CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 187 میوان

بە بەشداری بەرهەمی سینەماکارانی جیهان فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەڕێوەدەچێت

مەنسوور جیهانی ـ بە بەشداری بەرهەمی سینەماکارانی جیهان سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت.

لە سەردەمی 120 ساڵەبوونی سینەمای ئێران، سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت.

پووستەری سەرەکی سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەیەکی کۆنی پەیوەست بە سەردەمی هاتنی سینەما بۆ وڵاتی ئێران، پەردەی لەسەر لادرا. ئەم پووستەرە لە لایەنی "عەلی خورشیدفەڕ" گرافیستی ئێرانی دیزاینی بۆ کراوە و لە درێژەی ڕوانینی کەلتووری شووناسەوەیە کە لە پووستەرەکانی دوو خولی پێشووی فیستیڤاڵدا گرینگی پێدرابوو. ئەم خولە لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە سەردەمی 120 ساڵەبوونی هاتنی سینەما بۆ وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت و هەر بەم بۆنەیەوە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ داڕێژتووە.

"رەزا میرکەریمی" بەڕێوەبەریی سی و شەشەمین فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر سەبارەت بەم خولەی فیستیڤاڵ گوتی: فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر، گرینگترین ڕووداوی کەلتووری و هونەری ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدایە کە مێژوویەکی سی و شەش ساڵەی هەیە و لە ڕوانینی نوێی خۆیدا، بەهێزکردنی هاوکاری و دانووستانەکانی کیشوەری ئاسیا و ناوچەیی، بەدواداچوونی کاریگەرییەکانی هاوبەشی سینەمایی، پتەوکردنی لایەنە زانستی و پیشەیی سینەمایی و بەشداریی بەرچاو لە ئاستی دیپڵۆماسی فەرهەنگیدا ڕەچاودەگرێت.

گوتیشی: یانەی 30 هەزار کەسی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر و بەشداریی هۆگرانی سینەمایی، خویندکاران، قوتابیان، بنەماڵەی پیشەیی سینەما و دەزگا ڕاگەیاندنە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتێکی گەورەیە بۆ بەڕێوەبردنی پڕشەنگداری ئەم فیستیڤاڵە و پلانی بەشە جۆراوجۆرەکانی فیستیڤاڵ، هەواڵی سازدانی ڕووداوێکی ئیستاندارد لە پلەی شیاودا رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەریی سی و شەشەمین فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر گوتی: فیستیڤاڵی ئەمساڵ، گونجاو لەگەڵ ئامانجی نەتەوەیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی، کۆمەڵێک بەشی جۆراوجۆری لە خۆگرتووە و لە تەنیشت پێشکەشکردنی ئاسۆیەک لە ژانری جیاوازیی سینەمای جیهان و گرینگیدان بە سینەمای جیهانی ئیسلام، ڤۆرکشۆپی زانستی جۆراوجۆریش تیایدا بەڕێوەدەچێت.

"ڕەزا میرکەریمی" لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی سەرکەوتن و پێگەی دوو خولی پێشووی فیستیڤاڵ، لە تەنیشت کۆمەڵەی سینەمایی و فیستیڤاڵە جیهانییەکاندا، ئەمساڵ شایەدی پێشنیازی بەربڵاو بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵ بووین. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی بیانی لەوانە: بەرپرسانی فیستیڤاڵەکان، بڵاوکەرەوە و کڕیارانی فیلم، بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە لایەن فیلمسازە ئێرانییەکانەوە بۆ بەشداریی لە بەشە جۆراوجۆرەکان و بە تایبەت بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای ئێران" یا "نمایشەکانی بازاڕی نێودەوڵەتی" ڕووبەڕوو بووین.

لە ناو دڵی پێتەختی ئێراندا، فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر رێز لە فیلمە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە بە کوالیتەکان دەگرێت. ئەم رووداوە هونەرییە پشتیوانی لە ئاڵووگۆڕییە فەرهەنگییەکان دەکات، دەسکەوتە نوێیەکانی سینەماکاران هاندەدا و نمایشیان دەکات و هەروەها ئەو فیلمانەی کە لە بردنەسەرێی ئاستی هاوبەشیی هونەریی لە روانگەی گێڕانەوەی سینەماییدا رێخۆشکەرن، ئاراستەی هۆگرانی هونەریی سینەما دەکات.

لە تەنیشت ئەوانەشدا فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەو بەرهەمانەی کە لە گەشەپێدانی پەیامی یەکسانی و ئاشتی جیهانی و هەروەها تەکیزیان خستبێتە سەر تایبەتمەندییە ئەخلاقی و ئینسانییەکان، چاوخشاندن و دیدێکی تایبەتی دەبێت. هەروەها فیستیڤاڵ بۆ ناساندنیی فیلمەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیایی ناوەندیی گرینگییەکی تایبەتی هەیە و بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە سازکردنیاندا لە پەندە راستەقینەکانی پێغەمبەرانی ئیلاهی، پەیامی ئاشتی و دۆستایتییان وەرگرتبێت، تەرکیزێکی تایبەتیان دەخاتە سەر.

سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە رۆژانی 19 تا 27ی ئەپرێلی 2018 بە بەڕێوەبەریی گشتیی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرهەم و دادوەران، دەرهێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جیلوەگاە شەرق" واتە پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جامی جیهان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی "ژێر گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیهان و هەروەها بەشی "دارۆلفۆنوون" واتە "پەیداکردنی بەهرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر.