CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 145 میوان

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان دەستی پێکرد

مەنسوور جیهانی ـ بە بەشداریی بەرهەمی زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە ئیسفەهان دەستی پێکرد.

30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" و بە ئامادەبوونی ئەندازیار "مێهدی جەماڵی نیژاد" شارەوانی ئیسفەهان، "ئەحەد میکائیل زادە" بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و کاروباری راگەیاندنی فیستیڤاڵ، بەرپرسانی بەشە جۆراوجۆرەکانی باڵای فیستیڤاڵ، سینەماکارانی ئێران و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکاران زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی رۆژی هەینی 30ی جوونی 2017 بە بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی پەپوولەکان لە باغی نوور لە شاری ئیسفەهان دەستی پێکرد و تاکوو رۆژی پێنجشەمە 6ی جوولای 2017 بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی ئێرانی و بیانی درێژەی دەبێت.
خاڵێکی بەرچاو لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان، کەڵک وەرگرتن لە بەهرە و توانای منداڵان و مێرمنداڵان بوو کە توانیان جەژنی گەورەی پەپوولەکان بە پێشکەشکاریی خاتوو "مێلیکا زارعی" (خالە شادونە) ئەم رووداوە گرینگە سینەماییەی منداڵاندا بە باشی بەڕێوەبەرن.
"عەلیرەزا رەزاداد" بەرپرسی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەم رێوڕەسمەدا گوتی: فیستیڤاڵ هەلێکی زێڕینە بۆ بینینی فیلم لە تەنیشت یەکتریدا و ئەم هەفتەیە، قۆناغێکی گرینگە بۆ خەڵکی ئیسفەهان، بنەماڵەکان و هەروەها منداڵان و مێرمنداڵان کە دەتوانن 35 فیلمی زیندوو و ئەنیمەیشن ئێرانی و بیانی ببینن و لەگەڵ فیلمسازەکان ئاڵووگۆڕیی بیرووڕا بکەن.
گوتیشی: دەبێت ئەم قۆناغە بە دەرفەتێک بزانین، جەژنی گەورەی پەپوولەکانیش تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانە، بەختەوەرم کە دیسانەوە لە ئیسفەهانی جواندا و لە ئاپۆڕەی پڕخرۆشی منداڵان و مێرمنداڵانداین و دیسانەوە لەگەڵ ئێوە پەیمان دەبەستم کە ئەم فیستیڤاڵە بۆ ساڵەهای ساڵ لە ئیسفەهان دەمێنێتەوە و هەر ساڵ بە شکۆتر لە جاران بەڕێوەدەچێت تا بتوانین لە تەنیشت یەکتریدا سینەمامان بۆ منداڵان و مێرمنداڵان هەبێت.
لە درێژەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ئەندازیار "مێهدی جەماڵی نیژاد" شارەوانی ئیسفەهان گوتی: بە بۆنەی گەڕانەوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان بۆ نیشتمانی خۆی یانی ئیسفەهان پیرۆزباییتان پێی دەڵێم و هیوادارم ئەم فیستیڤاڵە سەڵەهای ساڵ لە ئیسفەهان بەڕێوەبچێت.
گوتیشی: هیوادارم ئەم فیستیڤاڵە جیاوازە لەم لایەنەوە کە تەواوی بەرنامەکانی لە لایەن منداڵانەوە داڕێژڕاوە، لە لایەن هۆگرانی سینەمایی پێشوازیی لێبکرێت.
جەماڵی نیژاد لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە منداڵان و مێرمنداڵان داهاتووی نیشتمان سازدەکەن و زەینە بەهرەدارەکانی منداڵان و مێرمنداڵان، داهاتووی شاری ئیسفەهان و وڵات پێکدێنن و بۆ بوونی ئیسفەهانێکی ئاوەدان، دەبێت منداڵان گرینگیان پێبدرێت.
30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" و بە هاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەهان و ناوندیی سینەمایی ئێران و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی نمایشی تایبەت، بەشی کارگا و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی، بەشی کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی هونەریی سینەما و هەروەها چەندین لێزلێنان و بیرئانین لە رۆژانی 30ی جوون تا 6ی جوولای 2017 لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان.