CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

پۆستەری بەشی "ڕوانگەی شەرق" لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر پەردەی لەسەر لادرا

مەنسوور جیهانی ـ پۆستەری بەشی "ڕوانگەی شەرق" واتە سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر پەردەی لەسەر لادرا.

ئەمساڵ لە بەشی "جیلوەگاە شەرق" واتە "ڕوانگەی شەرق" (سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی) لە میانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر، 12 فیلم لە وڵاتانی چین، ژاپۆن، تورکیا، هیندستان، قەزاقستان، جۆرجیا، بەنگلادیش، سەنگاپوور، قرقیزستان، کۆریای باشوور، ئەفغانستان و ئەردەن بە هاوڕێیەتیی لەگەڵ 3 فیلمی ئێرانی نمایش دەکرێن.
بە پێی یاساوڕێسا نوێیەکانی ئەم فیستیڤاڵە کە ساڵی رابردوودا پلانی بۆ داڕێڕا و رچاوگیرا، فیلمەکانی بەشی "جیلوەگاە شەرق"یش هەر وەکوو پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بەتایبەت لە ناو ئەو فیلمانە هەڵدەبژێردرێن کە تاکوو ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئیسلامی نمایش نەکراون.
ئەمساڵ لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر، هەندێک لە فیلمەکانی بەشی ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی یەکەمین نمایشی ئاسیایی خۆیان لەم فیستیڤاڵەدا دەبینن.
4 دادوەری بیانی و دادوەرێکی ئێرانی لە نێوان فیلمەکانی ئاسیایی بەشی "جیلوەگاە شەرق" و بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی، 3 تەندیسی سیمورغی سیمین بە باشترین فیلمی بڵیند، باشترین کورتە فیلم و باشترین دەرهێنەریی ئاسیایی دەبەخشن.
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەریی گشتیی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە رۆژانی 21 تا 28ی ئەپرێلی 2017 لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر.