CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 33 میوان

سارا فەرەح بەشداری لەدرامایەك دەكات

زانا گەڵاڵی
کچە گۆرانی بێژی سوری سارا فەرەح ، لە تازەترین کاری هونەرییدا، بەشداری لە لە درامایەک دەکات بەناوی " قناديل العشاق "
ئەو درامایە کە ئێستا لە قۆناغی وێنە گرتندایە، لە نوسینی نوسەری سوری " خلدون قتلان " و دەرهێنانی "سيف الدين سبيعي " ، و

دەستەیەک لە ئەستێرەی هونەری لوبنانی و سوری رۆڵی تێدا دەبینن لەوانە " سيرين عبد النور" ،
قنادیل العشاق باس ژیانی سورییەکان-ی لە ساڵەکانی ١٧٣٤ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان دەکات .
لەو بارەیەوە کچە گۆرانی بێژی سوری " سارا فەرەح " ، لە لێدوانێکی تایبەت پوک میدیا رایگەیاند : ئەم زنجیرە مێژووییە لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتدا باس لە سەردەمی داگیرکاری عوسمانیەکان بۆ سەر شام دەکات . بەلام ڕوداوەکان و کەسایەتیەکانی نێو زنجیرەکە دروستکراون (خەیاڵین) لە چوارچیوەی ڕووداوە مێژووییەکان و جەنگەکانی ئەو کاتە .
لەگەل ئەوەی درەنگ دەست بە وێنە گرتنی زینجیرە "قناديل العشاق " کرا، بەڵام" سيف الدين سبيعي " دەرهێنەری فیلمەکە ، رایدەگەیەنێت کە لەمانگی رەمەزانی ئەوساڵ ئەلقەکانی دراماکە پەخش دەکرێت .
سارا فەرەح لە ساڵی ١٩٩١ لە وڵاتی سوریا لەدایک بووە یەکێک بوو لەبەشداربوانی ستار ئەکادیمی