CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 64 میوان

شانۆ

شانۆگەری برایمۆک لە مالمۆ

گروپی کۆڕاڵی میدناتسکوێر و مالمۆ تیاتر ساڵی کوردی به‌رز ڕاده‌گرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بانگهێشتی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی کورد ده‌کات که‌ له‌ ساڵی نوێی کوردیدا له‌ ڕۆژانی 20 و 21 /3/2011 له‌ شاری مالمۆ ی ووڵاتی سوید یادی نه‌ورۆز به‌ شانۆیی برایمۆک ده‌که‌نه‌وه‌

شاری ئاشتی کارێکی هونه‌ری به‌رز بوو

شه‌ڕ دنیایی داگیرکردوه‌ ، ڕۆژانه‌ له‌ده‌رگایی ماڵه‌کانمان ده‌دات گرینگه‌ ئێمه‌ش ئاوڕ له‌ ئاشتی بده‌ینه‌وه‌

ئاسۆ گۆران : ڕۆژی 19 دیسه‌مبه‌ر له‌ شاری له‌نده‌ن  شانۆی شاری ئاشتی  نمایشکرا نوسین و ده‌رهێنانی  کارزان شێره‌به‌یانی بوو هاوکاری نوسین سیمین چایچیه‌،

جیاوازیى خه‌ونى سێبه‌رو كه‌سایه‌تییه‌كان

زانا گه‌ڵاڵی :  ‌له‌چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی (samen kleurrijk) كه‌ له‌ ( harderwijk ) هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، (تیپی شانۆی بێ سنوور) شانۆی (سێبه‌ر)ی نمایشكرد.  ده‌رباره‌ی شانۆی سێبه‌ر زاگرۆس جه‌بار، به‌شداربووی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ بۆ كوردستانی نوێ وتى: شانۆی سێبه‌ر باس له‌چه‌ند كه‌سێك ده‌كات كه‌ له‌چه‌ند ولاتێكی جیهان هاتوون و به‌رده‌وام له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌كانیان، به‌لام سێبه‌ره‌كان نه‌وه‌ستاون و هه‌میشه‌ له‌گه‌شتی تازه‌دان، سێبه‌ره‌كان خه‌ونێكی تریان هه‌یه‌و كه‌ساكانیش خه‌ونی جیا له‌وان.

بڕیار وایە بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما هەڵبوەشێتەوە

راپۆرتی: دەرباز یونس : بەپێی بریارێك لە پەرلەمانی كوردستان، كە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كراوە بڕیار وایە بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما لە كوردستان هەڵبوەشێتەوە، ئێستاش بڕیارەكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان "مەسعود بارزانی" بەرزكراوەتەوە، لێرەوە سینەماكارانی كوردستان بەیەك داوا دەكەن كە سەرۆك ئەم بڕیارە واژوو نەكات و رەتی بكاتەوە، چونكە پێیان وایە ئەم بڕیارە غەدرێكی زۆر لەو سینەمای كوردی دەكات و بەر تەسكی دەكاتەوە.

شانۆگه‌ری سووتوه‌کانی جه‌نگ له‌ئه‌ڵمانیا نمایشکرا

به‌ندی عه‌لی .. 2010 : دوای نمایشکردنی له‌شاری نۆرنبێگ به‌میواندارێتی ناوه‌ندی کلتوریی کورد له‌نۆرنبێرگ و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری نوێی کورد له‌له‌نده‌ن .. ئێواره‌ی 2010/11/05 له‌شاری لودفیگهاڤنی ئه‌ڵمانیاو به‌ئاماده‌بوونی بینه‌رێکی به‌رچاو ، شانۆگه‌ری سووتوه‌کانی جه‌نگ نمایشکرا

حەمە جەمیل چاو دەتروکێنێ

مەسعودى مەلا هەمزە : لەنوێترین کارى شانۆی خۆیداو لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆی محەمەد جەمیلی دەرهێنەر شانۆگەرى "لەچاو تروکانێک"دا نمایش دەکا.  ئەم شانۆگەرییە کە لە نووسینى ئاسمینەو هەریەک لە "سایە حوسێن، لاڤە رەفعەت، ئەژین، دلڤین موحسین" وەک ئەکتەر لە کارەکە بەشدارن و بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی هەولێرە.

دوای (55) رۆژ نمایشکردن لەسەریەک، تا ئێستا زیاتر لە (21000) بلیت فرۆشراوە!!

شانۆگەری (پارێزەرەکەى رەحەمە) بریتیە لە دەیەمین بەرهەمی شانۆیی تیپی هونەری "رەنگاڵە" ئەو بەرهەمە لە رێکەوتی 10- 9- 2010 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە نمایشدەکرێت و تا دوێنێ رێکەوتی 3- 11- 2010 دەکاتە (55) رۆژ نمایشکردنی ئەو شانۆگەرییە.



شانۆگەری (پارێزەرەکەى رەحەمە) لە نووسینی هونەرمەند (تۆفیق عەبدول)ـە، کاری ئامادەکردن و دەرهێنانی لەلایەن هونەرمەند (ماهیر حەسەن) ئەنجامدراوە، ئەو هونەرمەندانەی کاراکتەری شانۆگەرییەکە بەرجەستە دەکەن بریتین لە (ماهیر حەسەن، ئەحمەد رەئوف، رێزان فەرەج، فەریدون حەمە ساڵح، ئاڵا عومەر، کەمال چالاک، قادر جەلال، کوردە عوسمان نەوزاد ئەحمەد، بروسک بەهادین)، بەرێوەبەری بەرهەم هونەرمەند (ئومێد محەمەد عەلی) کاری دیکۆر لە لایەن هونەرمەند (بەکر مستەفا) ئەنجامدراوە.
هونەرمەند (ماهیر حەسەن)، کە دەرهێنەری شانۆگەریەکەو لەهەمان کاتدا (3) رۆڵ لەناو شانۆگەرییەکەدا بەرجەستە دەکات، لە لێدوانێکی دا بە رۆژنامەی "هەولێر"ـی راگەیاند : "ئەو شانۆگەرییە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە نمایشی دەکەین، جەماوەرێکی بەرچاو رۆژانە دێن بۆ سەیر کردنی شانۆگەرییەکەمان، سوپاسی ئەو جەماوەرە خۆشەویستە دەکەین، کە ئەوەندە بە پەرۆشەوە دێن بۆ سەیر کردنی بەرهەمێکی شانۆیی".
دەربارەی پێشوازی کردنی رێژەی ئەو جەماوەرە زۆرە، (ماهیر) گوتی : "جەماوەری ئێستای شانۆ پێویستە بەرهەمێکیان پێش کەش بکرێت، خۆی تێدا ببینێتەوە، نەک بەرهەمێک بێًت نەزانێت باسی چی دەکات و، ناوەرۆک و تێکستێک بێت سەری لێدەر نەکات، ئێمە لە بەرهەمەکانماندا هەمیشە بەزمانی شانۆ باسمان لە کێشەو گرفتەکانی کۆمەڵگامان کردووە، ئەو بەرهەمەی ئەم ساڵیشمان بەرهەمێکە ناوەرۆکەکەی باس لە چەند کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەکات، ئەو رێژە زۆرەی بینەرانی ئامادەبووی شانۆگەرییەکە شایەتی ئەوەیان بۆ داوین کە بەرهەمەکەمان تا چەند لەگەڵ ناخی خەڵک نزیک بووە".
هونەرمەند (ئەحمەد رەئوف) کە رۆڵی (پارێزەرەکەی رەحەمە)ـو هەروەها یاریدەدەری دەرهێنەرە لەو شانۆگەریەدا، دەربارەی ئەو بەرهەمەی ئەم ساڵیان گوتی : "شانۆگەری (پارێزەرەکەى رەحەمە) یەکێکە لە دەقە چاکەکانی هونەرمەند (تۆفیق عەبدول) توانیومانە ئەو بەرهەمە بە شێوەیەکی چاک پێش کەشی جەماوەری ئامادەبووی بکەین، هەموو ئەو ئەکتەرانەی بەشدارییان کردووە، ئەکتەری زۆر باش و دیارن لەبواری نواندا".
دەربارەی ژمارەی رۆژەکانی نمایشی شانۆگەرییەکە (ئەحمەد رەئوف) گوتیشی : "ئەو بەرهەمە هەموو ئێوارەیەک لەکاتژمێر (7:00) نمایشدەکرێت، تا ئێستا (55) رۆژە نمایشی بەردەوامە، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رۆژانە (2) جار نمایشمان کردووە، بەنیازین تا دوای جەژنی قوربان نمایشەکانمان بەردەوام بێت، چونکە جەماوەرێکی زۆر رۆژانە دێن بۆ سەیرکردنی شانۆگەریەکەمان تەنانەت لە شار و شارۆچکەکانی دەوربەری سلێمانیش دێن بۆ سەیرکردنی".
دەربارەی ژمارەی ئەو بینەرانەی ئەو شانۆگەریان کردووە گوتی :"جگە لەو میوانانەی کە هاتوون بۆ سەیرکردنی شانۆگەریەکەمان و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکە، ژمارەی ئەو بلیتانەی کە فرۆشراون تا ئێستا نزیکەی (21000) بیست و یەک هەزار بلیت فرۆشراوە، ئەو رێژەیەش پێم وایە رێژەیەکی کەم نیە بۆ نمایشی شانۆگەرییەک، سوپاس بۆ خوای گەورە و بۆ پێشوازی خەڵک".
لە کۆتایی دا هونەرمەند (ئەحمەد رەئوف) دەربارەی هاتنی شانۆگەریەکەیان بۆ شاری هەولێر گوتی : "ئێمە لە ماوەی (3) ساڵی رابردوودا هەوڵمان داوە بەرهەمەکانمان بهێنین بۆ هەولێر، چونکە جەماوەری شاری هەولێر بۆ هەموو بەرهەمەکانمان هاتوون بۆ شاری سلێمانی سەیریان کردووە، داوایان کردووە بەرهەمەکانمان بهێنین بۆ شاری هەولێر، ئەم ساڵیش بەنیازین لەسەر داواکاری ئەو جەماوەرە خۆشەویستە جارێکی تر ئەو داواکارییە پێش کەش بکەینەوە بزانین چ وەڵامێکیان دەبێت".

 

بەیاننامەیەک لە گروپى گەنج بۆ شانۆ لەسەر داخستنى بەشى شانۆ و موزیک لە پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى بەغداد

هەوڵدان بۆ یەکدەنگى و هاوهەڵوێستى ئەرکى هەموو کەسێکى راستەقینەو جددیە لە کارەکانیدا، قۆناغە یەک لە دواى یەکەکانى گۆڕان و ململانێى بەردەوامى ئەم ناوچەیە هەمیشە لایەنەکانى بە هەموو چین و توێژیەکانیەوە تووشى لەنگى کردووە و هاوسەنگى و رێکخستنى لە دەستداوە، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە بنبڕ بکرێن

سێ رۆژ عەبای هەڵداو خەمەکانى دواى جەنگى خستەڕوو

مەسعودى مەلا هەمزە:لەسێ رۆژدا و بەنمایشکردنى شانۆگەرى عەبا لە دەرهێنانى کرمانج مستەفا وەرزى هەولێری شانۆیی بەردەوام بوو، ، ئەم وەرزەش کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆى هەولێر سازیکردووە.

گۆڤار بە کۆمیدیاوە دێتەوە

مەسعودى مەلا هەمزە : لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر بە هاوکارى تیپی نواندنى هەولێر شانۆگەرى شەل و کوێر لە ئامادەکردن و دەرهێنانى موئەیەد فەقێ نمایش دەکا.

بە شالیری شکسپیر کۆتایی بە دابڕانەکەى خۆی دێنێ

مەسعودى مەلا هەمزە : لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی، بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر شانۆگەرى شالیر نمایش دەکا. ئەم شانۆگەرییە کە لە نووسینى ولیام شکسپیر و ئامادەکردن و دەرهێنانى مەهدی حەسەنە، کاتژمێر 4ى ئێوارەى رۆژانى 2و3و4/10/2010 لە هۆڵی پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى هەولێر نمایش دەکرێ.


مەهدى حەسەنى دەرهێنەر لە لێدوانێکى تایبەتدا گوتى: "دواى دابڕان و کارنەکردنى 10 ساڵم بە شانۆگەرى شالیر دێمەوە ناو کارى شانۆیی و لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی نمایش دەکرێ". مەهدى گوتیشی"لەم نمایشەدا هەریەک لە "یوسف عوسمان، زەردەشت جەلال، بارزان ئاراس، ئەژین سەلیم، دڵشاد شەهاب، هەردى ئەنوەر" وەک نمایشتکار بەشدارن و دیار عومەر وەک یاریدەدەرى دەرهێنەر کاردەکا".
شایانى باسە مەهدى حەسەن جگە لە تێزى دەرچوونى لە کۆلیژی هونەرەجوانەکان نزیکەى 10 ساڵە هیچ کارێکى شانۆیی نەکردووە.

 

شانۆگه‌ری دوا سه‌ما .. شانۆگه‌رییه‌کی پڕ بینه‌ر ڕاکێش

شانۆی شار له‌ یۆتۆبۆری به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆی نمایشه‌کانیان بۆ زمانی تر ده‌ڕاونێت، هه‌ر بۆیه‌ بڕیاردرا وه‌ک ده‌ستپێک بۆ ئه‌م کاره‌ به‌ نمایشی (دوا سه‌ما) ئه‌م خزمه‌ته‌ به‌ بینه‌ری کورد بکات بۆ ده‌رفه‌تی بینینی نمایشه‌که‌ به‌ وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆ بۆ زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی.

لە جەنگ دەگەڕێتەوەو عەبا هەڵدەدا

مەسعودى مەلا هەمزە: لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی، بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر بە هاوکارى تیپی هونەرى رۆژ شانۆگەرى عەبا نمایش دەکات. ئەم شانۆگەرییە کە لە نووسینى یوسف سائیخ و فەلاح شاکرەو رێبین رەسول وەریگێڕاوەتە سەر زمانى کوردی،

کچەکوردێک بەشدارى لە فیلمێکى هۆڵەندی بەناوی "کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی" دەکات

زاگرۆس جەبار کەیەکێکە لە کچە پێشکەشکارەکان وپێشتر لەماڵپەڕی چرا تیڤی پڕۆگرامی "چرا میوزیک"ـی پێشکەش دەکرد ئێستالەفیلمێکی هۆڵەندی بەناوی.. بەواتای کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی بەشداری دەکات وڕۆل دەبینێت. لەلێدوانێکی تایبەت زاگرۆس جەبار ڕایگەیاند: وەزارەتی VROM  دەزگای VOM     هەستاون بەسازدانی ئەم فیلمەو دەرهێنەرەکەی ناوی    Steve de reus

قرچۆک هاته‌ به‌رلین

ستافی شانۆگه‌ری ( قرچۆک ) له‌ به‌رواری 06.10.2010 له‌ شاری به‌رلین ده‌مژمێر هه‌شتی شه‌و شانۆگه‌ری قرچۆکیان پێشکه‌ش به‌ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌م شاره‌ کرد. ده‌رباره‌ی ئاماده‌بوونیان هونه‌رمه‌ند ئه‌یام ( شه‌مۆ ) بۆ کامیرای چرا تیڤی دوواو خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به‌م به‌شدارییه‌یان له‌ ئه‌وروپا.

شانۆگەرى وێستگەى چاوەڕوانى نمایش دەکرێ

مەسعودى مەلا هەمزە : لە نووسینى ئافرەتێک و دەرهێنانى ئافرەتێکى دیکەو بە بەشدارى 3 ئافرەت شانۆگەرى وێستگەى چاوەڕوانى لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی نمایش دەکرێ.  شانۆگەرى "وێستگەى چاوەڕوانى" لە نووسینى مەهتابی مەلا عوسمان و دەرهێنانى دلڤین موحسین و بە بەشدارى "هێرۆ مەولودى، سایە حوسێن، دلڤین موحسین" لە هۆڵی گەلى شارى هەولێر بۆ ماوەى 3 رۆژ بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر نمایشى دەکا.

تیپی شانۆی بێ سنوور له‌ باخچه‌ی پرته‌قاڵی ئاپڵدۆرن

خه‌ندان - تیپی‌ شانۆی‌ بێسنوور له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی‌ تردا له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا له‌ وڵاتی‌ هۆڵندا به‌شداری فیستیڤاڵی‌ مۆندیوه‌لیان كرد كه‌ فیستیڤاڵێكی‌ هونه‌ری‌ كه‌لتووری بوو له‌ باخچه‌ی‌ پرته‌قاڵی‌ شاری‌ ئه‌پیلدوورن نمایشكرا،

هاوڕێیانى گەزیزە چەقۆکەى دەروێش عومەر دەوەشێنن

مەسعودى مەلا هەمزە : لە نوێترین کارى هونەرى خۆیدا هونەرمەندى شانۆکار دەروێش عومەر سەرقاڵی کارکردنە لە شانۆگەرى "چەقۆ" کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە لە شارى سلێمانى نمایش بکرێت. ئەم شانۆگەرییە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند دەروێش عومەرەو هەریەک لە "هەواڵ عوسمان، پشتیوان نوری وەکو ئەکتەر لە نمایشەکە بەشدارن و بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی سلێمانى بەهاوکارى تیپی شانۆیی هاوڕێیانى گەزیزە نمایشی دەکات.

لە سێ رۆژدا هەوڵی کردنەوەى گرێیەکانى شکسپیر دەدا

هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە : لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی، بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر شانۆگەرى "فرێم- گوڵبژێرێک لە گرێیەکانى شکسپیر"، لە هۆڵی گەلى شارى هەولێر نمایش دەکا. ئەم شانۆگەرییە کە کاتژمێر 5ى ئێوارەى رۆژانى 21و22و23/9/2010 لە هۆڵی گەلى شارى هەولێر نمایش دەکرێ.


ئه‌و جه‌نگانه‌ی خێزانه‌کانی هه‌ڵوه‌سانده‌وه

زانا گه‌ڵاڵی : ده‌رباره‌ی شانۆییه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش ئاکته‌ری سه‌ره‌کی شانۆییه‌که‌ بۆ کوردستانی نوێ وتی: ئه‌و شانۆییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات جه‌نگ چی له‌خێزان ده‌كات،چۆن تێكی ده‌شكێنێت و هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌، خێزانیش به‌واتایه‌كی دیكه‌ گه‌وره‌ترین بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌یه‌و میلله‌تی كوردیش بێبه‌ش نه‌بووه‌ له‌جه‌نگ و خێزانی كوردیش بێبه‌ش نه‌بووه‌ له‌و مه‌رگه‌ساته‌.


 

ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌قێكی بیانی و وه‌رگێڕانی بۆ كوردی، ئه‌و وتی: له‌ هه‌ڵبژاردنی تێكستدا پێش هه‌موو شتێك ره‌چاوی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ رووداوه‌كه‌ مرۆڤانه‌ بێت و نزیك بێت له‌و روداوانه‌ی كه‌به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه‌ چونکه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و کاره‌سات و ڕوداوانه‌ی که‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌مان هاتووه‌ مرۆڤانه‌ بیورژێنین و واتا هه‌وڵ بده‌ین بیکه‌ینه‌ که‌ره‌سته‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی .

ئه‌م شانۆییه‌ له‌نووسینی لارش نۆرین و وه‌رگێڕانی دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی، داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق و ده‌رهێنانی سه‌لام مه‌جید-ه‌ له‌نواندنی هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان شه‌ماڵی عه‌به‌ ره‌ش، شادان فواد، قادر سه‌مه‌د، شنۆ شه‌ماڵ-ه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 12/ 11/ 2010 له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ نمایشبکرێت

 

MultiCentrum De Eendenkooi

 

Kooikersplein1

 

2382 EG Zoeterwoude

 

Tel:06-24746934

گرێیەکانى شکسپیر دەکاتەوە

هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە :دواى گەڕانەوەى لە وڵاتى سوید هونەرمەندى شانۆکار دیار عومەر لە ئێستادا سەرقاڵی کارى دەرهێنانە لە شانۆگەرى "فرێم- گوڵبژێرێک لە گرێیەکانى شکسپیر"، کە لە درێژەى وەرزى شانۆیی قەڵا لە ناوەڕاستى مانگى ئەیلوول نمایش دەکرێ.