CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 60 میوان

شانۆ

شەممە لە ھەولێر براکوژی دەست پێدەکا

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەمیانی چالاکییە بەردەوامەکانی کەرنەڤاڵی رۆژی جیھانی شانۆ لە ھەولێر، کە بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر سازیکردووە، بڕیارە تیپی ھونەری رۆژ بە ھەوکاری بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر شانۆگەری براکوژی لە ئامادەکردن و دەرھێنانی مەھدی حەسەن نمایش بکەن.

(رەشگوڵ) دەستپێکی بەرھەمە شانۆییەکانی (٢٠١٢)ی گەنج بۆ شانۆیە

گروپی (گەنج بۆ شانۆ) بە ھەماھەنگی (بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ)ی ھەولێر شانۆگەری (رەشگوڵ) لە نووسین و دەرھێنانی شانۆکار (رەگەز جاف) نمایش دەکرێت، شانۆکار (بژار سەعدی، ھەردی ئەنوەر، ئیڤان ئەحمەد، ئالان سیروان) کاری نواندن ئەنجام دەدەن، ئەم بەرھەمە شانۆییە دەسپێکی کار و نمایشە شانۆییەکانی ساڵی (٢٠١٢)ی گروپی (گەنج بۆ شانۆ) دەبێت  و رێکەوتی ٢و٣و٤/٠٤/٢٠١٢ کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە ھەڵی بەڕێوەبەراییەتی ھونەری شانۆ نمایش دەکرێت.  

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆ لە سلێمانی

راگەیاندنی فێستیڤاڵ : بە بەشداری تیپە شانۆییەکانی وڵاتانی "سوید، فەڕەنسا، نەرویج، بەریتانیا، کوردستان" بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی سلێمانی بە چاودێری پارێزگاری سلێمانی یەکەم فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆی نێونەتەوەیی سازدەکا.

لەھەولێر چایخانەی عەبۆ نمایش دەکرێت

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەدرێژەی چالاکییەکانی کەرنەڤاڵی رۆژی جیھانی شانۆو نمایشکردنی شانۆگەرییەکان، بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر شانۆگەری چایخانەی عەبۆ لە نووسینی نازم دڵبەندو دەرھێنانی گۆڤار ئەنوەر نمایش دەکا.

تیپی شانۆی بێسنور له‌ هۆڵه‌ندا شانۆگه‌ریی (گۆرنیکا) له‌ چه‌ند شارێکی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کات

ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی کوردی "میدیــــا"
هۆڵه‌ندا/ هونه‌رمه‌ندی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر باکۆ سۆرانی، له‌ تیپی شانۆی بێسنور له‌ هۆڵه‌ندا، به‌ به‌شداری ده‌سته‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی به‌ توانای کورد و هۆڵه‌ندی له‌ نوێترین به‌رهه‌می شانۆییدا،

بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆ..سەندیکای ھونەرمەندان رێزی لە ٢٠ شانۆکار گرت

مەسعودی مەلا ھەمزە: بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆ و بەھاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە ٢٠ شانۆکار لەھەرچوار شارەکەی کوردستان.

چرا وێب تیڤی : لەسەردانی شانۆی بێ سنوورد

شانۆی (بێسنوور) لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە لە هۆڵەندا دامەزراوە. سەرەتای دامەزراندنی لە یەکێک لە ئۆردۆگاکانی پەنابەران دەبێت و دواتر ئەرکەکان بە گەشەکردنی تیپەکە زیاد دەبێت  و بە دەیان ئەکتەری تر تیایدا بەشدار دەبن.

لە پەراوێزی رۆژی جیھانی شانۆ..ئەرێ شانۆی کوردی لەئاست شانۆی ئەورووپییە؟!

حەمەسوار عەزیز: ڕێکەوت نییە لەو دەڤەرەی خۆمان  لێکچوونێکی زۆر لە نێوان شانۆو بەرگدرووین_ دا ھەیە، بەرگدرووەکانی خۆمان ساڵ یانزە مانگ بەدیار مەکینەی دروومانەکەیان خەو دەیانباتەوەو تاک تاکە کەسێک دەچێت بەلایانەوە کە زۆرجار کەسانی بیانی و غەیرە کوردن، بەڵام کە مانگی ئادار سەرەتاتکێ دەکات ھیچ کۆڵانێک لەم شارە بەقەد کۆڵانی بەگدرووەکان قەڵەباڵغی تیادا نابینرێت و بەسەدان و ھەزاران کەس بۆ دروستکردنی دەستەجلێکی کوردی کە لە نەورۆزدا بیپۆشن روو لەم کۆڵانە دەکەن و بەشێوەیەک بەرگدرووەکان خۆیان و منداڵەکانیان بەشەو بەرۆژ خەریکی درووینی جلی کوردین و ھێشتا فریای زۆرێکیش ناکەون.

دوای نمایشکردنی لە (٦) شارۆچکە (موختارو ژنانی گەرەک) ماوەی شەش رۆژ دەچێتە سلێمانی

شانۆگەری (موختار و ژنانی گەڕەک)، لە نووسین و دەرھێنانی خانمە ھونەرمەند (گەزیزە عومەر)ـە، دوای ئەوەی لە چەند شارۆچکیەک نمایشی بۆ ئەنجامدرا، لە ئێستادا لەلایەن بەڕێوبەریەتی گشتی رۆشنبیری  و وەرزش و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەرەکان و تیپە ھونەرییەکان ئامادەکاریی بۆ کراوە لە شاری سلێمانی لەلایەن تیپی شانۆیی ھاوڕێیانی "گەزیزە" لە رێکەوتی ٢٤/ ٢/ ٢٠١٢ بۆ ماوەی شەش رۆژ نمایشی بۆ دەکرێت.
لە لێدوانێکی دا بۆ "ھەولێر" ھونەرمەند (گەزیزە عومەر)  راگەیاند : "لەگەڵ ھاوکارانم لە تیپی (ھاوڕێیانی گەزیزە) توانیمان شانۆگەرییە تازەکەمان لە ژێر ناوی (موختار و ژنانی گەرەک) لە (٦) شارۆچک، کە پێکھاتبوون لە (رانیە، کۆیە، کفری، کەلار، قەڵادزێ و چەمچەماڵ)  نمایشمان ئەنجامدا، جەماوەرێکی بەرچاویش ئامادەیی بینینی بەرھەمەکەمان بوون".

شانۆکارانی کوردستان جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌م ساڵ یادی(27) ئادار ده‌که‌نه‌وه‌

کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس : زۆربه‌ی زۆری چین وتوێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا رۆژێکی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه، که‌ له‌لایه‌ن رێکخراوی یه‌نسکۆ دانی پێنراوه‌ وه‌کو رۆژی مناڵان ، ئافره‌تان ، کرێکاران، دایکان ، خۆشه‌ویستی ، مامۆستایان ، شاعێران ، مووزیک ژه‌‌نان ، شانۆکاران...  ‌

ھیوا سوعاد بووە سەرۆکی پەیمانگای جیھانی شانۆ لە کوردستان

مەسعودی مەلا ھەمزە : نوێنەری عێراق و سەندیکای ھونەرمەندان.
بە ئامادەبوونی شانۆکارانی سەرجەم کوردستان و نوێنەری پەیمانگای جیھانی شانۆ و سەرۆکی لقی عێراقی ئەو پەیمانگایە لە شاری ھەولێر کۆنفڕانسی دامەزراندنی سەنتەری کوردستانی پەیمانگای جیھانی شانۆ ITI بەڕێوەچوو.

ھەولێر بە کەرنەڤاڵێکی گەورە یادی رۆژی جیھانی شانۆ دەکاتەوە

مەسعودی مەلا ھەمزە: لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا و بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆ بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر کەرنەڤاڵێکی پڕ لە چالاکی لە پارێزگای ھەولێر سازدەکا، کە تێیدا کۆمەڵێک شانۆگەری جیاواز نمایش دەکرێ.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر ھاتووە، کە بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کەرنەڤاڵێکی پڕ لە چالاکی و کاری شانۆیی لە پارێزگای ھەولێر سازدەکا، کە تێیدا لەھەریەک لە"ھۆڵی گەل، ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆ، پەیمانگای ھونەرەجوانەکان، کۆلیژی ھونەرەجوانەکان، کۆیە، رواندز" شانۆگەری نمایش دەکرێ.

نووسینی (٣٠)ـەم بەرھەمی شانۆیی تەواو کرد

(ئەحمەد سالار) : "(چیخۆف) لە نامەیەکا بە (شکسپیر)ـی گوتووە من ھەم، لەمەودوا منیش ھەم!
ھونەرمەندی شانۆڤانی بە ئەزموونی کورد مامۆستا (ئەحمەد سالار) لە نوێترین نووسینی شانۆیی لە ئێستادا کۆتایی ھێناوە بە دەقێکی شانۆی تازە لە ژێر ناوی "دەفڕێ و نافڕێ" مامۆستا "سالار" ئەو دەقە شانۆییە بە یەکێک لە دەقە ھەرە باشەکانی خۆی ھەژمار دەکات و وەک خۆی دەڵێت : ئەو خەون و خەیاڵەی چەندیین ساڵە ھەمبووە لە گەڵ کاری شانۆیی دا، لە ئامێزی نووسینی ئەو دەقەدا گەیشتومەتە ئەو ئاوات و خەونەم و پێم وایە لە ئێستادا دەتوانم وەک (چیخۆف) کە لە نامەیەکیان بۆ (ستان ستافلەکی) نووسی بووی بە (شکسپیر) بڵێن منیش ئێستاکە ھەم، منیش وەک (ئەحمەد سالار) لە دوای ئەو نووسینەوە دەڵێم ھەم.

له‌ رواندز فریشته‌ كوژراوه‌كان نمایش ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستنی گرنگی دان به‌ بواری  شانۆ ، رۆژانی 28 _29 _3_2012  له‌ هۆلی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره‌  له‌ شاری رواندز كاتژمێر 4ی ئێواره‌ شانۆگه‌رییه‌ك له‌ ژێر ناونیشانی (فریشته‌ی كوژراو) نمایش ده‌كرێت .ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ نووسین و ده‌رهێنانی مامۆستا (ئاواره‌ عبدالره‌حیم )ه‌ ،  له‌ نواندنی (مامۆستا ده‌رباز دڵشادو مسته‌فا كه‌ریم وپه‌ریسا سه‌لاح)ه‌.

 

٢٧ ی ئەم مانگە دوا وادەیە ..تێکستەکانتان بنێرن

حەمەسوار عەزیز : پێشبڕکێی تێکستی شانۆیی کوردی لە شاری دیاربەکری رۆژھەڵاتی کوردستان ساز دەکرێت، دوا وادەی بەشداریکردن لەو پێشبڕکێیە رۆژی ٢٧ ی ئەم مانگە ، واتە ٢٧/١/٢٠١٢ یە، جا ئەو نووسەرە بەڕێزانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن بە زووترین کات تێکستە شانۆییەکانیان بۆ ئەو دوو ئیمێلەی خوارەوە ڕەوانە بکەن، بە مەرجێک تێکستەکە پێشتر بڵاونەکرابێتەوە و نمایش نەکرابێت، دەکرێت تێکستەکە نووسین یا ئامادەکردن بێت و ھەر نووسەرێک دەتوانێت تا سێ تێکست ڕەوانە بکات.
پێویستە نوسەر سێڤیەکی خۆی و کارە ئەدەبی و ھونەرییەکانی لەگەڵ وێنە و ئەدرەس و ئیمێل و ژمارەی تەلەفۆن ڕەوانە بکات.

کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی شەممە شەمۆ بە کۆمیدیاوە میوانی ھەولێرە

مەسعودی مەلا ھەمزە: لەدرێژەی چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی ئازادی ھەولێر و وەک نەریتێکی ساڵانە بۆ ئەمساڵیش بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر بە ھەماھەنگی پارێزگای ھەولێر و بە بەشداری ھونەرمەندی ناسراوی بواری کۆمیدیا "ئەیام ئەکرەم- شەمۆ"  شانۆگەری گوڵێ و ھیوایەکی نوێ نمایش دەکرێ.

به‌رهه‌مێکی نوێی ( کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس) به‌ناوی (له‌‌گه‌ڵ شانۆدا) که‌وته‌ بازار

کتێبی (له‌گه‌ڵ شانۆدا) کۆمه‌ڵه‌ وتارێکی شانۆییه‌ و به‌رهه‌مێکی نوێ هونه‌رمه‌ند "کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس"ه‌ و که‌وته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران. ئه‌م کتێبه‌ له‌بڵاوکراوه‌کانی (سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکری و ئه‌ده‌بی نما)یه‌ ‌و پێشه‌کیه‌کی جوانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ژیلوان تاهیره‌وه‌ بۆ نوسراوه‌ که‌ده‌ڵێت:

شەمۆ لە یادەکانی راپەڕین و نەورۆز میوانی ھەولێرە

مەسعودی مەلا ھەمزە: لەدرێژەی چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی ئازادی ھەولێر و وەک نەریتێکی ساڵانە بۆ ئەمساڵیش ھونەرمەندی ناسراوی بواری کۆمیدیا "ئەیام ئەکرەم- شەمۆ" بە شانۆگەرییەکی کۆمیدی دێتەوە مەیدان و دەبێتە میوانی بینەران و شانۆدۆستان.

شانۆگەری گیانی ئیلیانوڕا تێزی دەرچوونییەتی

مەسعودی مەلا ھەمزە :وەک تێزی دەرچوونی و دوای ٥ ساڵ لە خوێندن، شوان کاوە خوێندکاری بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەولێر شانۆگەری "گیانی ئیلیانوڕا" لە نووسینی لۆناڕچاسکی و نواندنی خوێندکارانی بەشی شانۆ نمایش دەکا.

ھاڕۆڵد پینتەر خەڵاتکراو بەریتانییەکان شانۆگەرییەکیان نمایش کرد

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد و بەردەوامە
ھاڕۆڵد پینتەر خەڵاتکراو بەریتانییەکان شانۆگەرییەکیان نمایش کرد
راگەیاندنی فێستیڤاڵ : بەئامادەبوونی ھەریەک لە وەزیری رۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری سلێمانی و کۆمەڵێکی زۆر لە شانۆکارانی کورد و بیانی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆی نێونەتەوەیی دەستی بە کارەکانی کرد.

گروپی (گەنج بۆ شانۆ) کارو بەرھەمەکانی ساڵی ٢٠١٢ رادەگەینێت

گەنج بۆ شانۆ لە کانونی یەکەمی ھەموو ساڵێک کارو بەرھەمە شانۆییەکانی بۆ ساڵی داھاتوو رادەگەینێت، ھەر بۆیە بۆ ساڵی ٢٠١٢ بە شێوەیەکی تۆکمەو بەرنامە بۆ دارێژراو کار و بەرھەمە شانۆییەکانی رێکخستووەو بە ھەوڵ و ئەزمونێکیتر کارەکان ئەنجام دەدەن، سەرەڕای ئەوەش چوار دەرھێنەری گەنج و دەرچووی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر بە نمایشەکانیان پەیام و ئامانجەکانیان پێشکەش دەکەن.