CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 108 میوان

(دەلاک و دنیا) لە ده‌رهێنانی شوان عەتوف لە سلێمانی نمایش ده‌کرێت

مەنسوور جیهانی/ سلێمانی ـ کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) لە نووسین و ده‌رهێنانی "شوان عەتوف" رۆژی شه‌ممه ٧ی ئه‌پریلی ٢٠١٨ لە "سیتی سینه‌ما" له سلێمانی نمایش ده‌کرێت.

کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) لە نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "شوان عەتوف" و بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی، له دوو سانسی جیاوازی ٥ دوانیوه‌ڕۆ و ٦ دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه ٧ی ئه‌پریلی ٢٠١٨ لە "سیتی سینه‌ما" ‌له ناوچه‌ی سه‌رچنار له شاری سلێمانی پێته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان نمایش ده‌کرێت.

ئەو کورتە فیلمە لە شاری سلێمانی وێنە گیراوە و ماوەکەی 14 خولەکە و چیرۆکی دەلاکێکی کورد بۆ بینه‌ر ده‌گێڕیته‌وه کە دووبارە بوونەوەی ستەمکاری هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتی فرسەتی نادەن دیکۆری دەلاک خانەکەی بگۆرێت.

ستافی ئاماده‌کردنی ‌کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) بریتین لە:
نواندن: کەریم ساڵح و محەمەد جەزا، ماکیاژ: بەهرام عەلی ڕەزا، ئارت دیزاین: شوان عەتوف، راکوار و کلاکێت: نیگار عوسمان، جلووبەرگ: ژینە عوسمان و نیگار عوسمان، بەرێوەبەریی بەرهەم: دیدار بەکر، ستافی بەرهەم: دایان عومەر، رێکار بەرزان، باوان عومەر، رانکۆ عومەر، فۆتۆگرافه‌ر: هۆشمەند هەڵگورد، وەرگێران: عه‌بدواڵڵا حه‌سه‌ن، دەنگ: محەمەد تەوری وەریان، میکساژی دەنگ و مۆنتاژ: ئەحمەد مەحموود، رووناکی: میدیا رەشید، ئتالۆناژ: میران عومەر، بەرێوەبەریی وێنەگرتن: ووریا گۆڵزریان، به‌ڕێوه‌به‌ریی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی: مه‌نسوور جیهانی.