CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 86 میوان

شوان عەتووف وەکوو ئەندامی ژووری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دیاریکرا

مەنسوور جیهانی ـ سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی ژووری پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دیاریکرا.

هونەرمەند "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم" لە پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بەشداریی دەکات و ئەم سینەماکارە کوردە کۆتایی هێنا بە کارەکانی کورتە فیلمی (دەلاک و دونیا) و ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی کورتە فیلمی (مینا پێدەکەنێ) کە بەرهەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سلێمانی"یە.

هەروەها بڕیاروایە هەر کۆتایی ئەمساڵ تا بەهاری ساڵی نوێی شانۆگەریی (تەپڵ و بەرد) لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، سوید، هۆڵەندا، تورکیا و ئێران نمایش بکات.