CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 122 میوان

پووران درەخشەندە دادوەری فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهانە

مەنسوور جیهانی ـ خانمە سینەماکاری کرماشانی خاتوو "پووران درەخشەندە" ئەندامی لێژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهانە.

خانمە سینەماکاری کرماشانی خاتوو "پووران درەخشەندە" بە هاوڕێیەتی لەگەڵ "غوڵامڕەزا ئازادی" ـ بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری سینەمایی، خاتوو "مەرزییە بۆروومەند" ـ دەرهێنەری سینەمای منداڵان، "کەماڵ تەبریزی" ـ دەرهێنەر و "رەزا مەقسوودی" ـ سیناریۆنووس ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران"ی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە شاری ئیسفەهانیان لە ئەستۆدایە.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "بەرهەمە سینەماییە نێودەوڵەتییەکان"ی ئەم فیستیڤاڵەش بریتین لە: "کەیوومەرس پوورئەحمەد"، خاتوو "رۆئیا تەیمووریان"، "بێهرووز شوعەیبی"، "عەلیرەزا خەمسە" و "وەحید نیکخواە ئازاد" و هەروەها ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی "سینەمای ئێران"یش بریتین لە: خاتوو "مەهین جەواهریان"، "ئەمیر محەمەد دەهێستانی"، "رەوانبەخش سادقی"، "بەهرام عەزیمی" و "عەلیرەزا گوڵپایگانی".
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێ کورتە فیلمەکانی "ئیسفا" لە ئەستۆی "پەیمان نەهان قودرەتی"، "مورتەزا علی عەباس میرزایی" و "کاوە مەزاهیری" و هەروەها ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی "یۆنیسێف" بریتین لە: خاتوو "مەهتاب کەرامەتی"، خاتوو "بەهارە یەگانە فەرد" و خاتوو "بەهارە ئەندیشە راد".
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی"یش بریتین لە: "ئارماگان باڵنتین" لە وڵاتی نیووزلەندا، "ئۆرۆسلاو ریش" لە وڵاتی ئەڵمانیا، "فلۆرت وێن ئێسپێندۆنک" لە وڵاتی هەڵەندا و سەرۆکی فیستیڤاڵی "سینە کید"، "دیانا فارس" دەرهێنەری سووری، "شەهاب ئیسەفندیاری"، "خاتوو فریشتە تائێرپوور" و "ئێنیس لاسوود" دەرهێنەری توونسی و هەروەها ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی" ئەنیمەیشنی ئەم فیستیڤاڵەش بریتین لە: "فرانک وارسانی" لە وڵاتی هەنگاریا، "ناتالیا چێرنیشوا" لە وڵاتی رووسیا، "ئێلێکساندێر سان" لە وڵاتی هۆنگ کۆنگ، "جێرهارد کلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا و "سەعید تەوەکولیان" مامۆستای زانکۆ و ئەنیمەیش ساز لە وڵاتی ئێران.
30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکاران زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی رۆژی هەینی 30ی جوونی 2017 بە بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی پەپوولەکان لە باغی نوور لە ئیسفەهان دەستی پێکرد و تاکوو رۆژی پێنجشەمە 6ی جوولای 2017 بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی ئێرانی و بیانی لە پەردیسی سینەمایی چهارباغ، سینەما فەلەستین و سینەما سێپاهان درێژەی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان.