CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 156 میوان

سینه‌ماو تیڤی

فیلمی کوردی "ئێل کلاسیکۆ" له‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر پێشوازی لێکرا

مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" له‌ده‌رهێنانی "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له‌لایه‌ن بینه‌رانی به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر پێشوازیی لێکرا.

"گۆرانی گڕانیت" نوێنه‌ری ئیرله‌ندا له‌ئۆسکاری 2018 له‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نووچێهر جیهانی ـ درامی ژیاننامه‌یی "گۆرانی گڕانیت" له‌ده‌رهێنانی "پێت کالینز" که‌ساڵی رابردوو وه‌کوو نوێنه‌ری ئیرله‌ندا به‌ئۆسکاری 2018 ناسێندرابوو؛ له‌به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر رکابه‌ری ده‌کات.

به‌نمایش کردنی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" له‌ده‌رهێنانی "مه‌جید مه‌جیدی" فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌کرێته‌وه‌

تاران ١٤ ئەپرێل (ZNA) ـ سی و شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌نمایش کردنی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" نوێترین به‌رهه‌می "مه‌جید مه‌جیدی" ده‌ست پێده‌کات.

پێشانگای "120 وێنه‌ی فۆتۆگرافی له‌120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" کرایه‌وه‌

مه‌نووچێهر جیهانی ـ له‌به‌ره‌به‌ری 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێران پێشانگای "120 پارچه‌وێنه‌ی فۆتۆگرافی له‌به‌رهه‌مه‌کانی 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" له‌کۆشکی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر کرایه‌وه‌.

کتێبێکی نوێ سه‌باره‌ت به‌"عه‌باس کیارۆسته‌می" له‌فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر بڵاوده‌بێته‌وه

مه‌نسوور جیهانی ـ هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر؛ کتێبێک سه‌باره‌ت به‌سینه‌مای "عه‌باس کیارۆسته‌می" پێکهاتوو له‌نووسین و وتارگه‌لێکی بڵاونه‌کراوه‌و ده‌قی وه‌رگێڕدراو له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م

نمایش کردنی هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی له‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نووچێهر جیهانی ـ هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی له‌به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نمایشکران.

"محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی" ده‌رهێنه‌ری عێراقی به‌"سه‌فه‌ر" دێت بۆ فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نسوور جیهانی ـ فیلمی سینه‌مایی "سه‌فه‌ر" له‌ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی" سینه‌ماکاری عێراقی له‌به‌شی "ده‌رکه‌وتنی رۆژهه‌ڵات"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌چێته‌سه‌ر په‌رده‌.

وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری: سینه‌مای ئێران ده‌توانێت یارمه‌تی سینه‌مای جیهان بدات

مه‌نسوور جیهانی ـ "عه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران گوتی: نزیکه‌ی 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێران، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی بۆ سینه‌مای ئێران هێناوه‌ته‌ئاراوه‌که‌سینه‌مای ناوچه‌که‌و سینه‌مای ئاسیا و ته‌نانه‌ت له‌بواره‌کانی سینه‌مای جیهانی به‌ئه‌زموونێکی پیشه‌ییه‌وه‌بڕواننه‌سینه‌مای ئێران.

(دەلاک و دنیا) لە ده‌رهێنانی شوان عەتوف لە سلێمانی نمایش ده‌کرێت

مەنسوور جیهانی/ سلێمانی ـ کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) لە نووسین و ده‌رهێنانی "شوان عەتوف" رۆژی شه‌ممه ٧ی ئه‌پریلی ٢٠١٨ لە "سیتی سینه‌ما" له سلێمانی نمایش ده‌کرێت.

فیلمی کوردی "ئێل کلاسیکۆ" له‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نمایش ده‌کرێت

مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمی بڵیندی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له‌به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له‌تاران نمایش ده‌کرێت.

ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای رووسیا ده‌بێته‌ میوانی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نسوور جیهانی ـ "کارێن شاخنازارۆف" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی رووسیا ده‌بێته‌یه‌کێک له‌میوانه‌کانی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر و فیلمی سینه‌مایی "بکوژی تێزار" که‌له‌ده‌رهێنانی ئه‌وه‌له‌به‌شی "بووژاندنه‌وه‌ی کلاسیکه‌کان" نمایش ده‌کرێت.

له‌فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر خه‌ڵاتی ئاشتی به‌"ره‌یتی پان" به‌رهه‌مهێنه‌ری "ئانجێلینا جۆلی" ده‌به‌خشرێت

مه‌نووچێهر جیهانی ـ "ره‌یتی پان" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی کامبۆجی که‌له‌فیلمی "سه‌ره‌تا باوکمیان کوشت" له‌گه‌ڵ "ئانجێلینا جۆلی" هاوکاری کرد؛ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌شداری ده‌کات.

7 فیلم لە بەشی "سینەمای ئیتالیا" لە فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر نمایش دەکرێن

مەنسوور جیهانی ـ 7 فیلمی سینەمای لە بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای ئیتالیا" لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایش دەکرێن.

"ئۆلیوێر ئستۆن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکایی‌دێت بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نووچێهر جیهانی ـ "ڕه‌زا میرکه‌ریمی" ده‌بیری فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر گوتی: "ئۆلیوێر ئستۆن" سینه‌ماکاری به‌رجه‌سته‌ی ئه‌مه‌ریکایی میوانێکی تایبه‌تی دیکه‌ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جره‌. ئه‌و هیوای خواست که‌له‌فێستیڤاڵدا

بە ئامادەبوونی سینەماکارانی دنیا فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەڕێوەدەچێت

مەنسوور جیهانی ـ بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە سینەماکارانی دنیا سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت.

"زه‌نگی حه‌وته‌م" له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر لێده‌درێت

7 فیلمی بڵێند و 4 کورته‌فیلمی ئێرانی و بیانی له‌به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" نمایش ده‌کرێن

مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌مڕۆ سێشه‌مه‌17ی ئه‌پڕێڵی 2018ی زایینی به‌نمایش کردنی فیلم بۆ قوتابیانی ده‌بیرستانی قۆناغی دواناوه‌ندی له‌په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له‌تاران

"دۆڤلەتۆڤ" براوەی خەڵاتی "بەڕڵینالە" لە فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر نمایش دەکرێت

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "دۆڤلەتۆڤ" لە دەرهێنانی "ئالێکسی جێرمان ـ جۆنیۆر" لە سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە تاران نمایش دەکرێت.

"نیکۆلا پیووانی" ئاوازدانه‌ری ئیتاڵیایی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار دێت بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نووچێهر جیهانی ـ "نیکۆلا پیووانی" که‌بۆ فیلمی سینه‌مایی "ژیان جوانه‌" بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌ی،‌له‌زومره‌ی میوانانی تایبه‌تی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌بێت.

کۆڕی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بەڕێوەدەچێت

کۆمپانیای "مەستی فیلم" کۆڕی دیالۆگ لە ژێرناونیشانی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بۆ بەڕێز "مەلا بەختیار" ساز دەکات.

"له‌ری سمیت" فیلم هه‌ڵگر و پسپۆڕی رووناکیی به‌رهه‌مه‌کانی "سته‌نلی کوبریک" دێت بۆ فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نسوور جیهانی ـ "له‌ری سمیت" فیلم هه‌ڵگری ناوداری به‌ریتانیایی که‌پێشینه‌ی هاوکاریی له‌گه‌ڵ "سته‌نلی کوبریک"ی له‌کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه‌، له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر وانه‌بێژی یه‌کێکه‌له‌کارگه‌کانی فێرکاری و وۆرکشۆپه‌کانی فیلم هه‌ڵگریی و

بە بەشداری بەرهەمی سینەماکارانی جیهان فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەڕێوەدەچێت

مەنسوور جیهانی ـ بە بەشداری بەرهەمی سینەماکارانی جیهان سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت.