CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 124 میوان

"له‌ری سمیت" فیلم هه‌ڵگر و پسپۆڕی رووناکیی به‌رهه‌مه‌کانی "سته‌نلی کوبریک" دێت بۆ فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نسوور جیهانی ـ "له‌ری سمیت" فیلم هه‌ڵگری ناوداری به‌ریتانیایی که‌پێشینه‌ی هاوکاریی له‌گه‌ڵ "سته‌نلی کوبریک"ی له‌کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه‌، له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر وانه‌بێژی یه‌کێکه‌له‌کارگه‌کانی فێرکاری و وۆرکشۆپه‌کانی فیلم هه‌ڵگریی و کاری پسپۆڕانه‌ی رووناکی‌.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "له‌ری سمیت" Larry Smith که‌پێشینه‌ی هاوکاریی له‌گه‌ڵ "سته‌نلی کوبریک" Stanley Kubrick یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌ره‌کانی مێژووی سینه‌مای جیهانی له‌کارنامه‌ی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه‌، به‌به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌ی فێرکاری و وۆرکشۆپی فیلم هه‌ڵگریی و کاری پسپۆڕانه‌ی رووناکی دێت بۆ وڵاتی ئێران و کارگه‌که‌ی خۆی له‌میانه‌ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌ڕێوه‌ده‌بات.

"له‌ری سمیت" فیلم هه‌ڵگری به‌ریتانیایی له‌دایکبووی شاری له‌نده‌نه‌که‌بۆ هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ سینه‌ماکاری کۆچکردوو "سته‌نلی کوبریک" و سینه‌ماکارانی ستایش کراوی وه‌کوو "نیکۆلاس ویندینگ رێفه‌ن" و "جان مایکڵ مه‌ک دانا" ده‌ناسرێت.

فیلم گه‌لێک که‌له‌کارنامه‌ی ئه‌ودا له‌پله‌و پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتن ده‌بیندرێت، هه‌م بلاک باستێره‌کان له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌میش به‌رهه‌م گه‌لی سه‌ربه‌خۆی چکۆله‌تر.

"له‌ری سمیت" که‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیلم هه‌ڵگرانی به‌ریتانیا (BSC)ـه‌، چالاکییه‌کانی له‌بواری سینه‌ما و چێکردنی فیلمدا له‌به‌شی کامێرا و که‌رستگه‌لی به‌رقی و کاره‌بایی فیلمی "بری لیندێن" (سته‌نلی کوبریک، ساڵی 1975ی زایینی؛ به‌پۆستی به‌رپرسیارێتی ته‌کنیسیه‌نی کاره‌بای سه‌ره‌کی) ده‌ست پێکرد و له‌فیلمی "دره‌وشانه‌وه‌" (ساڵی 1980ی زایینی) بووه‌یاریده‌ده‌ری به‌شی رووناکی. ئه‌و له‌م دوو پرۆژه‌یه‌دا له‌ژێر چاودێریی "جان ئاڵکات" چالاکی کرد تا ئه‌وه‌ی که‌له‌فیلمی "چاوگه‌لی دیسان به‌ستراو" (ساڵی 1999ی زایینی) بووه‌به‌رپرسی فیلم هه‌ڵگرتن؛ ئه‌و فیلمه‌ی که‌کۆبریک و ئه‌و پێکه‌وه‌کاری فیلم هه‌ڵگرتنه‌که‌یان ئه‌نجامدا و پۆستی دروستتری سمیت بۆ ئه‌و فیلمه‌ "به‌رپرسی رووناکی" تۆمار کراوه‌. له‌کۆتاییدا "ژه‌نیاری پیانۆ" (ژان پیئر رۆ، ساڵی 2002ی زایینی) یه‌که‌مین فیلمێکه‌که‌ناوی "له‌ری سمیت" (له‌دوای فیلم هه‌ڵگرتنی به‌ش گه‌لێک له‌ دوو کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی) تیایدا وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتن تۆمار کراوه‌.

ئه‌و له‌ساڵه‌کانی 2003 و 2004ی زایینی به‌پێی ریزبه‌ندی به‌فیلمه‌کانی "ترسی نه‌ناسراو" Fear X و "ته‌پوتۆزی سوور" Red Dust یه‌که‌مین هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ "نیکۆلاس ویندینگ رێفن" Nicolas Winding Refn و "تام هووپێر" Tom Hooper ته‌جره‌به‌کرد. له‌فیلمه‌سه‌رکه‌وتووه‌کانی ئه‌و له‌پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتن ده‌توانرێ به‌فیلمی "برانسۆن" Bronson (ساڵی 2008ی زایینی) و "ته‌نیا خودا ده‌به‌خشێت" Only God Forgives (ساڵی 2013ی زایینی) هه‌ر دووکیان له‌ده‌رهێنانی "نیکۆلاس ویندینگ رێفن" و "پاسه‌وان" The Guard (ساڵی 2011ی زایینی) و "کالوێری"/ "جلجاتا" Calvary (ساڵی 2014ی زایینی) هه‌ر دووکیان به‌رهه‌می "جان مایکڵ مه‌ک دانا" John Michael McDonagh ئاماژه‌ی پێ بکرێت.

سمیت له‌ساڵی 2015ی زایینی، هه‌روه‌ها یه‌که‌مین فیلمی سینه‌مایی خۆی له‌پله‌و پێگه‌ی ده‌رهێنه‌ر به‌ناونیشانی "بازه‌رگان" به‌رهه‌مهێنا که‌له‌فیستیڤاڵی فیلمی مه‌درید له‌ئیسپانیا له‌هه‌شت به‌شدا پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌کان بوو که‌له‌کۆتاییدا، خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی بڵیندی بۆ سمیت و هاوپۆله‌کانی "چارلز سامێن" به‌دیاریی هێنا.

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه‌تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به‌ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.