CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 91 میوان

کۆڕی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بەڕێوەدەچێت

کۆمپانیای "مەستی فیلم" کۆڕی دیالۆگ لە ژێرناونیشانی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بۆ بەڕێز "مەلا بەختیار" ساز دەکات.

وەک هەمیشە لە کار و چالاکییەکاندا کۆمپانیای "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال" کۆڕی دیالۆگ لە ژێر دروشمی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بۆ بەڕێز "مەلا بەختیار" کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە 28/3/2018 لە هوتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ساز دەکات.

مەبەست لەم کۆڕە کە هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی شانۆ بەڕێوەدەچێت، سەرنج خستنە سەر کۆمەڵێک بابەتە لەوانە گواستنەوە لە سەردەمی ئاییینەوە بۆ ڕێنسانس و هونەر و ڕێنسانس و رۆشنگەریی هاوچەرخ و هەروەها هونەر و سیاسیەتی سەرەم.a