مەلا ھەمزە: یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ ماوەی ٢ رۆژە بەردەوامەو رۆژانە ٢ شانۆگەری نمایش دەکرێ و لە تاقی بەیانیشدا وۆرک شۆپێک لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە بۆ بوارەکانی شانۆ دەکرێتەوە.

شانۆگەری "شەکرەژان، ژانت لێرە تەواو نابێت" نمایش دەکرێت

کارۆخ ئیبراھیم نوێترین بەرھەمی شانۆیی خۆی بە ناونیشانی "شەکرەژان، ژانت لێرە تەواو نابێت" نمایش دەکات.
دەرھێنەر و ئامادەکاری شانۆگەری "شەکرەژان، ژانت لێرە تەواو نابێت" کارۆخ ئیبراھیم، رۆژی پێنج شەممە لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر ١٥/١٢/٢٠١١ کاتژمێر ٤ی ئێوارە نمایشی ئەم بەرھەمە دەست پێدەکات.

بە چاودێری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لە ھەولێر بەڕێوەدەچێ

مەسعودی مەلا ھەمزە :لە رۆژانی ١٨/٩ تا ٢٤/٩/٢٠١١ بە چاودێری دکتۆر بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر/ ھەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ سازدەکا.

سیروانی كه‌شكۆڵ به‌هۆڵه‌ندی رۆڵ ده‌بینێت

سیروان جه‌مال، ناسراو به‌ سیروانی كه‌شكۆڵ، ئێستا له‌ هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ تیپێكی به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندیدا، به‌ناوی تیپی دره‌نگ Theatergroep Drang، سه‌رقاڵی رۆڵ بینینه‌ له‌ شانۆگه‌رییه‌ك به‌ناوی (ماكمادۆف)، ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌بازاڕێكی گه‌وره‌ی نزیك په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ پێشكه‌شده‌كرێت، له‌نوسینی: شانۆنووس و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی هۆڵه‌ندی (تۆن ته‌یۆ سمیپ). هه‌روه‌ها خانمه‌ ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی هۆڵه‌ندی (لوسیانا ڤان ئامسفۆرت) وه‌كو ده‌رهێنه‌ر كاری تێداكردووه‌.

ئەحمەد سالار لە شەوانی رەمەزان چیرۆکەکەی تەواو دەکا

مەسعودی مەلا ھەمزە: لە نوێترین کاری خۆیداو وەک کارێکی نوێی شانۆیی ھونەرمەندی شانۆکار ئەحمەد سالار شانۆگەری چیرۆکە بەردەوامەکە لە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر و بە بەشداری گروپی شانۆی سەردەم نمایش دەکات.

(موختارو ژنانی گەرەک) بەنیازە بچێتە کۆیە

خانمە ھونەرمەندی شانۆکار (گەزیزە عومەر)، لە ئێستادا کۆتایی ھێناوە بە ئامادەکارییەکانی بۆ نمایشکردنی شانۆگەرییەکەی، لە ژێر ناوی (موختار و ژنانی گەڕەک)، لە سەرەتای ئەم مانگەدا یەکەم نمایشی لە شارۆچکەی رانیە ئەنجامداو لە ئێستاشدا بەنیازە لە رێکەوتی (١٨/١١) لە شارۆچکەی کۆیە نمایشی دووەمی بۆ بکات و ئینجا بە نیازە لە ھەردوو ھەولێر و سلێمانیش نمایشی بۆ بە ئەنجام بگەینێت، کە تائێستاکە لەو دوو شارە نمایش نەکراوەو بەر لە ھەولێر و سلێمانی لە رانیە و کۆیە نمایشی بۆ ئەنجامدەدرێت.

بۆچی سالانی ھەفتاکان و ھەشتاکان بە سەردەمی زیرینی درامای کوردی دادەنرێت؟؟

سالانی ھەفتاکان و ھەشتاکان  بە سەردەمی زێرینی دراماو شانۆی کوردی ناودەبرێت. چەندان کارێکی ھونەری ھەن تاوەکو ئێستایش لە ھزری تاکی کوردی ماونەتەوە، لەوانە (رەجەب و لاس و خەزال، ھتدد)  ئاخۆ دەبی ھۆکارەکەی چی بێ ئەو کارە ھونەرییانە ھەر بە زیندووی دەمێننەوە؟، لەم راپۆرتە ھەوڵ چەند ھۆکارێک دەست نیشان بکەین کە وایانکرد دراماکۆنەکان تاوەکو ئێستا  بە زیندووی بمێننەوە.

کارۆخ لە وێستگەى مۆسکۆ دەوەستێت و قەبرستان لە رووسیا نمایش دەکات

گەنج بۆ شانۆ پرۆژەى وێستگە بە شانۆگەرى قەبرستان لە نووسین و دەرهێنانى کارۆخ ئیبراهیم رێکەوتى 9/2/2011 بە درێژایى شەقامى 60 مەترى لە شارى هەولێر نمایش کرد، ئەم هەوڵ و ئەزمونەى گروپى گەنج بۆ شانۆ بوە جێگاى سەرنجى ماڵپەر و رۆژنامە فەرمیەکانى جیهان و بە ئەزمونێکى سەرکەوتوو وەسفیان کرد،

گەنج بۆ شانۆ لە ٢٧/٧ باسی ساڵی (٢٠٣٠) دەکات

بەرھەمی ساڵی گروپی گەنج بۆ شانۆ بە شانۆگەری (٠٤٠) لە نووسین و دەرھێنانی شانۆکار (کارۆخ ئیبراھیم)، رێکەوتی (٢٧-٢٨-٢٩/٧/٢٠١١) کاتژمێر (٦:٠٠) ئێوارە لە ھۆڵی (گەل) نمایش دەکرێت،

لقی پەیمانگاى شانۆی جیهانى لە هەولێر دەکرێتەوە

مەسعودى مەلا هەمزە : دواى 3 ساڵ لە هەوڵدان و کۆششی بەردەوام لە ئایندەیەکى نزیکدا وەفدێکى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان سەردانى وڵاتى فەڕەنسا دەکەن بە مەبەستى کردنەوەى لقی پەیمانگاى شانۆی جیهانى (I.T.I) لە هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستان.

ھەولێر فێستیڤاڵێکی منداڵان لەباوەش دەکرێ

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەماوەی ٥ رۆژداو بە نمایشکردنی ٩ شانۆگەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر- بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی منداڵان لە ھەولێر سازدەکا.

رۆژگار کۆتایی خەونەکانی دژن نیشان دەدا

مەسعودی مەلا ھەمزە: لە ھەوڵێکی دیکەیانداو لە ئامادەکردن و دەرھێنانی رۆژگار کەریم رۆژ تیپی شانۆی تیشک شانۆگەرییەکی تایبەت بە پرسی ژن لە کوردستان نمایش دەکات.

"٠٤٠" بەڕێوەیە

گرووپی گەنج بۆ شانۆ بە بەشداری ١٠٠ کەس ئامادەکاری بۆ بەرھەمی ئەم ساڵی دەکات، کە تیایدا باس لە رووداوەکانی ساڵی ٢٠٣٤ دەکرێت.

شانۆگەری گێژەن نمایش دەکرێ

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەدرێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر- بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ بەھاوبەشی تیپی ھونەری رۆژ شانۆگەری گێژەن نمایش دەکرێ.

شانۆگەری شەوی لەدایکبوون نمایش دەکرێ

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەنوێترین کاری خۆیاندا، تیپی نواندنی ھەولێر بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر شانۆگەری شەوی لەدایکبوون نمایش دەکا.

پێشبڕکێیەک بۆ تێکستی شانۆی کوردی

مەسعودی مەلا ھەمزە : بە ئامانجی برەودان و زیاتر گرنگیدان بە بواری نووسینی تێکستی شانۆیی کوردی، شانۆی شارەوانی شاری ئامەد پێشبڕکێیەک بۆ ھەڵبژاردنی تێکستی شانۆیی کوردی سازدەکاو لە رۆژی جیھانی شانۆ لە شاری ئامەد مەراسیمی راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە سازدەکرێ و خەڵاتی یەکەم ٢٧٠٠ دۆلارەو ھی دووەم ١٩٠٠ دۆلار و ھی سێیەم ٨٠٠ دۆلارە.

وەرزێکی تازەی شانۆی "سالار" دەست پێدەکات....

(ئەحمەد سالار) شانۆیی (چیرۆکە بەردەوامەکان، ریچاڵدی سێھەم و بێکەس) دەکاتە زنجیرە بەرھەمێکی شانۆیی!

یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ کۆتایی ھات..لیژنەی دادوەران: ھەولێر سەلماندی شاری شانۆیە

مەسعودی مەلا ھەمزە : دوای ٧ رۆژ لە بەردەوامی و نمایشکردنی ١١ شانۆگەری و سازکردنی ٥ وۆرک شۆپ و بە بەشداری ١٠ وڵات، کاتژمێر ١١ی بەیانی رۆژی شەممە ٢٤/٩/٢٠١١ لە ھۆڵی پێشەوای شاری ھەولێر مەراسیمی کۆتایی یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر سازکراو تێیدا وێڕای خوێندنەوەی چەند وتارێک خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەش کرا.

شەمۆ و تەھا ئاغاجان گرەو دەکەن

مەسعودی مەلا ھەمزە: لەدرێژەی نمایشەکانی ناوەندی فیلمسازی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان، بڕیارە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٥/٦/٢٠١١ لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ کورتە فیلمی "گرەو" نمایش بکرێ.