به‌نمایش کردنی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" له‌ده‌رهێنانی "مه‌جید مه‌جیدی" فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌کرێته‌وه
- زياتر
-
20 نیسان 2018
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 20 نیسان 2018 06:11
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
تاران ١٤ ئەپرێل (ZNA) ـ سی و شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌نمایش کردنی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" نوێترین به‌رهه‌می "مه‌جید مه‌جیدی" ده‌ست پێده‌کات.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، فیلمی سینه‌مایی "آن سوی ابرها" واته"ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" Beyond The Clouds له‌ده‌رهێنانی "مه‌جید مه‌جیدی" رۆژی 19ی ئه‌پڕێڵی 2018 وه‌کوو فیلمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌چێته‌سه‌ر په‌رده.
نمایش کردنی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" له‌رۆژی 20ی ئه‌پڕێڵی 2018ی زایینی، یه‌ک رۆژ دوای نمایش کردنی له‌رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له34 ناوچه‌ی جیهان لهوانههیند ده‌ست پێده‌کات.
فیلمه‌که‌ی مه‌جیدی له‌ناوچه‌کانی به‌شی که‌نداوی فارس لهوانهکوهیت، عه‌مان، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، دوبه‌ی و چه‌ندانی دیکهلهزیاتر له70 ساڵۆنی سینه‌ما به‌شێوه‌ی گشتی نمایش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها له‌ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا، پاکستان، سه‌نگاپوور، ئه‌فریقیای باشوور و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان نمایش ده‌کرێت.
"ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" چیرۆکی برایه‌ک (ئیشان خاتر) و خوشکه‌که‌ی (مالاویکا مۆهانان) دهگێڕێتهوهکهلهناوچهی زاغه‌نشینی وڵاتی هیند گه‌وره‌بوون. کاتێک که‌تارا به‌تاوانی کوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت، په‌یوه‌ندیی ئه‌و له‌گه‌ڵ براکه‌ی ئه‌میر دهکهوێتهواری تاقیکردنه‌وه. "ئی ئاڕ ره‌حمان" ئاوازدانه‌ر و "ئانیل مه‌هتا" به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌که هه‌ر دووکیان لهزومرهی که‌سایه‌تییه‌ناوداره‌کانی سینه‌مای هیندین کهلهفیلمهنوێیهکهی مه‌جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوکارییان کردووه.
"ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" به‌رهه‌می هاوبه‌شی کۆمپانیاکانی "زی ستۆدیۆ" و "ناماه پیکچێرز"ـه. ئه‌م فیلمهیهکهمین جار له‌دونیادا مانگی ئوکتۆبه‌ری ساڵی پار له‌به‌شی کێبڕکێی فه‌رمی شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن نمایش کرا و هه‌روه‌ها فیلمی ده‌ستپێکی کردنه‌وه‌ی چل و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هیند (گوا) بوو.
"مه‌جید مه‌جیدی" ده‌رهێنه‌ری فیلمهگهلێکی سینهماییهوهکوو؛ "منداڵانی ئاسمان"، "ره‌نگی خودا"، "باران"، "ئاوازی چۆله‌که‌کان" و "محه‌مه‌د ره‌سوڵ الله". "منداڵانی ئاسمان" له‌ساڵی 1998ی زایینی یه‌که‌مین پاڵێوراویی ئێران له‌به‌شی خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی به‌دواوه‌بوو.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکهلێوهتا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی بهدهبیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌نسوور جیهانی