ئامادەبووانى ئێستا 95 میوان

جەنگۆ و مەنگۆ لە پێشانگای هاوبەشی هونەرمەندان لە دوسلدۆرف

کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی لە لایەن ڕافد جەڕاح لە گەورەترین پێشانگای مۆزەخانەی کونست پاڵاست لە پێشانگاێکی هاوبەشی هونەرمەندانی هونەری شێوەکاری لە پایتەختی ووڵاتی نۆرد ڕاین ڤێست فاڵنی ئەڵمانی شاری دووسلدۆرف نمایش دەکرێت لە 19.02.2017 تا 12.03.2017 هاتن بۆ هەموانە،

پێشانگاکە پێکدێت لە ١٣٤ کاری هونەری ١٣٤ هونەرمەندانی ووڵاتی ناوبراو.

سەبارەت بە فیلمی ناوبراو ڕافد جەراح بۆ چراتیڤی ناوەڕۆکی فیلمەکەی بۆ خستینەڕوو ووتی :

"ئەنیماسیۆنی جەنگۆ و مەنگۆ درێژیەکەی شەش خولەک و نیوە و باس لە  ململانێ نیوان دوو کەلەشێرە یان کەڵەباب  باس لە ململانێ گلۆباڵی نێو دەوڵاتی دەکات لە گشت جیهان. ئەم شەرەی دوایی لە نێوان کوردستان و داعش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باس لێ دەکات و شەڕی گشت جیهان بوو کە لە سەر خاکی کوردستان کرا بە شێوەیەکی پانتۆمیم واتە بێ دیالۆگە. پانۆڕامای گشت وڵاتانی جیهان پشان دەدات لە فیلمەکە

فیلمەکە دوو رەهەندیە و بە شێوەیەکی ئەنیمەشن دروست کراوە ، بە شێوەی وێنە کێشی دگیتاڵی ئەنجان دراوە لە لایەن من
کاری نووسین، دەرهێنان ، ئەنیماسیۆن ، دیزاینی دەنگ خۆم ئەنجامم داوە".