CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان

شانۆ

(دارستان یاساکەی) دوای (3) مانگ لە شاری سلێمانی ئینجا دێنە هەولێر و پاشان دەچن بۆ ئەڵمانیا

(دارستان و یاساکەی) نۆیەمین کاری شانۆیی تیپی هونەری "رەنگاڵە"ـیە، لەلایەن دەستەیەک لە ئەکتەرانی بەتوانای شاری سلێمانی کاری نواندنی ئەو شانۆگەرییە بەرجەستە دەکەن، لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەو تیپە بۆ یەکەم جار لە رێگەی ئەو شانۆگەرییە سەردانی شاری هەولێر دەکەن و دەست دەکەن بە نمایشکردن، لەمانگی ئاداری داهاتووشدا هەمان شانۆگەری دەبەن بۆ ئەڵمانیا.

شانۆگەرى من و شێت... خولانەوە بەدەورى رەخنەگرتن لە ئاییندا

شانۆ پەیامە، هەروەکو ئۆگستۆ باول لە وتەى ئەمساڵی خۆیدا، لە رۆژی جیهانى شانۆ باسی لە گرنگى پەیامى شانۆیی کرد و شانۆی بە پەیام وەسفکرد، کەواتا شانۆ ئەو پەیامەیە کە دەبێ هەمووان خۆیانى تێدا ببیننەوە،

رێز لە گۆڤار ئەنوەر دەنرێت

تایبەت بە هونەرى بەدرخان : وا بڕیارە کاتژمێر 11ى سەرلەبەیانى رۆژی یەکشەممە 10/1/2010 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر، ناوەندى هەولێری رێکخراوى هونەرمەندانى کوردستان بە هاوکارى پارێزگاى هەولێر رێزلێنانێکى هونەرى بۆ هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر سازبکا.

هێرۆ مەولودى بێژەریش دەکا و دوو گیانیشە

کچە بێژەر و هونەرمەندى رۆژهەڵاتى کوردستان و نیشتەجێی باشوورى کوردستان لەو ماوەیەدا وەکو ئەکتەر بەشدارى کردووە لە 3 کورتەفیلمدا.

ئافره‌ت و سینه‌ما و شانۆ .. سیمینارێکی هاوبه‌ش له‌ نه‌رویژ

سێساڵێک ده‌بێت له‌ ڕێکخراوو نیقابه‌ هونه‌ریه‌کانی به‌ریتانیادا هونه‌رمه‌ندانی سینه‌مایی سیمیناری هاوبه‌ش دروست ده‌که‌ن که‌ چه‌ند که‌سێک باس له‌چه‌ند کێشه‌یه‌کی سه‌رده‌می سینه‌مای به‌ریتانی ده‌که‌ن به‌ کورتی و ماوه‌یه‌کی باش جێدێڵن بۆ بینه‌ران تا پرسیارو گفتۆگۆ دروست بکات .

تەونى کرمانج مستەفا نمایش دەکرێ

وا بڕیارە کاتژمێر 4ى ئێوارەى رۆژی دووشەممە 18/1/2010 لە هۆڵی کۆلیژی هونەرەجوانەکانى هەولێر بەشی شانۆى کۆلیژی هونەرەجوانەکانى هەولێر شانۆگەرى تەون لە نووسینى ئەدوارد ئەلب وەک کارنامەى دەرچوونى کرمانج مستەفا نمایش بکا.

تیشكیَكى دیكه‌ له‌ شانۆی كوردى هه‌لاَت

دوابه‌دواى چه‌ندین ساڵ كاركردن له‌بوارى شانۆدا، هونه‌رمه‌ندى شانۆكار رۆژگار كه‌ریم رۆژ هاوشان له‌گه‌ڵ ستافیَكى ئه‌كادیمى تیپی شانۆی تیشكیان دامه‌زراند و له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌كار و چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژگار كه‌ریم رۆژی ده‌رهیَنه‌ر گوتى: تیپی شانۆی تیشك جیا له‌هه‌موو تیپه‌كانى دیكه‌ وه‌ك تیپیَكى ئه‌كادیمى كه‌ زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانمان خاوه‌ن باگراوندیَكى رۆشنبیرین و ده‌رچووى په‌یمانگاو ئه‌كادیمیان، ئه‌م تیپه‌ وه‌ك زه‌روره‌تیَكى واقیعى و پیَداویستییه‌كى هه‌نووكه‌یی كه‌ بۆشاییه‌ك هه‌یه‌ له‌ ئیَستاى شانۆدا دروست بوو، ئیَمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین كاریَكى باش بكه‌ین و ئه‌م تیپه‌ موڵكى هیچ لایه‌نیَكى سیاسی نییه‌و هیچ لایه‌نیَك هاوكارى نه‌كردووین،

شانۆگه‌ری (رۆژئاوای سوێس)

جۆن ئۆزبۆرن یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ گرنگترین نوسه‌ر نوی خوازه‌كان، وا دا ده‌نرێت به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كاری نوسین به‌ تایبه‌تی نووسه‌رانی شانۆی ئینگلیز ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ ناو بانگن به‌ تووره‌ كان، یاخود بڵێن ئه‌وانه‌ی له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی لاوانی تووڕه‌ دان.

گۆڤار ئەنوەر لە کۆریایە

دوابەدواى ئەوەى هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بەشدارى لە چەندین شانۆگەرى و زنجیرە دراما کرد، بۆ یەکەم جار بەشدارى لە فیلمى سینەمایی شوێنێک بۆ یارى لە دەرهێنانى شەوکەت ئەمین کردو ئێستا بۆ بەشدارى کردن لە فێستیڤاڵی فیلمى یۆسان ئێستا لە کۆریایە.لە لێدوانێکى تایبەتدا گۆڤار ئەنوەر گوتى: خۆشحاڵم دواى ئەوەى وەکو یەکێک لە ئەکتەرانى سەرەکى لە فیلمى شوێنێک بۆ یارى لە دەرهێنانى شەوکەت ئەمین کورکى کرد و ئێستا ئەو فیلمە لە بەشی کێبڕکێی خولى "14"ەمینى فێستیڤاڵی  یۆسان وەرگیراوە و منیش وەکو ئەکتەرێکى سەرەکى بەشداریم کردووە لەو فێستیڤاڵە هاوشان لەگەڵ دەرهێنەر و چەند ئەکتەرێکى دیکە، دەشمەوێ لە رێگاى ئەو فێستیڤاڵەوە بە هەموو دنیاى بڵێم ئاستى ئەکتەرى کوردیش هیچی کەمتر نییە لە ئاستى ئەکتەرانى دنیا و هیوادارم بتوانین کارى باشتر بکەین.

چـــیرۆکى شــــانۆى( ئــــودن)

یۆژینۆ بارباى دەرهێنەر و تیۆرستى شانۆ دامەزرێنەرى شانۆى ( ئۆدن) لە ساڵى 1936 لە باشورى إیتالیا لە سالینتۆ لە دایک بووە ، دواى ئەوەى خوێندنى ئامادەیى تەواو دەکات روو دەکاتە وڵاتى سوید ، پاشان روو دەکاتە وڵاتى نەرویج و لەوێ بۆ ماوەى ساڵێک وەک گۆشت فرۆش و مەى گێر کار دەکات . پاشان بە کەشتى روودەکاتە رۆژهەڵاتى دوور ، لە ماوەى ئەو گەشتە دا کارى دەریاوانى دەکات زۆر وڵاتى رۆژ هەلات دەگەڕێ ، لە ئەنجامی ئەمەش دا زۆر لە ژیانى کۆمەڵایەتى و نمایشى شانۆى جۆرا و جۆر و سرودى ئاینى دەبینێ .

هیوا سوعاد پیاوانى ئێمە لە وڵاتى ئەلمَانیا نمایش دەکات

هیوا سوعاد بەرێوەبەرى هونەرى شانۆ لە هەولێر بە داوەتێکى فەرمى لەلایەن پەیمانگاى جیهانى شانۆ گەیشتە وڵاتى ئەڵمانیایە بۆ نمایشکردنى شانۆگەرى پیاوانى ئێمە.هیوا سوعاد پەیوەندیەکیدا تایبەت بە ڕاگەیاندنەکان بەم شێوە  رایگەیاند:

ئەزموونگەریەت لە شانۆ

4 :  شانۆى پێشڕەو زۆربەى رەخنەگران وهونەرمەندان شانۆى پێشڕەو بەرێبازێکى بەهێزو کاریگەر دادەنێن ئەمەش لەبەر چەند هۆیەک بوو.شانۆییەکان ئەنجامێکى تەواو یان نەدادە بەبینەر نە لەلایەنى ناوەرۆک و نە لەلایەنى شێوەش، هەروەها وەڵامێکى دڵنیاکەرى بۆگیروگرفتى رۆژانە نەداوە،

سه‌لام کۆیی به‌ هۆی کوشتنی دوو که‌س له‌ زیندان ده‌مێنێته‌وه‌

میدیا-هه‌ولێر/ له‌ شانۆگه‌ری (تاوان)دا، بڕیاره‌ سه‌لام کۆیی به‌هۆی کوشتنی دوو که‌س به‌چه‌قۆ له‌زیندان بمێنێته‌وه‌، تا ئه‌و کاته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویستی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. تیپی هونه‌ری هه‌ولێر بڕیاره‌ له‌ 25ی ئه‌م مانگه‌ له‌هۆڵی گه‌ل، شانۆگه‌ری (تاوان) نمایش بکات،که‌ هه‌ریه‌ک له‌ سه‌لام کۆیی، گۆڤار ئه‌نوه‌ر، نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان، یونس عوسمان ڕۆڵی تیادا ببین.