CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 44 میوان

شانۆ

مۆنۆدرامای ژنەکەی ئەو ماڵە بووە میوانی شاری لەندەن

‌کۆمەڵگای کوردی شاری لەندەن لەمیانەی چالاکیە کلتوریەکانی ئەم جارەی دا و سەرەتای وەرزی نوێی کارکردنیدا لە ئێواەری بەهاری پڕ جاویدانی شاری لەندەن ڕەوەندی کوردی کردە میوان و بینەری مۆنۆدرامای ژنەکەی ئەماڵە.

گرنگی دەق لە پرۆسەی نمایشی شانۆییدا

دەق چیە و لە چی پێکدێت؟ ئایا شانۆ لە توخمی ئەدەبە؟ ئایا شانۆ کۆمەڵی هونەر لە خۆدەگرێت؟ ئایا دەقی شانۆیی نووسراو دەتوانێ شانۆ دورست بکات؟ ئایا نووسەری شانۆیی بۆ خوێنەر, یان بۆ بینەردەنوسێت؟ بۆ وەڵام دانەوەی ئەم هەموو پرسیارانە دەڵێن: لەبەرئەوەی شانۆ کارێکی گشتگیریە دەتوانین بڵێن شانۆ لە هەموو لایەنەکان بوونی خۆی هەیە هەموویان تەواو کاری یەکترین ... ئەگەر بەکورتی پێناسەی دەق بکەین دەتوانیین بڵێین دەق بریتییە لە بیرۆکەیەک کە سەرەتاو کۆتایی هەیە وە ،کەسایتیەکان،ململانێ، رووداو، چینین، ئامانج... لە خۆدەگرێت.. دەقی شانۆیی پێناسه‌یه‌کی ئاسایی خۆی هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵیت: "شانۆ، کارێکی هونه‌رییه،‌ کاتێ ئه‌کته‌ره‌کان ده‌قێکی نوسراو ده‌گۆرن بۆ نمایشێکی نواندن له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌ ها‌وکاری ده‌رهێنه‌ر، که‌سایه‌تیه‌کان و رووداوه‌کانی شانۆ گه‌رییه‌که‌،‌ که‌ نوسه‌ر نوسیو‌یه‌تی، به‌رجه‌سته‌ی‌ده‌که‌ن و پێشکه‌ش به‌بینه‌ران ده‌کرێت."
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر شانۆگه‌رییه‌که‌ له‌ هه‌موولایه‌نێکه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو بێت, نمایشه‌کان هه‌ر له ‌به‌زمه‌سات و مه‌رگه‌سات تاوه‌کو بابه‌تی سیاسی، کۆمه‌ڵه‌یه‌تی و فه‌لسه‌فی له‌ خۆده‌گرن. یه‌کێک له‌ بنماکانی نمایش بریتیه ‌له:‌ ره‌گه‌زی ده‌قی ئه‌ده‌بی (شانۆیی).
هه‌ندێک له‌ ره‌خنه‌گران ده‌ڵین: "ده‌قی شانۆیی نابێته‌ شانۆگه‌ری تاوه‌کو به‌رامبه‌ر به‌ بینه‌ران له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆ پێشکه‌ش نه‌کرێت."

نووسەرانی ھەولێر ھەفتەی ئەدەبی شانۆیی ساز دەکات

بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆوە، لقی ھەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەفتەیەکی ئەدەبی شانۆیی ساز دەکات.

سەڕۆکی لقی ھەولێڕی یەکێتیی نووسەرانی کورد، عەبدولڕەحمان فەرھادی، بۆ میدیاکان رایگەیاند: "ئەم ھەفتەیە دەبێت ھەفتەیەکی شانۆیی لە لقەکەمان بە بۆنەی رۆژی جیھانیی شانۆوە کە لقی ھەولێری نووسەران پێی ھەلدەستێ و تیایدا چەندین ھونەرمەندی بەتوانای بواری شانۆیی بابەت و باسەکانیان پیشکەش بە ئامادەبووان دەکەن".

شانۆگه‌ری (دزه‌کان هه‌موو کات له‌ ناوه‌ختدا نایه‌ن) له‌ ئه‌مستردام نمایش کرا

له‌ درێژه‌ی کاروچالاکیه‌کانی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌ هۆڵه‌ندا، ڕۆژی 14-06-2013 له‌ هۆڵی به‌ناوبانگی (ماوده‌رپۆرت تیاته‌ر) له‌ شاری ئه‌مستردام تیپی شانۆی بێسنوور، شانۆیی (دزه‌کان هه‌موو کات له‌ ناوه‌ختدا نایه‌ن) یان پێشکه‌ش کرد، ده‌قی ئه‌م شانۆییه‌، له‌ نوسینی (دارفۆ) نوسه‌ری ئیتالی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی کورد باکۆ سۆرانی بوو.

پێشبڕکێی شارەوانی مەزنی ئامەد بۆ تێکستی شانۆیی

راگەیاندنی شارەداری : بۆ بایەخدانی زیاتر بە نووسینی تێکستی شانۆیی خۆماڵی و تێکستی تازە بخاتە سەر خەرمانی ئەدەبیاتی شانۆی کوردی ، شارەوانی مەزنی ئامەد سێیەمین پێشبڕکێی تێکستی شانۆیی کوردی لەژێر ناوی (پێشبڕکێی عەبدوڵڕەحیم رەحمی ھەکاری ) کە یەکەم نووسەری تێکستی کوردییە ڕێکدەخات.

(دزەکان هەموو کات ناوەخت نایەن) لە ئەمستردام ببینە

دوای چه‌ند نمایشتێکی جیا جیا له‌ شاره‌کانی هۆڵندا و چه‌ند ڤستیڤاڵ و بۆنه‌ی که‌لتووری ،شانۆی بێسنوور شانۆیی (دزەکان هەموو کات ناوەخت نایەن) بۆ دوا جار له‌ شانۆی ماوده‌رپۆرت نمایشت ئه‌کات له‌ شاری ئه‌مستردام له‌ ڕێکه‌وتی چوارده‌ی مانگی شه‌ش.

درامای ڕۆژمێری شارێک یان ڕۆژمێری گەڕەکێک !؟؟

شنە پێنجوێنی
هۆڵەندا ٢٠١٣
بەشی یەکەم
هەڵبژاردنی ناونیشان؛ بۆ هەر بابەتێكی هزری وهونەری و ڕامیاری وهەموو کایەکانی تر مانا و گوزارشتن بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکە و دەکرێ ناونیشانەکە ڕیالیزمی یان فەلسەفی و یا سریالی و خەیاڵي، وە یا کۆمیدی بێت، بۆ ئەوەی بتوانرێ لە یەکەم بەرکەوتنەوە بینەر یان خوێنەر وەیان بیسەر بۆ خۆی ڕابکێشێت.

با وەھمە پیرۆزەکان تێکبشکێنین

حەمەسوار عەزیز: ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوەندی شانۆی کوردییدا دەبینرێت حاڵەتێکی زۆر سەیرو سەرسوڕھێنەرە، ڕەنگە جیاواز بێت لەمێژووی زۆینەی ئەو میللەتانەی کە پێگەیەکی دیارو بەرچاویان ھەبووەو ھەیە لە کاروانی شانۆی جیھانییدا.

زەنگ لێدەدەم بۆ براكانم

زانا گه‌ڵاڵی : زه‌نگ لێده‌ده‌م بۆ براکانم Jag ringer mina bröder، شانۆگه‌رییه‌ک بوو‌ ‌رۆژانی رابردوو له‌ستۆکهۆڵم نمایشکرا. ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌چه‌ند شارێکی تری سویدو چه‌ند وڵاتێکی تر نمایشبکرێت، کاردۆ ره‌زازی، رۆڵی سه‌ره‌کی تێیدا دەگێڕێت.

دزەکان لە هۆڵەندا لە ناوەخت نایەن .!

سەهەند: دوای چه‌ند نمایشێکی جیا جیا له‌ شاره‌کانی هۆڵەندا، تیپی شانۆی بێسنوور شانۆیی (دزەکان هەموو کات ناوەخت نایەن) ڕۆزی شەممەی داهاتوو، دواهەمین نمایش له‌ شانۆی دبرێس له‌ شاری لیواردنی ناووچه‌ی فریزلاندی هۆڵندا نمایشت ده‌کات.

شانۆی بێ سنوور نمایشی (دزەکان هەموو کات ناوەخت نایەن) دەکات

نوسینی: داریۆ فۆ
ده‌ رهێنانی : باکۆ سۆرانی
چیرۆکی شانۆییه‌که‌ : باس له‌ گیروگرفتی کێشه‌ی هاوچه‌رخی مرۆڤاییه‌تی ئه‌ کات،باس له‌ خه‌ وون و گه‌ڕانی مرۆڤ ده‌ کات به‌ره‌و حه‌قیقهت...ڕاستگۆیی و وه‌ فاداری جه‌ مسه‌ ری سه ره کی شانۆییه‌ که‌ ن،

ھەولێر:شانۆگەری"ئەنتیگۆنە"نمایش دەکرێت

پۆڵا قاسم نوری
لە درێژەی چالاکیەکانی ھەژدەمین فێستیڤاڵی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر بەیانی شەممە ١١ی ئایار شانۆگەری ئەنتیگۆنە لە ھۆڵی گەل نمایش دەکرێت.

ئاراس محەمەد شانۆگەری (حەشارگە) نمایش دەکات

دەرھێنەری لاوی بەتوانا (ئاراس محەمەد) لە ئێستا کار بۆ نمایش کردنی شانۆگەری (حەشارگە) دەکات
سەبارەت بە نمایش کردنی ئەم شانۆگەریە (ئاراس محەمەد) گوتی: لە ئێستا کارەکانی شانۆگەری حەشارگە کۆتایی

کەڤاڵ رێز لە سەرکەوتووانی مونتەدای مەسرەح دەگرێ


پۆڵا قاسم نوری
لەدرێژەی چالاکییەکانی خۆیداو بە ئامانجی رێزگرتن لە تواناو بەھرە ھونەرییەکان، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری مەراسیمی رێزلێنان بۆ ستافی شانۆگەری ماڵی برناردا ئەلبا سازدەکا.

لەو بارەیەوە مەسعودی مەلا ھەمزە، سەرۆکی دەزگای "کەڤاڵ"گووتی" دوای ئەوەی شانۆگەری ماڵی برناردا ئەلبا لە حەڤدەمین خولی مونتەدای مەسرەحی جیھانی خەڵاتی باشترین کاری شانۆیی پێبەخشرا، دەزگای کەڤاڵ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ستاف و دەرھێنەری شانۆگەرییەکە وەک رێزگرتنێک لەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەدەستیان ھێناوە.

زیاتر گووتی ئەم مەراسیمە لە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٩/٥/٢٠١٣ لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن سازدەکرێ.

مەملەکەتی کوێرەکان دوای بەغداد لە ھەولێر نمایش دەکرێت

دوای بەشداریکردنیان لە فیستیڤاڵی لاوانی عەرەب لە بەغداد، شانۆگەری (مەملەکەتی کوێرەکان) لە هەولێری پایەتەخت نمایش دەکرێت. بریار وایە ئەم شانۆگەریە لە ٢٨ مانگ تاوەکو ٣٠

لە وڵاتی من ، کێ تەنزیر بۆ شانۆ دەکات؟

حەمەسوار عەزیز: یەکێک لە سەیرترین دیاردەکانی نێو شانۆی کوردی ئەوەیە، کەسانێک بێئەوەی ھیچ پێگەیەکی مەعریفی یا ئەکادیمییان ھەبێت تەنزیر بۆ شانۆ بکەن، لەوەش سەیرتر ئەوەیە کاتێک ئەو تەنزیرە لەسەر ھەواو ھەوەس بینا دەکرێت و ھیچ بنەمایەکی لۆژیکی یا مەعریفی پشتیوانی ناکات.

لەنێو پێشبڕکێ ی ڤیستڤاڵی نێو دەوڵەتی شانۆی سەرشەقام .. بارزان سنجاوی خەڵاتی باشترین بیرۆکەی ھێنا

پـۆڵا قاسـم نـوری : ڤیستڤاڵی شانۆی سەرشەقام ساڵانە لە شارۆچکەی دەربەندیخان سازئەدرێ بۆئەم ساڵ تیپی  ھونەری رۆژی شاری ھەولێر بەشداری کرد بۆ ئەم ڤیستڤاڵە کە ئەم ساڵ لە سێیەمین ڤیستڤاڵی شانۆی سەرشەقامی نێودەوڵەتی بوو ,بەبەشداری سەرجەم تیپ و گروپی شاروشارۆچکەکانی کوردستان و  ووڵاتی ئەڵمانیاو پۆلۆنیا و میسر و ئێران بەشداربوون ھاتنە

شانۆیی ( دۆزەخ )

نووسینی / سلێمان گەڵاڵی

کارەکتەرەکان
کەسی یەکەم خاوەنی جل وبەرگی خۆلەمیشی
کەسی دوەم خاوەنی جلی سپی
کەسی سێیەم خاوەنی جلی رەش
حەمباڵ پیاویکی رەنجدەرە
منداڵ
قوتابی

زمانی ئاماژە و جەستە لە نمایشی (دیمەنێکی خامۆش)

ن/ کامەران حاجی ئەلیاس : شانۆگەری (دیمەنێکی خامۆش) لە نووسینی نوسەری گەورەی فەرنسی (سامۆئیل بیکیت) وەرگێرانی (مەحمود زامدار) دەرهێنانی  شانۆکار (یوسف عبدالرحمان) چیرۆکی ئەم شانۆگەرییە باس لە جنجاڵیەکانی ژیان وحەزو ئارەزوەکانی مرۆڤ دەکات هەرلەسەرەتای لەدایک بوونی تا ئەو کاتەی دەمرێت... بێگومان لە ژیان هەمووشتێک رەها

ھەولێر:شانۆگەری"نمایش ناکرێت "نمایش دەکرێت

پۆڵا قاسم نوری : وا بڕیارە بەیانی چوارشەممە لە یەکەم چالاکی شانۆیی بەبۆنەی ساڵرۆژی جیھانی شانۆ شانۆگەری نمایش ناکرێت نمایش بکرێت.

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

نوسینی/ د.مسلم بدیری
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە/ سلێمان گەڵاڵی