CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 31 میوان

پووستەری بەشی بازاڕی فیلمی فیستیڤاڵی جیهانی فەجر پەردەی لەسەر لادرا

پووستەری بەشی بیستەمین خولی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تاران پەردەی لەسەر لادرا.

ئەمساڵ لە بەشی بیستەمین خولی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" لە میانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر، بۆ دانانی 47 ژووری تایبەتی ئێرانی و بیانی بەرنامەی بۆ داڕێژڕاوە. شوێنێکیش بە ناوی "بانکی ڤیدیۆی دیمەنی" بۆ دووبارە بینینەوەی بەرهەمەکانی فیستیڤاڵ و بەرهەمی کۆمپانیاکان پێشبینی کراوە.
لە بەشی نمایشەکانی بازاڕیشدا 33 فیلم لە سینەمای ئێران کە دەیانهەوێت لە بەشی نێودەوڵەتیدا ئامادەبن، بۆ میوانانی بیانی بە ژێرنووسی ئینگلیزی نمایش دەکرێن.
تا ئێستا زیاتر لە 20 کڕیاری فیلم لە نزیک بە 30 وڵاتی جیهان بۆ بەشداریی لە بیستەمین خولی بازاڕی نێودەوڵەتی فیلمی تاران ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە، لەم بازاڕە فیلمەدا دوو ڤۆرکشۆپی فێرکاریش بەڕێوەدەچێت.
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەریی گشتیی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جیلوەگاە شەرق" واتە پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جامی جیهان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی "ژێر گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیهان، "دارۆلفۆنوون" واتە "پەیداکردنی بەهرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی و هەروەها بەشی بیستەمین خولی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" لە رۆژانی 21 تا 28ی ئەپرێلی 2017 لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر.