CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 124 میوان

زنجیره درامای (سۆما) لە کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی NRT2 پەخش دەکرێت

مه‌نسوور جیهانی ـ درامای (سۆما) لە نووسینی (عەلی سەبری)، لە سینارێوی (کاوەی ئه‌حمه‌دمیرزا) و لە دەرهێنانی (فوئاد جەلال) لەبەرواری (7/1) کاتژمێر (10)ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لە کەناڵی NRT2 پەخش دەکرێت.

پەخشی زنجیره درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی "سۆما" لە نووسینی "عەلی سەبری"، لە نووسینی سینارێوی "کاوەی ئه‌حمه‌دمیرزا"، لە دەرهێنانی "فوئاد جەلال" و به رۆڵبینینی کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ریی کورد له رۆژی شه‌مه ١ی جوولای ٢٠١٧ کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لە کەناڵی ته‌له‌ڤدزیۆنی NRT2 دەستپێده‌کات.

هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له زنجیره درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی "سۆما" بریتین له:
نەهرۆی ساڵح دەڵۆیی، زاهیرعەلی، هێرۆ جەواد، سۆران ئەکرەم، عبداللە خەیات، دیاری عومەر، شڤان کاوە، شوان هیوا، عدنان محه‌‌مه‌د، دیدار عومەر، رێکەو توفیق، شاناز محه‌مه‌د، چنور قادر و کەمال عەلی جەوهەر.