ئامادەبووانى ئێستا 143 میوان

شارۆمەندی و پاسپۆڕتی ئەمەریکا لە لایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتەوە بە شانازییەوە بە بەهمەن قوبادی دەبەخشرێت

لەسەر بانگهێشتی دەوڵەتی ئەمەریکا، پاسپۆڕتی ئەم وڵاتەوە بە شانازییەوە وەکوو شارۆمەندێکی ئەمەریکی کە جێی شانازییە بە سینەماکاری ناوداری کورد "بەهمەن" قوبادی" دەبەخشرێت.

بەخشینی ئەم شانازییە بە "بەهمەن" قوبادی" لەسەر داوای بنکەی دەرهێنەرانی سینەمای ئەمەریکا و هەروەها پشتیوانی و واژۆی "ماڕتین ئێسکۆرسیزی" دەهێنەری ناوداری ئەمەریکی و جیهان ئەنجامدرا. "بەهمەن" قوبادی" لەم دوایانەدا بۆتە ئەندامی "بنکەی دەرهێنەرانی سینەمای ئەمەریکا".
لە کۆتایی مانگی ژانوییەی ساڵی 2017دا ئەم شارۆمەندییە لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە "بنکەی دەرهێنەرانی سینەمای ئەمەریکا" و لە لایەن ویلایەتی یەکگرتووی ئەمەریکاوە بە شانازییەوە پێشکەش بە "بەهمەن" قوبادی" دەکرێت و ئەوە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ئێران حازر نەبوو کە پاسپۆڕتی نوێی بە "بەهمەن" قوبادی" بدات.