CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 95 میوان

"نیکۆلا پیووانی" ئاوازدانه‌ری ئیتاڵیایی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار دێت بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نووچێهر جیهانی ـ "نیکۆلا پیووانی" که‌بۆ فیلمی سینه‌مایی "ژیان جوانه‌" بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌ی،‌له‌زومره‌ی میوانانی تایبه‌تی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌بێت.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "نیکۆلا پیووانی" Nicola Piovani ئاوازدانه‌ر و رێبه‌ری ئۆرکێستڕای ناوداری ئیتاڵیایی که‌ئه‌زموونی هاوکاریی له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانێکی ناسراوی وه‌کوو؛ "فێدریکۆ فێلینی" Federico Fellini، "برایانی تاویانی" Taviani Brothers و "مارکۆ بێلۆکیۆ" Marco Bellocchio هه‌یه‌، ده‌بێته‌میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر.
ئه‌و له‌رۆژی 25ی ئه‌پڕێڵی 2018 له‌ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تاران ئاراسته‌یه‌کی پێشکه‌ش کردنی راسته‌وخۆی ده‌بێت و له‌م کۆنسێرته‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌و پارچه‌موزیکانه‌ی که‌پێشتر بۆ ژماره‌یه‌ک له‌فیلمه‌سینه‌ماییه‌کانی چێکردووه‌، پێشکه‌ش ده‌کات.
کۆنسێرته‌که‌ی پیووانی له‌یه‌ک نۆبه‌ی پێشکه‌ش کردنیدا تایبه‌ته‌به‌میوانه‌کانی فێستیڤاڵ و بانگهێشت کراوان. پیووانی بۆ زیاتر له‌130 فیلمی سینه‌مایی مۆسیقای ناوه‌رۆکی چێکردووه‌و بۆ فیلمی "ژیان جوانه‌" Life Is Beautiful (1997ی زایینی) له‌ده‌رهێنانی "رۆبێرتۆ بێنینی" Roberto Benigni بووه‌براوه‌ی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای ناو فیلم.
"نیکۆلا پیووانی" له‌دایکبووی رۆژی 26ی مانگی مه‌ی ساڵی 1946ی زایینی له‌شاری رۆمای ئیتاڵیایه‌. ئه‌و له‌زانستگای "ساپینزا" Sapienza له‌شاری رۆم خوێندنی ته‌واو کرد و له‌ساڵی 1967 له‌کۆنسێرڤاتواری وێردی له‌ئامێری پسپۆڕانه‌ی پیانۆ بڕوانامه‌ی وه‌رگرت. پیووانی پاشان رێبه‌رایه‌تی ئۆرکێستڕای له‌ژێر چاودێریی "مانۆس هاجیداکیس" موزیکزانی یۆنانی فێر بوو.
ئه‌و مۆسیقای ناوه‌رۆکی فیلمی بۆ سێ فیلمی "وتووێژ"، "جینجه‌ر و فرێد" و "ده‌نگی مانگ" له‌ده‌رهێنانی فێلینی چێکردووه‌و دواتر باله‌یه‌کی به‌ناوی "باله‌ی فێلینی" ئاماده‌و دابه‌ش کرد. مۆسیقای براوه‌ی ئۆسکاری فیلمی سینه‌مایی "ژیان جوانه‌" له‌ساڵی 2000 بووه‌ناوزه‌د و پاڵێوراوی خه‌ڵاتی گره‌می له‌به‌شی "باشترین مۆسیقای ناوه‌رۆک بۆ بواره‌کانی سینه‌ما، ته‌له‌ڤیزیۆن و راگه‌یاندنه‌کانی دیکه‌ی بینراو".
له‌نێوان ئه‌و فیلمانه‌ی که‌نیکۆلا پیووانی مۆسیقای ناوه‌رۆکی بۆیان چیکردووه‌، ده‌توانرێ به‌"هه‌یولا له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا زله‌ی لێ بده‌" such as Slap the Monster on Page One (مارکۆ بێلۆکیۆ، ساڵی 1972ی زایینی)، "عه‌تری خاتوونی ره‌شپۆش" The Perfume of the Lady in Black (فڕانچێسکۆ باریلی، ساڵی 1974ی زایینی)، "شوێن پێ له‌سه‌ر مانگ" Le Orme (لوئیجی باتزۆنی، ساڵی 1975ی زایینی)، "هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌له‌تاریکیدا" A Leap in the Dark (مارکۆ بێلۆکیۆ، ساڵی 1980ی زایینی)، "شه‌وی سه‌ن لۆرێنزۆ" (برایانی تاویانی، ساڵی 1982ی زایینی)، "کائۆس" (برایانی تاویانی، ساڵی 1984ی زایینی) ئاماژه‌ی پێ بدرێت.
پیووانی له‌ساڵی 2005ی زایینی یه‌کێک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی مۆسکۆ بوو. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رانی فه‌ڕه‌نسی هاوکاری ده‌کات و له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانی وه‌کوو؛ دانیه‌ل تامپسۆن، فیلیپ لۆره‌و ئێریک ـ ئێمانۆئێل ئیشمیت هاوکاری کردووه‌. وه‌زیری فه‌رهه‌نگی فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵی 2008ی زایینی له‌فێستیڤاڵی فیلمی کان مه‌دالیای فه‌رمانده‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی فه‌ڕه‌نسای به‌پیووانی پێشکه‌ش کرد.
پیووانی له‌و بڕوایه‌دایه‌که‌چێکردن و به‌رهه‌مهێنانی مۆسیقای ناوه‌رۆک بۆ فیلم گه‌لێکی زۆر ده‌بێته‌هۆی له‌جێی خۆی مانه‌وه‌ی موزیکزان و پێشڕه‌وت نه‌کردنی ئه‌و، به‌ڵام له‌شانۆ، مۆسیقا به‌رزتر له‌هه‌ر هونه‌رێکه‌. پیووانی هه‌روه‌ها له‌بواری شانۆگه‌رییه‌موزیکاله‌کاندا چالاکی هه‌یه‌و له‌بواری مۆسیقای ئۆرکێستڕاڵ و مه‌جلیسیدا کار و چالاکی ده‌کات.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه‌تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به‌ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.