CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 139 میوان

یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی كوردی له‌ هۆڵه‌ندا

ستودیۆ ( یادمیدیا ) له‌ هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ نووسەر و ده‌رهێنه‌ر (بافڵ سه‌رهه‌نگ ) هه‌ڵده‌ستێ به‌ به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م كورته‌ فیلمی كوردی له‌ هۆڵه‌ندا.

فیلمی ( ceaseless )، باس له‌ خۆشه‌ویستی دو گه‌نج ده‌كات له‌ كاتێك كه‌ ئاواره‌ بوونه‌ له‌ وڵاتی خۆیان و گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وروپا. دوای نیشته‌جێبوونیان له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا، له‌به‌ر سەختی گوزەرانی ژیان و، نه‌بوونی كار و تێكه‌ڵ بوون به‌ خه‌ڵكی توندڕه‌و، بیروباوه‌ڕیان ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و تێرۆر ده‌ڕۆن.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌، له‌ نووسین و ده‌رهێنانی هونەرمەند (بافڵ سه‌رهه‌نگ) ه‌، كه‌ زیاتر له‌ دە سال ئه‌زموونی هه‌یه‌ له‌ كاری موزیك، ته‌له‌فزیۆن و ڤیدیۆ كلیپ .. هه‌روه‌ها به‌ به‌شدار بوونی چه‌ند ئه‌كته‌رێكی ناوداری هۆڵه‌ندی، وه‌ك (مایكل كۆنینگس و سۆهراب بایات) و هونه‌رمه‌ندانی كورد (دلبرین ئاكره‌یی، ئه‌نجام به‌رزنجی و ستێر هۆرۆ).

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هونه‌رمه‌ند و ستودیۆی یادمیدیا هه‌ڵده‌ستن به‌ هه‌ڵمه‌تی كۆکردنەوەو کۆمەکی دارایی بۆ دابینکردنی بوودجە بۆ ته‌واو كردنی فیلمی سیسلێس. هیوادارین خه‌ڵكیش بەدەنگمانەوە بێن و بۆ ئەم مەبەستەش هاوکاری داراییمان بکەن.

بافل سه‌رهه‌نگ ده‌ڵێ: زۆر ده‌مێكه‌ سەرقاڵ و خه‌ریكی نووسینی ئه‌م چیرۆكه‌م، به‌رهه‌مهێنانی کورتە فیلمی ( سیسلێس )، وه‌كوو خه‌ونێكه‌ كه‌ بێته‌ دی. دوای چه‌ندین ساڵ كاركردنم له‌ بواری موزیك، كلیپ و ته‌لەفزیۆن، به‌ هه‌نگاوێكی گونجاو ده‌زانم كه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌م چیرۆكه‌ كاریگه‌رە بكه‌ینه‌ فیلم.
فیلمی ( سیسلێس )، ئه‌م ساڵ ده‌ست پێدەکات و ساڵی داهاتووش له‌ فێستیڤاڵه‌كانی ئەوروپا بلاو ده‌كرێته‌وه‌.

بۆ زیاتر زانیاری و هاوكاری كردن ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌ن:
https://cinecrowd.com/ceaseless?language=en

تكایه‌ سه‌یری ئه‌م لینكه‌ بكه‌ بۆ فیلمه‌كه‌:
https://www.youtube.com/watch?v=FBaI5IwnYto&t=92s