CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 31 میوان

دیاریکردنی کاتی نمایشی فیلمی کچی کافرۆش

ھاوتا ئەسوەد: ماوەیەکی زۆردەبێت ھەموومان گوێبیستی ئەوە دەبین چیرۆکی "کچی کافرۆش" کراوەتە فیلم لەلایەن دەرھێنەر (تەنیا کەریم)، چەندین ئەکتەری ناوداری کورد تیایدا بەشداری کردووە، ھەروەھا بۆ دواجار ئەو فیلمە سەرجەم کارەکانی تەواو بوونە

و کاتی نمایشی دیاری کرا.
تەنیا کەریم دەرھێنەری دراماکە ڕایگەیاند: دوای ماوەیەکی زۆر لە کارکردن و تەواو بوونی فیلمی "کچی کافرۆش" بە ھاوکاری سەرجەم ستافی کارەکە بڕیارماندا لە ڕۆژی ٧/٥/٢٠١٤ لە سینەماکانی (ڕۆیاڵ سینەما لە ھەولێر) و (سیتی سینەما لە سلێمانی) نمایش بکرێت.
زیاتر دەڵێ: لەوە دڵنیام خەڵکانێکی زۆر دەچنە نێو ھەڵی سینەماکانەوە بۆ بینینی ئەو فیلمە، چونکە بەسەرھاتێکی ڕاستی میلەتەکەمانە و ماوەیەکی زۆردەبێت خەڵکی چاوەڕوانی دەکات، لەوەیش شک و گومانم نییە، تەماشای فیلمێکی باش دەکەن، چونکە ئەو ئەکتەرانەی تیایدا بەشداریان کردووە کەسانی شارەزا و ناسراون لە کوردستان.