CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 28 میوان

140 فیلم لە 58 وڵاتی جیهان لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن

مەنسوور جیهانی ـ 140 کورتە فیلم و فیلمی بڵیندی سینەمایی لە 58 وڵاتی جیهان لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەشداریی دەکەن.

ئەمساڵ 58 وڵاتی جیهان بە فیلمەکانیان لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی

جیهانی فیلمی فەجر بەشداریی دەکەن کە لەم ناوەندەدا وڵاتی ئێران بە 35 فیلم و وڵاتی فەڕەنسا بە 17 فیلم زیاترین رێژەی بەشدارییان لەم فیستیڤاڵەدا هەیە.
ئەم وڵاتانەی کە بە فیلمەکانیان لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەشدارن بریتین لە: فەڕەنسا بە 17 فیلم، ئیسپانیا، رووسیا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور و تورکیا بە 6 فیلم، ئەمەریکا، چین، لیتۆنی و پەڵەندا بە 4 فیلم، کۆماری چیک بە 3 فیلم، میسر، ئستۆنی، ئەڕژەنتین، هەنگاریا، میانماڕ، هۆنگ کۆنگ، هیندستان، ئیتاڵیا، قەزاقستان، لیتۆنی، مەکزیک، رۆمانیا، سوید، سویسڕا و بەریتانیا بە 2 فیلم.
هەروەها وڵاتانی ئوستوڕاڵیا، هۆڵەندا، بەلژیکا، ئەفغانستان، بەنگلادش، بۆسنی و هێرزێگۆڤین، جۆرجیا، کرۆواسی، بڕازیل، کۆلۆمبیا، کامبۆج، ئێکوادۆر، مۆلداوی، ئەندۆنێزی، عێراق، کەنەدا، ئۆردۆن، فینلەندا، مالێزی، مۆغۆلستان، نیجریە، نۆروێژ، پاکستان، پرۆ، فیلیپین، دانماڕک، عەڕەبستان، سەنگاپوور، ئۆکڕاین و ئیماڕات بە یەک فیلم لە بەشە جۆراجۆرەکانی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی بەشداری دەکەن، هەڵبەت هەندێک لە فیلمەکان بەرهەمی هاوبەشی چەندین وڵاتن.
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەریی گشتیی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە رۆژانی 21 تا 28ی ئەپرێلی 2017 لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر.