CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 157 میوان

ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای رووسیا ده‌بێته‌ میوانی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نسوور جیهانی ـ "کارێن شاخنازارۆف" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی رووسیا ده‌بێته‌یه‌کێک له‌میوانه‌کانی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر و فیلمی سینه‌مایی "بکوژی تێزار" که‌له‌ده‌رهێنانی ئه‌وه‌له‌به‌شی "بووژاندنه‌وه‌ی کلاسیکه‌کان" نمایش ده‌کرێت.

"کارێن شاخنازارۆف" Karen Shakhnazarov ته‌مه‌نی شه‌ست و شه‌ش ساڵه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ر، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رێکی دیار و ناسراوی سینه‌مای یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران و رووسیای ئێستایه‌که‌له‌ساڵی 1998ی زایینی بووه‌سه‌رۆکی ستۆدیۆی "مۆسفیلم" Mosfilm. ئه‌و پێشتر له‌بیست و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له‌ساڵی 2009ی زایینی بۆ فیلمی "ژووری ژماره‌شه‌ش" Ward No. 6 که‌به‌پێی یه‌کێک له‌به‌رهه‌مه‌کانی "ئانتوان چخۆف" Anton Chekhov به‌رهه‌م هێنراوه‌، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی کێبڕکێی "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی" به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و درامی "بکوژی تێزار"ی له‌ساڵی 1991ی زایینی به‌نواندنی "مالکۆم مه‌ک داوڵ" Malcolm McDowell و "ئۆڵگ یانکۆفسکی" Oleg Yankovsky له‌ ده‌وره‌سه‌ره‌کییه‌کاندا هێنایه‌به‌رهه‌م؛ ئه‌و فیلمه‌ی که‌له‌به‌شی سه‌ره‌کیی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کانی هه‌مان ساڵ‌وه‌رگیرا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی چڵه‌به‌ڕووی زێڕێن رکابه‌ریی کرد. له‌م فیلمه‌، دوو نوسخه‌بوونی هه‌یه‌که‌یه‌کێکیان به‌زمانی ئینگلیزییه‌و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌کته‌ره‌رووسییه‌کان دۆبله‌کرایه‌وه‌و ئه‌وه‌ی دیکه‌به‌زمانی رووسیه‌. هه‌ڵبه‌ت له‌نووسخه‌ی دووهه‌مدا، "مالکۆم مه‌ک داوڵ" وا ده‌رده‌خات که‌به‌زمانی رووسی قسه‌ده‌کات و دواتر ده‌وره‌که‌ی ئه‌و ئه‌کته‌رێکی رووسی گوتی.
شاخنازارۆف له‌ساڵی 2012ی زایینی به‌فیلمی "به‌بری سپی" White Tiger وه‌کوو نوێنه‌ری فه‌رمی رووسیا بۆ به‌شی باشترین فیلمی زمانی بیانی هه‌شتاوپێنجه‌مین خولی رێوڕه‌سمی ئه‌کادێمی ئۆسکار ناسێندرا، به‌ڵام له‌کۆتاییدا له‌چوونه‌ناو کورته‌پێڕستی کۆتایی به‌جێما.
ئه‌و له‌مانگی مارسی ساڵی 2014ی زایینی نامه‌یه‌کی بۆ پاڵپشتی کردن له‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆک کۆماری رووسیا "ڤلادیمێر پۆتین" سه‌باره‌ت به‌پرسی ئۆکراین و نیمچه‌دوورگه‌ی کریمه‌واژۆ
کرد که‌بووه‌هۆی قه‌ده‌غه‌کرانی چوونی بۆ وڵاتی ئۆکراین.
فیلمی "بکوژی تێزار" که‌له‌به‌شی "بووژاندنه‌وه‌ی کلاسیکه‌کان" Classics Preserved له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نمایش ده‌کرێت، به‌رهه‌می ساڵی 1991ی زایینی وڵاتانی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران و بریتانیایه‌.
چیرۆکی فیلمه‌که‌به‌م شێوه‌یه‌یه‌که‌"تیۆف یێف" Timofyev نه‌خۆشی شێتخانه‌داخوازی ئه‌وه‌ده‌کات هه‌ر ئه‌و پیاوه‌یه‌که‌"تێزار ئه‌لیکسانده‌ری دووهه‌م" Tsar Alexander II له‌ساڵی 1881ی زایینی و نه‌وه‌که‌ی "تێزار نیکۆلاسی دووهه‌م" Tsar Nicholas II له‌ ساڵی 1918ی زایینیدا کوشتووه‌. دکتۆر ئیسمیرنۆف Smirnov بڕیار ده‌دات که‌شێوازێکی چاره‌سه‌رکردنی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌بکات؛ به‌ڵام بارودۆخه‌که‌وه‌کوو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا، به‌ره‌و پێش ناچێت و رووداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو دێته‌ئاراوه‌.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه‌تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به‌ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له‌شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.