CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

شانۆ

شانۆگەری قڕنیس نمایش دەکرێ

مەسعودی مەلا ھەمزە : دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا، ھونەرمەندی شانۆکار لوقمان مەجید لە ئێستادا سەرقاڵی پرۆڤەکردنە لە شانۆگەری قڕنیس، کە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر- بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێرە.

ژنەکەی ئەو ماڵە گفتوگۆی لەبارەوە کرا

مەسعودی مەلا ھەمزە : لە درێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر و بۆ گرنگیدان و خزمەتکردن بە رەخنەی شانۆیی، سیمینارێکی بۆ ھونەرمەند موحسین عوسمان دەربارەی مۆنۆدرامای ژنەکەی ئەو ماڵە سازکرد.

فیردەوسی تەمتومان دوا نمایشی فێستیڤاڵە

مەسعودی مەلا ھەمزە : ھونەرمەندی شانۆکار (ئەرسەلان دەروێش) بە شانۆیی (فیردەوسی تەمتومان) بەشداری لە فێستیڤاڵی سلێمانی  بۆ شانۆ دەکات،

تا ئه‌وكاته‌ى، سێبه‌رى تۆقاندنى سه‌ربازى هه‌ڵده‌گیرێت (كۆرِى شانۆیى بــا) چالاكییه‌كانى له‌سلێمانى راده‌گرێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رواری 17ی ئه‌م مانگه‌ هێزه‌كان به‌ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری رێژێنراون ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كان نیگه‌ران ببن، له‌میانه‌شدا (كۆرِی شانۆی با) له‌ راگه‌یاندراوێكیانداكه‌ برِیاریاندا  به‌ هه‌ڵپه‌ساردنى ته‌واوى چالاكیه‌ هونه‌ر یه‌كانيان له‌شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى تا ئه‌وكاته‌ى، سێبه‌رى تۆقاندنى سه‌ربازى هه‌ڵده‌گیرێت، سیماى مه‌ده‌نیانه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌م شاره‌.

برایمۆک لە یۆتۆبۆری

تیپی شانۆی هۆبە لە شاری یۆتۆبۆری میوانداری کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی کورد – مەڵبەندی گشتی سلێمانی  بە بۆنەی ساڵی نوێی کوردییەوە سەردانی سوید دەکەن بە مەبەستی نمایشکردنی شانۆگەری (برایمۆک) لە بەرواری  ٢٦/٣/٢٠١١ ڕۆژی شەممە کاتژمێر پێنجی ئێوارە.

شانۆگەری خاتوو ژولیا لە ھەولێر نمایش دەکرێ

مەسعودی مەلا ھەمزە : دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ و بەدەستھێنانی ٥ خەڵاتی فێستیڤاڵە بڕیارە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی- بەڕێوەبەرایەت ھونەری شانۆی سلێمانی شانۆگەری خاتوو ژولیا لە دەرھێنانی بەکر رەشید لە شاری ھەولێر نمایش دەکا.

ھیوا سوعاد لە ئەزموونێکی نوێی کۆمیدیدا

مەسعودی مەلا ھەمزە : لە نوێترین کاری خۆیدا ھونەرمەندی شانۆکار ھیوا سوعاد سەرقاڵی کارکردنە لە شانۆگەرییەکی کۆمیدی بەناوی قرچۆک، کە ئێستا لە قۆناغی پرۆڤەکردندان و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو نمایش بکرێ.

شانۆگەری بێدەنگی رەش میوانی ھەولێرە

مەسعودی مەلا ھەمزە :دوای نمایشکردنی لە شاری دھۆک بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر شانۆگەری بێدەنگی رەش لە دەرھێنانی ھونەرمەند مەسعود عارف لە شاری ھەولێر نمایشدەکات.

گروپی شانۆڤانی کورد ستافێکی نوێی ھەڵبژارد

مەسعودی مەلا ھەمزە : وەک نەریتێکی یاسایی و بۆ نوێکردنەوەی ستافی گروپەکە، گروپی شانۆڤانی کورد یەکەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامداو ستافی نوێی گروپەکە ھەڵبژێردرا.

هه‌بوو نه‌بوو گروپێك بوو..گروپێك کورد ناوی شانۆ له‌ له‌نده‌ن بوو

کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی:  دۆمیش ده‌ڵێت به‌ دانیشتن ماڵ وێرانن، کوردیش بۆ وا ڕاهاتوون چاوڕوانن، چاوه‌ڕوانی که‌سێکی تر بۆ بنیات نان خۆشی ژیان؟  منیش زۆر چاوه‌ڕوان بووم چونکه‌ سێ هاوڕێی دڵسۆزی کوردی له‌نده‌ن به‌ڵێنیان پێدام که‌ هه‌ریه‌ك بابه‌تێك ده‌رباره‌ی‌ نماێشه‌کان شاری ئاشتی بڵاوبکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌وه‌ ده‌چێت به‌ڵێنه‌کانیان هه‌ر به‌ڵێن بێت و هیچی تر.

لە ھەولێر شانۆ بووە میوانی خەڵکی سەر شەقام

کارۆخ ئیبراھیم حەکیم: ئەوە سەرەتایە، ھەگبەمان شتی گەورەتری تێدایە
راپۆرتی: زانا دڵشاد دزەیی : کاتژمێر ٣ی نیوەڕۆی رۆژی ٩/٢/٢٠١١ نمایشی شانۆگەری "قەبرستان" لە پڕۆژەی وێستگە" کە شانۆیەکی سەر شەقام بوو لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری ھەولێر، دەستیپێکرد و دوو سەعاتی خایاند، بەڵام ئەمجارە لەجیاتی ئەوەی خەڵک لەناو ھۆڵەکان ببێتە میوانی شانۆ، بەڵکو شانۆ بووە میوانی خەڵکی سەر شەقام.

ئافرەتی بارمتەکراوی گەنج بۆ شانۆ لە دیداری گوڵەمێخەک نمایش دەکرێت

کاری شانۆیی و مۆنۆدرامای (ئافرەتی بارمتەکراو) لە نوسینی (د.مەنسور نوعمان) و نواندن و دەرھێنانی شانۆکاری ئافرەت (سایە حوسێن) وەکو بەرھەمی گروپی گەنج بۆ شانۆ بەشداری دەکات لە دیداری (گوڵە مێخەک) لە شاری سلێمانی،

شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی "ماتن-رەنگ و بۆن"

سلێمانی 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- لە كڵێسایەكی كۆن ومێژووییی شاری (ئەپلدۆرن (Apeldoornی هۆڵەندا، ئەمڕۆ سێشەم بەبەشداریی چەند گرووپێكی هونەریی وڵاتانی (رووسیا، ئەرجەنتین، بەڕازیل، سووریا، پۆڵەندا و جۆرجیا)، گرووپی شانۆی بێ سنوور بەهاوبەشیی یانەی میدیای كوردی لە هۆڵەندا، بەشداریی زەماوەندی (ماتن.. رەنگ و بۆن)یان كرد.

شانۆی بێ سنوور بە دوای سەربەستی تاک ئەگەڕێت

شانۆی بێسنور هه ڵئه‌ستێ به‌ نمایش کردنی به‌رهه مێکی نوێ شانۆیی شێوه‌ ئاوێنه‌. گه‌ڕانێک به‌ دووای سه‌ربه‌ستی تاک، دۆزینه‌وه‌ی خودی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ونه‌کان، خۆشووستی و جوانی ...

کارۆخ ئیبراهیم شەقامى 60 مەترى دەکاتە شانۆ

بۆ یەکەم جار لە کوردستان پرۆژەى (وێستگە)، کە پرۆژەیەکى هونەرى شانۆییە بە درێژایى شەقامى 60 مەترى، لەلایەن شانۆکار کارۆخ ئیبراهیم و گرووپەکەى نمایش دەکرێت.

ھەولێر یادی رۆژی جیھانی شانۆ دەکاتەوەو ٣ شانۆگەری نمایش دەکات

مەسعودی مەلا ھەمزە : وەک نەریتێکی ساڵانەو لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی و رۆشنبیری- بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر یادی رۆژی جیھانی شانۆ بەرز رادەگرێ.

گروپی شانۆی بی سنور به‌ سه‌ر په‌رشتی هونه‌رمه‌ند باکۆ سۆرانی له‌ هۆڵه‌ندا له‌ به‌روار2011-1-28 هه‌ستا به‌ ئه‌نـجامدانی

گروپی شانۆی بی سنور به‌ سه‌ر په‌رشتی هونه‌رمه‌ند باکۆ سۆرانی له‌ هۆڵه‌ندا له‌ به‌روار2011-1-28 هه‌ستا به‌ ئه‌نـجامدانی  به‌ هاوکاری هونه‌رمه‌ند Apeldoorn له‌ شاری ROC Aventisله‌به‌ شی شانۆی قوتابخانه‌ Workshop بووRolanalyse شانۆکاری به‌ ناوبانگ سامان ژین ،

سلێمانی یادی رۆژی جیھانی شانۆ دەکاتەوە

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەرۆژی جیھانی شانۆدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی- بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی سلێمانی مەراسیمێکی رێزلێنان سازدەکاو تێیدا کۆمەڵێک کەسی ماندوو خەڵات دەکات.

شانۆگەرى لەچاوتروکانێک نمایش دەکرێ

مەسعودى مەلا هەمزە : لەنوێترین کارى خۆیداو وەک یەکەم نمایشی ساڵی نوێی 2011ى بەرێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی هەولێر شانۆگەرى لەچاوتروکانێک لە دەرهێنانى محەمەد جەمیل نمایش دەکرێ.

ئێوارەیەکی ھەولێر بۆ رۆژی جیھانی شانۆ

مەسعودی مەلا ھەمزە: بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆ و بۆ بەرزراگرتنی ئەو رۆژە، تیپی شانۆی تیشک لە شاری ھەولێر شانۆگەری ئێوارەیەک نمایش دەکات

شانۆگەری برایمۆک لە مالمۆ

گروپی کۆڕاڵی میدناتسکوێر و مالمۆ تیاتر ساڵی کوردی به‌رز ڕاده‌گرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بانگهێشتی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی کورد ده‌کات که‌ له‌ ساڵی نوێی کوردیدا له‌ ڕۆژانی 20 و 21 /3/2011 له‌ شاری مالمۆ ی ووڵاتی سوید یادی نه‌ورۆز به‌ شانۆیی برایمۆک ده‌که‌نه‌وه‌